٢٠\١٠\٢٠١٣
سۆشیالیزم و ئاین!

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
سه‌ره‌تا.
هه‌ر ته‌نها وتاره سیاسیه مرۆییە‌کان
ناتوانن ڕێگای به‌دی هێنانی ئاوات و ئاره‌زووه
مرۆییە‌کان نیشان بده‌ن. به‌ڵکو بابه‌ته تیۆریه‌کانیش ده‌ستی
مرۆڤ ده‌گرن له‌م ڕێگایه‌دا، بۆیه ناکرێ ئه‌م لایه‌نه‌ش فه‌رامۆش بکرێ
و جاروبار پێویست ده‌کا ده‌رگای ئه‌م لایه‌نه‌ش
بکه‌ینه‌وه.
سۆشیالیزم چه‌مکێکه زۆر لایه‌نی چه‌پ و
کۆمۆنیست خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێ و به ئامانجی خۆی ده‌زانێ به‌ڵام مه‌رج
نییە هه‌ڵگری سیاسه‌ت و به‌رنامه و تیۆریه‌ک و
پراکتیکێک بێت که به‌و ئامانجه‌ی بگه‌یه‌نێ. ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی
نووسینه‌که‌ی من نییە
لێره‌دا به‌ڵکو زیاتر ئه‌وه‌یه که بڵیم سۆشیالیزم چیه و جێگا‌و رێگای
ئاین چیه له‌م نێوه‌دا له ڕوانگه‌ی منه‌وه؟
سۆشیالیزم.
سۆشالیزم قۆناغی دوای سه‌رمایه‌داریه، هه‌وێنی ئه‌م قۆناغه له ناو
هه‌ناوی سیسته‌می ئه‌مڕۆدایه، داینامۆی گۆڕینی ئه‌م قۆناغه‌ی سه‌رمایه‌داری
بۆ سۆشیالیستی هه‌مان ئه‌و داینامۆیه‌یه که قۆناغه‌کانی تری گۆڕی له
کۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایه‌وه بۆ کۆیلایه‌تی وله‌ویشه‌وه بۆ (فیۆداڵی) ده‌ره‌به‌گایه‌تی
و له‌ویشه‌وه بۆ سه‌رمایه‌داری وکۆڵۆنیاڵی و ئیمپریالیستی. ئه‌و
داینامۆیه‌ش پێشکه‌وتنی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ته‌کنۆلۆجیایه. له
هه‌ر سه‌ردمێکدائه‌م پێشکه‌و‌تنه گه‌شتبێته ئاستێک له گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌کانی
به‌رهه‌م هێناندا زۆرترین ناکۆکی هه‌بێ ئه‌وه بووه‌ته هۆی شۆڕش و
قۆناغی کۆنی کۆتایی پێ هێناوه‌و سیسته‌می پێش خۆی گوڕیوه.
ئه‌مڕۆش هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و ته‌کنۆلۆجیا
له‌م قۆناغه‌ی سه‌رمایه‌داریه‌دا به ئاستێک گه‌یشتوه که زۆرترین
ناکۆکی په‌یدا کردوه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌م هێناندا. به
جۆریک که به‌رهه‌م هێنه‌ر خۆی بێبه‌شه له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی که
خۆی دروستی ده‌کات. هه‌ر ڕۆژه زیاتر سه‌روه‌ت سامان ده‌که‌وێته ده‌ست
که‌مایه‌تیه‌کی زۆر که‌مه‌وه به‌هه‌مان ڕاده‌ش هه‌ژاری فروانتر ده‌بێته‌وه
و خه‌ڵکی هه‌ژارتر ده‌بن. ئه‌مڕۆ ئیتر قۆناخی سه‌رمایه‌داری پیر بووه
و تووشی سه‌دان ده‌ردونه‌خۆشی هاتوه که کرنگترینی ئه‌وانه قه‌یرانه
ئابوری و فیکریه‌کانییەتی که چاره‌سه‌ریان نییە. ئه‌مرۆ سه‌رده‌می
شۆڕشی سۆسیالیستیه.
چه‌ندین شۆرش و ڕاپه‌رین ڕووی داوه بۆ گۆڕینی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
له سه‌راسه‌ری جیهاندا به درێژایی مێژوو به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به
سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری بگه‌ن وه‌ک شۆڕشی " کۆمۆناره‌کانی پاریس ساڵی
١٨٧٢" و شۆرشی ئۆکتۆبه‌ری ڕوسیا ساڵی " و
شۆرشه‌کانی چین و ڤیه‌تنام و کوبا...
