
ستۆکۆڵم 15-01-2008:
سۆزان حسین لەگەڵ نۆینەری بەرپرسی
دائیرەی کۆچی سویدی لەسەر کێشەی پەنابەران کۆبووە .
سۆزان
حسین ئەندامی سکرتاریتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رای
گەیاند: دۆینێ لەشاری ستۆکۆڵم لە (سۆڵنا) لەگەڵ بەرێزان (Mats Bakraman)
نۆێنەری بەپرسی دائیرەی کۆچی سوید و (Mikael Frejd بەرپرسێکی باڵا لە
دائیرەی کۆچی سوید لەسەر کیشەی 1400 کەیسی پەنابەرانی کوردی عێراقی
کۆبوونەتەوە.
لەم دیدارەدا بەدریژی باسی هەڵومەرجی پەنابەرانی کورد و تازەنەکردنەوەی
ئیقامەی یەکساڵی بە پەنابەران ومەترسی سیاسەتی گێرانەوەی پەنابەران و
هەروەها بارودۆخی ناجێگیری و نائەمنی کوردستان و هۆکارەکانی ئاوارە
بوونی خەڵکی کوردستان و پاشان ئاماژەی دراوە بەو بریارەی دادگای باڵای
کۆچی سویدی کە رۆژی 26-2 داویتی بە دریژەنەکردنەوەی ئیقامەت بۆ زیاتر
1400 پەنابەری کوردی عێراقی وگێرانەوەی پەنابەرانی کورد بۆ کوردستان
ئاکامە زیان بارەکانی لەسەر باری دەروونی و تەندروستی پەنابەران ،هاوکات
سۆزان حسین لەم دیدارەدا نامەیەکی فیدراسیۆن کە بە دریژی باس لەسەر
بارودۆخی نائەمنی عێراقو کوردستان و کێشەکانی پەنابەران و
داواکاریەکانی پەنابەران بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بریارە و دانی مافی
پەنابەری بەپەنابەران دەخاتە روو داوەتە دەستی وەزارەتی ناوبراو .
هەروەها سۆزان ووتی لەم دیدارەدا (بەیار) پەنابەری کوردی عێراقی لەم
کۆبوونەوەدا وەک یەکێک لە نموونە زیندووکان و پەنابەرێکی کەم ئەندام کە
لەسەر کورسی دەروات بەشداری کردوە کە چەند ساڵە وەڵامی نی یە وەک
بەڵگەیەکی ئاشکرا لەپێناو بەرپەرچ دانەوەی ئاکامە زیان بارەکانی ئەم
سیاسەتە لە کۆبوونەوەکەدا باسکراوە .
وەفدی دائیرەی کۆچی سویدی بەڵنیان داوە قسەکان و نامەی فیدراسیۆن
بگەیەنن بە پەرلەمان و حکومەت و مناقەشەی بکەن وراستی قسەکانی سۆزان
یان سەلماندوە لە نزیکترین فرسەتەدا وەڵام دەدەنەوە.
بۆ زانیاری زیاتر بە سوزان حسین بە ژمارەی
(0736746701) پەیوەندی بگرن.
_____________________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com
Mobile:00447856032991 ،Aso
Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
|