دارا ئه‌حمه‌د دیواره‌ک له خشته‌کانی شه‌و هه‌رده‌چنم تا رۆشنایی رۆژه ره‌نگ‌ته‌رخه‌کان جه‌سته‌م ئالووده نه‌که‌ن.. لێوه زه‌قنه‌بووتییه‌کان هه‌نگینی گیانی شه‌که‌تم هه‌رنه‌مژن، ئه‌وێشه‌وێ سه‌رگه‌رمی له‌گۆڕنانی گوره ره‌شه‌کان بووم په‌نجه‌کانم هه‌روه‌رینه جامی ژه‌هرنۆشینی سبه‌ینێم.. دوونێشه‌وێ که له ناشتنی گوره په‌مبه‌ییه‌کان بوومه‌وه چاوه‌کانم په‌ڕینه ژۆره‌کی پڕ له نیگا و لێوه‌کانم ژۆره‌کی پڕ له ماچ..، ئه‌رێ چده‌بوو ئه‌وشۆ گور.. گور، تاسه‌ی نیگا شه‌رمنه‌کانت تریوه‌ی لێوه ته‌ڕه‌کانمی بتکاندبایه پێکی چاوه مزره‌کانت !.. سبه‌یشه‌وێش .. بێ‌چاوه‌ڕوو - به یه‌ک چه‌پکه نیگای نه‌رم - تفری نه‌ریتی لێوانتم راماریبا و به ده‌نگی مرچه‌ی ماچه‌کی پڕ به‌ده‌و بمردباین و زندیباینه‌وه بمردباین و زندیباینه‌وه.
dara@emrro.com
|