هتد وه هه‌روه‌ها وشۆرشی ئێران له ساڵی
١٩٧٩ دواتر بزووتنه‌کانی ٩٩ له‌سه‌دیه‌کانی
وڵاتانی رۆژ ئاوا وشۆرشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی وه لای خۆشمان له
کوردستان بزووتنه‌وه‌ی شوراکانی ساڵی ١٩٩١و
ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ئ ١٧ شوبات، ئه‌مانه
به‌شێک له‌و شورش و ڕاپه‌ڕینانه بوون که ده‌یانویست ئه‌م قۆناغه‌ی
ئه‌مڕۆ کۆتایی پێ بێنن، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ، هه‌رچه‌نده ده‌سکه‌وتیان
هه‌یه له هه‌مان کاتدا ئه‌مانه تروسکایی شۆڕشێکی گه‌وره‌ترن که
قۆناغی سه‌رمایه‌داری پێ بگۆردرێ بۆ سۆشیالیزم، واته بۆ به‌دی هێنانی
سیسته‌مێک که سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌هره‌مه‌ند بن له سامان
و سه‌روه‌تی خۆیان و به‌رهه‌م هێن خاوه‌نی به‌رهه‌می خۆی بێ چیتر
خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگا بێ نه‌ک بۆ که‌مایه‌تی سه‌رمایه‌دار.
هه‌موو که‌س ئازاد و یه‌کسان ده‌بێ له هه‌موو مافێکی ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تیدا.
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها له‌م سیسته‌مدا به دی ده‌کرێ نه‌ک له
ناو سیسته‌می چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داریدا. هه‌رچه‌نده ئه‌م شۆڕش
و ڕاپه‌رینانه به ئامانجی خۆیان نه‌گه‌یشتن به‌ڵام گه‌لێک ده‌سکه‌وتیان
به دی هێناوه وه‌ک داسه‌پاندنی گه‌لێک چاکسازی ئابوری و سیاسی فه‌رهه‌نگی
و کۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا
بزوتنه‌وه‌یه‌کی موتڵه‌قه به به‌رده‌وامی له ئارادایه بۆ گۆڕینی ته‌واوی
ئه‌م سیسته‌مه ناعادیلانه‌ی ئه‌مڕۆ.
ئه‌وه‌ی شایانی وه بیر هێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که‌ته‌نها شۆڕش و
بزوتنه‌وه یه‌کسانی خوزاه‌کانی سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری نه‌بوون که
سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاریان به دی نه‌هێناوه .
له قۆناخه‌کانی پێشوو تریشدا چه‌ندین جار شۆرش وڕاپه‌رین کراوه و سه‌رکه‌وتوو
نه‌بوون له قۆناخه‌کانی کۆیلایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیشدا به نموونه
جا به‌هۆی که‌می ئاستی هۆشیاری و که‌م ئه‌زمونی و نارێکخراوبونه‌وه
بووبێت یا به هۆی به هێزی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه‌په‌رسته‌وه بووبێ.
