په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١\٢٠١٢

سۆزدار ئاڤێستا:

کات کاتی لێپرسینەوەی گەورەیە.

 

ئاماده‌کردنی: دیاری محه‌مه‌د


سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی (PKK) لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ "دەنیز وان"پەیامنێری ئاژانسەکەمان (ئاژانسی ھەواڵی فرات) لەبارەی دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆج ئالان و ھەوڵەکانی AKP بە پشتیوانی دەوڵەتانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی نکۆڵکردن و قڕکردنی گەلی کورد و ھەروەھا ھەڵوێستی بزووتنەوەکەیان لەبەرامبەر ئەو رەوشە ھەستیارانەدا پەیامی گرنگی دان و دەستنیشانی کرد کە بزاوتی ئازادی و گەلی کورد کۆنسێپتی سیستەمی ئیمراڵیان پووچەڵکردۆتەوە, AKP سەرکەوتوو نەبووە لەو پرۆژەیەیدا و ھەروەھا وتیشی راپەڕینی گەل راپەڕینی ئازادی دەبێت و وتی"بۆ ئەوەیە ئێمە دەڵێین ساڵی ٢٠١٢ ساڵی تێکۆشان و بەرخۆدانی گەورەیە, ساڵی لێپرسینەوەی گەوەرەیە لە ناحەقی و کردارە نا ئەخلاقییەکانی دژی مرۆڤایەتی".

سۆزدار ئاڤێستا لەمەڕ رەوشی گۆشەگیری سەر رێبەری PKK عەبدولڵا ئۆج ئالان و ھەڵوێستی رێگە گرتن لە دیدارەکان لەگەڵ ئۆج ئالان و دواجاریش لێکدانەوەی ئەو رستەیەی کە بە محەمەدی برای راگەیاندبوو "باردۆخەکە زۆر ھەستیارە و گونجاو نییە بۆ دیدار" دەڵێت:"ئێستاکە لەناو کورداندا مژاری رێبەر ئاپۆ مژارێکە کە زیاترین گفتووگۆ و باسی لەسەرە, چ دوو ژمن و نەیارەکانی کورد و چ گەلی کوردستان ئاگاداری میسیۆنی "رێبەر ئاپۆ"ن و ھیچ ھەڵوەستەکردنێک لەبارەی گەلی کوردەوە بێ لێکدانەوەی پێگەی رێبەر ئاپۆ ناکری, بزووتنەوەی ئازادی لە رۆژھەڵاتی ناویندا بەو میسیۆنەوە ھەڵسوڕا و ئێستاکەش ھەمان میسیۆنی ھەیە" و دەڵێت " ئێمە ناتوانین رێبەر ئاپۆ لەم راستییانە داببڕین و تەنیا وەکو کەسێک لێکیبدەینەوە".

ئاڤێستا لە درێژەی لێدوانەکەیدا رایگەیاند کە ئەم ساڵ، ساڵی بەرخۆدانە و دەبێتە ساڵی ئازادی ئۆج ئالان. لە ھەمانکاتدا ئاماژەشی بە رەوشی گۆشەگیری لە ئیمراڵی دەکات و رایگەیاند کە ١٣ ساڵە کە سسیتەمی ئیمرالی نەک بە یاسای دەوڵەتی تورک، بەڵکو بە کۆنسێپتێکی پیلانگێری نێو نەتەوەیی بەرێوە دەبرێ.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری (PKK) لەبارەی ڕەتکردنەوەی چاوپێکەتن لەلایەن ئۆج ئالانەوە لەگەڵ کەسووکاری، وەکوو تێکدانی پیلانەکانی AKP ناوزەدکرد و گووتی:" AKP ئیمپراتۆرێکی ترسی بونیاد ناوە. بەلای ئەوانەوە رێبەرایەتی ئێمە چەند گۆشەگیر بکرێ، ئەوەندە دەرفەت بۆ گەورەبوون و بەرفراوانبوونی خۆیان دەرەخسێ. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ سیاسەتە ھەڵخەڵەتێنەرییەکانی AKP پووچەڵ دەکاتەوە. AKP ش بەو جۆرە تۆڵەی خۆی لێ دەستێنێتەوە."

سۆزدار ئاڤێستا لە سەر چالاکیەکانی تەڤگەری ژنانی کورد کە بە درووشمی " ئێمە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین و کۆتایی بە کۆمەڵکووژی بێنن" زانیاری دا گوتی:" رێبەرایەتی ئێمە بوو بە موڵکی میلیۆنان کەس. بە فکر، ڕامان، فەلسەفە و پارادیگماکانی خۆی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین لەسەر ھێڵی مۆدێرنێتەی دیموکراتی، کۆنفدراڵیزمی دیموکراتی (KCK) سیستەمێکی نویی بونیاد ناوە. تێگەیشتن لەو میسیۆنە پێویستیەکی گرنگە. فەلسەفە و پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ لە ھەموو روویەکەوە بۆ ژنانی کورد ژنانی ھەرێمەکە خاوەن گرینگی تایبەتییە، لەھەمانکاتدا وەکو دەبینرێ ژنان بە چالاکییەکانی خۆیان پەیوەست بوون و دڵسۆزی خۆیان بۆ ئۆج ئالان نیشان دەدەن.

لەبارەی کۆمەڵکووژیەکەی ڕۆبۆسکی و ھێرشەکانی سەر رۆژ تیڤی گوتی: " کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بەرچاوترین نیشانەی فاشیزمی AKP یە. ھەرێمی بۆتان بەدرێژایی مێژووی کوردستان ھەرێمی بەرخۆدان بووە شوێنێک بووە کە دەستەبەردارییان لە داخوازییەکانی خۆیان نەکردووە و بەوھۆیەوەشە کە رووبەڕووی ھێرشی دەوڵەتی تورک بوونەتەوە. ئەوەی AKP ناتوانێ بە گرتن و کووشتن ئەنجامی بدات، ئێستا دەیەوێ بە کۆمەڵکوژی ئەنجامی بدات."

ئاڤێستا راگرتنی پەخشی رۆژ تیڤی یشی بە بازرگانی نێوان دەوڵەتان و رەنگدانەوەیەکی سیاسەتەکانی AKP ھەڵسەنگاند.

 

 

diaryzana@ymail.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک