سۆران مامه‌حه‌مه‌ی رۆژنامه‌نووس بێکه‌س نییه.
سه‌ردار پشتده‌ری
دێته بیرم رۆژنامه نوسێکی به‌ره‌گه‌ز ئێرانی پاساپۆرتی به‌ریتانی هه‌بوو ناوی به‌هزاد بوو، بۆ رۆژنامه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌ریتانی کاری ده‌کرد، ئه‌و رۆژنامه نوسه له کۆتایی شه‌ڕی ئێران و عێراق به بڕیاری رۆژنامه‌که رۆیشت بۆ عێراق، رۆژنامه نوسه‌که بێخه‌به‌ر بوو له ئه‌قڵی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام و به‌عسیه‌کان، پێی وابو عێراقیش وه‌ک به‌ریتانیا وایه‌و ده‌توانێ به ئاره‌زووی خۆی لێکۆڵینه‌وه بکات، به‌بێ پرسی مخابه‌راتی عێراقی له هوتێل رۆیشتبۆ ده‌ره‌و، مخابه‌راتیش رۆژنامه نوسه‌که‌ی گرت و له داری دا، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌عسیه‌کان قوڕی به‌سه‌ر سه‌دام داکرد و هه‌ر له‌وێوه کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی لێی راست بۆوه‌و بڕیار درا رژێمی به‌عسیه‌کان له‌ناو ببرێ.
ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک به تێکڕا تاکو ده‌رگای پرسیار نه‌که‌ینه‌وه‌و قه‌ڵه‌مه‌کان ئازاد نه‌که‌ین، له‌ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی نه‌خوێنده‌وار ته‌ماشا ده‌کرێن و لاله‌ی روناکیمان لێ ده‌کوژێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێمه شارزای حیزبایه‌تی بین، کاتێک حیزبێک دروست ده‌بێت، خه‌ڵکانی جۆراو جۆر دێنه ناو ئه‌و حیزبه‌وه‌و هاو ره‌وشته‌کان له‌ناو حیزبه‌که‌دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه، لێره‌وه چه‌ند خه‌تێکی جیاواز دروست ده‌بێت و هه‌ر خه‌ته‌ی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌که ده‌دات، خه‌ته به‌رچاوه‌کانیش بریتین له‌و سێ خه‌ته:
یه‌که‌م: خه‌تی سیاسی و به‌په‌رۆشی و ماف په‌روه‌ری و ئازادکردنی قه‌ڵه‌مه‌کانه. دووه‌م: خه‌تی دزو درۆزنه‌کانن. سێهه‌م: خه‌تی سه‌رسه‌ری و پیاو کوژه‌کانن.
هه‌ر یه‌ک له‌و خه‌تانه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌که ده‌دات، واوه‌یلا بۆ ئه‌و حیزبه‌ی که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌که‌وێته ده‌ست خه‌تی دووهه‌م و سێهه‌مه‌وه، هه‌ر کاتێک ده‌سه‌ڵات که‌وته ده‌ست خه‌تی دووهه‌م و سێهه‌مه‌وه، ئه‌وا ئه‌و حیزبه هه‌موو ئیش و کاره‌که‌ی ده‌بێته دزی و درۆ کردن و تروری خه‌ڵک.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌تی دووهه‌م و سێهه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر حیزبی به‌عس داگرتبوو، دیتمان که به‌هه‌زاران ملوێن دولار بێسه‌روشوێن کراو سه‌دان هه‌زار که‌س بێ سه‌روشوێن کراو له ناو برا، ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌یبینین وا هه‌مان چین ده‌ستی به‌سه‌ر حیزبه کوردیه‌کان دا ده‌گرتووه‌و دزی و ترور رۆژ به رۆژ به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات، کوژرانی رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر، هه‌ڕه‌شه‌و سوکایه‌تی به ده‌نگی ئازاد که له‌لایه‌ن ئه‌م دوو خه‌ته ده‌ستی پێ کردووه‌و رووی له زیاد بوون دایه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ناوچونی حیزبه‌که له مێژو و له دوارۆژێکی نزیک دا.
ده‌بێ سه‌ردار پشده‌ری ئاگای له‌خۆی بێت و هیچ هه‌له‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگه له رۆژنامه‌وانان دانه‌خات، چونکه هیچ هێزێک نیه بتوانێ ده‌رگه له رۆژنامه‌وانانی دنیا دابخات، ته‌نها دزو پیاو کوژه‌کانن ده‌رگا له رۆژنامه‌وانان داده‌خه‌ن و هه‌وڵی تروریان ئه‌ده‌ن.
له کاتێکدا کۆمه‌ڵێک لاوی دڵپر رێپێوان ده‌که‌ن یان مان ده‌گرن، دزو پیاو کوژه‌کان به لوله‌ی تفه‌نگ په‌لاماریان ئه‌ده‌ن، له کاتێکدا ده‌نگی ئازاد ره‌خنه ده‌گرێت و که‌موکوریه‌کان ئاشکرا ده‌کات، دزو پیاو کوژه‌کان سه‌رسه‌ریه‌کانیان لێ هان ده‌ده‌ن و به‌هه‌ڕشه‌و سوکایه‌تی پێکردن ده‌یان ترسێنن، له‌کاتێکدا رۆژنامه‌نوسێک پرسیارێک دێنێته کایه، ده‌یکوژن بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه نوسه‌کانی تری پێ بترسێنن.
ده‌بێ چینی سیاسی و به‌په‌رۆشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و حیزبانه به‌خه‌به‌ر بێن و شۆڕشێک له‌ناو حیزبه‌که‌یان دا به‌رپا بکه‌ن و ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست دزو پیاوکوژه‌کان ده‌ربهێنێت، ئه‌گه‌ر بۆخۆیان ئه‌و کاره نه‌که‌ن ئه‌وا جه‌ماوه‌ر ئه‌و کاره ده‌کات.
22 - 7 - 2008
|