کاتێ " شۆرشی کۆیله‌کان به ڕابه‌ری "سپارتاکۆس" له سه‌ردمی قۆناغی
کۆیلایه‌تیدا نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ به‌ڵام دواتر مرۆڤه‌کانی
ئه‌و قۆناغه توانیان شۆڕش به سه‌رکه‌وتن بگه‌یه‌نن، بۆ شۆڕشی
بۆرژوازیش هه‌مان سه‌رنه‌که‌وتن و سه‌رکه‌وتن ڕووای داوه. به‌ڵام سه‌ره‌نجام
شۆرشه‌کانیان سه‌رکه‌وتوو بوون بۆ نموونه شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌رنسا
١٧٧٩، " ڕینسانس" و ڕاپه‌رینی سه‌ده‌کانی ناوه‌راستی خه‌ڵکی ئه‌ورپا
به دژی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و کلیسا یاسا‌و کۆلتوره دینییەکان ،بۆرژوازی
توانی ته‌خت و تالاری ده‌ربه‌گایه‌تی بله‌رزێنی
له ئه‌رزی بدات، بۆ شۆرشی سۆشیالیستیش هه‌ر به هه‌مان شێوه ده‌بێ و
سه‌ره‌نجام سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ، به سوود وه‌رگرتن له ده‌رس وئه‌زموونی
شۆڕشه‌کانی پێشوو تر. ئه‌مه خه‌یاڵات وخه‌وو وه‌هم نییە وه‌ک ئه‌مڕۆ
پروپاه‌گه‌نده‌ی هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی بورژوازی جیهان سه‌ده‌ها
ملیار دۆلاری ساڵا‌نه بۆ خه‌رج ده‌که‌ن تا ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه بکه‌نه
زیهنی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی دونیاوه، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌بێته ئه‌مری
واقیع به مه‌رجێ هێزی شۆڕش که پرولیتاریایه به پراکتیکی خۆیه‌وه
ئاماده بێ له ڕووی هۆشیاریه‌وه به تیۆری مارکسیزم چه‌کدار بێ ئه‌مه‌شی
به ئه‌رک وتیکۆشانی ڕابه‌رانی کۆمۆنیستی ده‌کرێ.
له قۆناغه چینایه‌تییە‌کانی تریشدا هێزی
کۆنه‌په‌رست، گوڕینی قۆناخه‌که و شۆرشه‌کانی به خه‌وو خه‌یاڵ ووه‌هم
نیشانداوه به‌ڵام سه‌ره‌نجام بووه‌ته ئه‌مری واقیع و شۆرش کراوه
سیسته‌میش گوڕاوه.
جێگا و رێگای ئاین چیه له‌م نێوه‌دا؟ ئایا
ئاینه‌کان ئازاد ده‌بن ؟ ئایا خه‌ڵک ئاینی ده‌بێ له قۆناخی
سۆشیالیستیدا؟
ئاین ده‌سکردی مرۆڤی داماوه کاتی خۆی مرۆڤ له نێهینییەکانی سروست
تێنەئە‌گه‌یشت و
مردن وه‌ک کاره‌ساتێکی ناخۆش بوو بیری له دروست کردنی ئاین کرده‌وه،
کاتێ کۆمه‌ڵگای چینا‌یه‌تیش دروست بوو ئاین کرا به کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر، شۆرشه‌کانیش که ئه‌نجام ده‌دران له‌یه‌ک کاتدا
دژی ده‌سه‌ڵات و دژی ئاینیش بوون ، شۆرشه‌کانی بورژوازی به سه‌ر ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا
به ڕه‌خنه له دینه‌وه ده‌ستیان پێ کرد واته به پشت به‌ستن به فه‌لسه‌فه
ماددیه‌کان ڕابه‌رانی شۆڕش خه‌ڵکیان هۆشیار ده‌کرده‌وه شۆرشی فه‌ره‌نسا
وڕێنسانس به نموونه.
ئه‌مڕۆش ده‌بینین دیسانه‌وه ئاین بوه‌ته کۆڵه‌که‌ی نیزامی بورژوازی و
ساڵا‌نه سه‌دان ملیار دۆلار له بودجه‌ی وڵاته سه‌رمایه‌داره‌کانی بۆ
دائه‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک کۆڵه‌که‌ی ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌رانه‌یه
بێ و بتوانن خه‌ڵک ڕازی بکه‌ن که شۆڕش نه‌که‌ن،
تا ئێستاش بورژوزای توانیویه‌تی له‌م هه‌وڵه‌یدا سه‌رکووتو بێت
به‌ڵام تا ئاخر ناتوانێ سه‌رکه‌وتوو بێ سه‌ره‌نجام ئه‌ویش شکست دێنێ،
به بێ ره‌خنه له دین له‌م سه‌رده‌مه‌شدا
شۆڕشه‌کان سه‌رکه‌وتوو نابن چونکه دین به هێزترین کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی
ئه‌م سیسته‌مه زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌دارییە.
هۆکاری مانه‌وه‌ی ئاینیش ئه‌وه‌یه که‌جیاوازی
چیانییە‌تی هه‌یه، که ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار
هه‌یه، که کۆلتوری ته‌ماع وڕاکردن به دوای خۆشگوزه‌رانی و قازانج و
سه‌رمایه‌دا هه‌یه. له‌م جۆره سیسته‌مدا زۆربه‌ی خه‌ڵک تووشی بێ
هیوایی ده‌بێ که ده‌ستی ناگا به رفاه و خۆشگوزره‌انی بۆیه به‌و
ئیدعایه‌ی دین باوه‌ر ده‌هێنێ که ئه‌م دونیایه هیچ نییە و کاتیه‌و
خۆشیه‌کانی ژیان هیچ نییە بابێبه‌شیش بن لێی، به‌هه شتی دوای مردن رفاه
و خۆشگوزه‌رانی هه‌تاهه‌تایی ده‌ست ده‌که‌وێ، واته ئه‌رکی دین ڕازی
کردنی خه‌ڵکه به‌م بارۆدخه‌ی ئێستا وه‌ک تلیاک ده‌رخواردی خه‌ڵکی ده‌درێ
بۆیه ده‌بێته کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی سیسته‌می چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری
. ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگادا مرۆڤه‌کان یه‌کسان بن وخۆشگوزران بن ، بێ
هیوا نابن تا چاوه‌ڕێی مردن بکه‌ن و هیواکانیان له به‌هه‌شتدا بێنه
دی، ئه‌مه له دونیای سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمدا به یه‌کجاری دێته دێ.
هه‌رئه‌مرۆ نموونه‌ی زۆر هه‌یه له ڕۆژگاری ئه‌مرۆدا ڕاستی ئه‌م قسه‌مان
بۆ بسه‌لمێنێ. له هه‌ر وڵاتێک‌دا که‌مێک خه‌ڵک
خۆشگوزه‌ران بن و ده‌رامه‌تی ژیانیان ڕووی له سه‌ره‌وه بێ له ڕووی
ئابوریه‌وه ئه‌وا که‌متر خه‌ڵک باوه‌ر به ئیدیعاکانی دین ده‌هێنێ .
له وڵاتیکی وه‌ک "نه‌رویج" که ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵک باشتره له چاو
زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا له ٧٥٪
خه‌ڵک باوه‌ڕی به دین نییە که‌چی له وڵاتێکی وه‌ک "به‌نگلادیش" که
ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵکی له خوارترین ئاستیدایه ڕێژه‌ی بێ دینی ناگاته
له ١٪ یش،
له عێراقیش نزیکه‌ی له ١٠٪
یه به پێی ئاماره نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان.
بنه‌مای یاسا‌و به‌رنامه‌کانی ئاین کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی تی ناپه‌ڕێنێ
واته ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا مرۆڤی سته‌مکار و سته‌ملێکرای تیا نه‌ما ، ئه‌گه‌ر
ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژارو گه‌دای تیا نه‌ما ، ئه‌گه‌ر دزی و
گه‌نده‌ڵی و چاو چنۆکی تیا نه‌ما، ئه‌گه‌ر تاوانبار و تاوان لێ
کراوی تیا نه‌ما ئه‌گه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ی
تیا نه‌ما، ئه‌گه‌ر ئارامی و ئاسایشی تیا دامه‌زرا ئه‌گه‌ر کرێکاران و
زه‌حمتکێسشان و ژنان و منداڵان و لاوان به سه‌ر‌جه‌می مافه‌کانی
خۆیان بگه‌ن ، ئه‌و کاته ئاین هیچ زه‌روره‌تێکی نامێنێ بۆ خۆی ده‌پوکێته‌وه
چونکه هیواکانی مرۆڤ له‌م ژیانه‌دا بۆی دێته دی . دیاره سۆشیالیزم
بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و بارودۆخه به سه‌ره‌نجام بگه‌یه‌نێ و
مرۆڤه‌کان یه‌کسان بکات له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه و ئه‌وه مانای
واقعیه‌ته‌که‌یه‌تی، ئیرداه‌ی مرۆڤ بۆ مرۆڤ بگه‌ڕێنێته‌وه و
هیواکانی مرۆڤ به دی بێنێ.
هه‌موو ئاینە‌کان بۆ ئه‌وه ده‌ستبە‌کارن
که رێگه بگرن بارودۆخێکی له‌م جۆره بێته دێ تا بۆیان بکرێ نیزامی
زاڵمانه‌ی چینایه‌تی توند ڕاده‌گرن له هه‌مان کاتدا ئاین ڕه‌واج و
بازاڕی ئه‌بێ .وه کۆمه‌ڵگا پڕ له زوڵم و چه‌وساندنه‌وه ده بێ ،
تا بۆیان بکرێ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی بمێنیته‌وه جیاوازی
چینایه‌تی و ره‌گه‌زی هه‌ر ببێ ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناخه بگۆڕدرێ ئه‌وا
ئاین ئیفلیج ده‌بێ و به چۆکدا ده‌که‌وێ بۆیه تا دونیا هه‌یه ده‌بێ
ئاینه‌کان ڕیگری بکه‌ن له گۆرینی بار‌و دۆخه‌که.
ئاینی ئیسلام به نموونه وه‌ربگرین باشتره چونکه زۆربه‌مان شاره‌زای
یاساکان و ئه‌رکانه‌کانی ئه‌م ئاینه‌ین وه زۆریک له لایه‌نه سیاسییه‌کانی
کوردستان به ئیسلامی سیاسیه‌وه بگره تا به ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گات
تابه به ئۆپۆزسیون و به‌شێک له حیزبه چه‌په‌کانیش ده‌گات ده‌یانه‌وێ
وه‌ک سه‌وابت به خه‌ڵکی کوردستانی بناسێنن ، ئه‌نجا داوای یه‌کسانی و
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌که‌ن! ئه‌و ڕاستیه ده‌شارنه‌وه که یه‌کسانی
و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به بێ ڕووخانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و
کۆڵه‌که‌کانی هه‌رگیز به دی نایه‌ت. و
ده‌یانه‌وێ ئیسلام به عه‌داله‌ت خواز و یه‌کسانی
خواز نیشانی خه‌ڵک بده‌ن، ته‌نها ده‌یانه‌وێ خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکه‌وه.
له ئیسلامدا دوعا و نوێژ، ڕۆژوو،
حه‌ج، زه‌کات و سه‌رفیتره و خێر
و سه‌ده‌قه و قوربانی بووه‌ته بنه‌ماو ئه‌رکان و فه‌رز
و سوونه‌ت له سه‌ر هه‌ر که‌س
پێویسته ئه‌مانه جێبه‌جی بکات. ئه‌مانه به حساب عه‌داله‌تخوازیی
ئه‌م ئاینه‌یه به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مانه بۆ ڕاگرتنی گوڕینی
بارۆدخی ئه‌مرۆیه.
له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان یه‌کسان بن له ڕووی ئابوریه‌وه
هیچ جیاوازیه‌کی چینایه‌تی نه‌ما، زه‌کات و سه‌رفیتره به کێ ئه‌درێ؟
که‌سێک نامێنێ هه‌موو وه‌ک یه‌کن له‌وپه‌ری خۆشگوزه‌رانیدان، خێر و
قوربانی بۆ کی ئه‌برێ که‌سێک نییە خێر وسه‌ده‌قه‌و سه‌رفیتره‌ی شیاو بێ،
له‌م باره‌وه دین پێویست نابێ ئیتر، ڕۆژووگرتن له سیسته‌می ئیسلامدا
بۆ ئه‌وه‌یه که موسڵمانه‌کان بزانن حاڵ و وه‌زعی خه‌ڵکی هه‌ژار چۆنه
چونکه خه‌ڵکی هه‌ژار ١٢ مانگی ساڵی برسیانه
با سه‌رجه‌م خه‌ڵک بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ به‌شداری
ئازاری هه‌ژاره‌کان بن! ئه‌گه‌ر خه‌ڵک یه‌کسان بوو، هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندی
نه‌ما ئیتر خه‌ڵک بۆ رۆژوو بگرێ تا له ژیانی هه‌ژاران تێ بگه‌ن چونکه
هه‌ژار نامێنێ، نوێژ‌و وحه‌ج و دوعا بۆ ئه‌وه‌یه خودا له گوناهیان خۆش
بێت و بۆ به‌هه‌شته‌که‌ی خۆی قه‌بوڵیان بکات ،
(گۆناهه‌کانیش زیاتر وه‌ک درۆ کردن ، بۆختان کردن،
دزی کردن، مرۆڤ کوشتن، ئازاردانی خه‌ڵکی له پێناو ته‌ماع و
پاره‌داو زینا کردن... هتد) له سوشیالیزمدا
له لایه‌که‌وه زه‌مینه‌ی ئه‌وه نامێنێ که خه‌ڵکی ئه‌و گوناهانه
بکات له لایه‌کی تره‌وه کۆلتورێکی مرۆڤی خۆی زاڵ ده‌کات که هیچ که‌س
بیر له گوناه و تاوانکردن نه‌کاته‌وه، خه‌ڵکی پێویستی به دزی کردن
نامێنێ ، پێویستی به‌بوختان به‌درۆ کردن نامێنێ ، هیچ بیانوویه‌ک نییە
بۆ خه‌ڵک کوشتن یا ئازاری جه‌سته‌یی و رۆحی خه‌لک بدات . که‌وایه ئیتر
خه‌ڵک کارێک ناکا بۆ ئه‌وه‌ی خودا له گوناهیان خۆش بێت ئیتر پێوست
بوونی نویژ و حه‌ج و دوعاش نامێنێ. به‌م شێوه‌یه ئه‌و خورافه ی ئه‌مڕۆ
که ڕیشه‌که‌ی له زه‌مینه‌ی باردۆخی ئه‌مڕۆدایه له سۆشیالیزم‌دا نه‌ک
هه‌ر ده‌سکه‌نه ده‌کرێ به‌ڵکو ڕیشه‌کێش ده‌کرێ.
پووکانه‌وه‌ی دین له سوشیالیزمدا به زه‌بروزه‌نگ
نابێ به‌ڵکو به له ده‌ستدانی پێوستیه‌کانی بوونی ده‌بێ، له سیسته‌می
سوشیالیستیدا هه‌موو دینه‌کان ئازادن، هه‌موو که‌سێکی دیندار هه‌مان ئه‌و
مافه‌ی هه‌یه که که‌سێکی بێ دین هه‌یه‌تی له بواری ده‌ربڕینی عه‌قیده‌ی
خۆی و په‌یره‌وکردنی دینی خۆی هه‌روه‌ها
مافی یه‌کسانی هه‌یه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه وه‌ک بواری کارکردن
بواری خۆ کاندید کردن بۆ ده‌سه‌ڵات ومافی ده‌نگدان ، ته‌واوی مافه
سیاسی و کۆمه‌لاتیه‌کان ویاسایه‌کان . ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه ده‌کرێ بۆ هه‌موو
که‌س نه‌ک ته‌نها بۆ دینداره‌کان ئه‌ویش کوشتنی مرۆڤه چ له‌لایه‌ن
تاکه‌وه بێ یا گرۆپ و یا رێکخراوی تیرۆریستیه‌وه بێ، ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه
ده‌کرێ زه‌وت کردنی مافی مرۆڤه‌کانه له لایه‌ن که‌سانی تره‌وه. . له
سۆشیالیزم‌دا فراوانترین ئازادی ده‌درێ به سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا که له
هیج قۆناێکی چیانه‌یه‌تیدا نه‌دراوه، چونکه ئازادی به‌ره‌ی پێشکه‌وتوو
خواز به‌هێز ده‌کا، کۆنه‌په‌رستی نه‌ک هه‌ر بێهیز ده‌کا به‌ڵکو سه‌ریشی
ده‌خوا.
دوا قسه‌م.
هه‌ندی هێز و
لایه‌ن خۆیان به سکۆلار و مه‌ده‌نی، عه‌لمانی
ده‌ناسێنن که‌چی ده‌سه‌ڵاتێکیان ناوێ به بێ
سه‌وابتی ئیسلام، دڵنیابن ئه‌وانه نه
سکۆلارن نه عه‌لمانی و نه یه‌کسانی و ئازادیان ده‌وێ نه
له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی ته‌نها ده‌موچاوه‌کان ده‌گۆڕن و هیچی تر
(ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان پێ بکرێ) چونکه یه‌کسانیخوازان ناتوانن به
به بێ ڕه‌خنه‌گرتن له ئاین وه‌ک کۆڵه‌که‌ی
سیسته‌می گه‌نده‌ڵی و چه‌وسێنه‌رانه، یه‌کسانی به‌دیبێنن. بۆیه ته‌نها
یه‌کسانیخوازه‌کان ئه‌وانه‌ن که ده‌یانه‌وێ ئه‌م دونیا پێچه‌وانه‌یه
بگۆڕن به دنیایه‌کی باشتر ئه‌وه‌ش سۆشیالیست خوازه‌کانن.
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا
حه‌مه
|