چیرۆك سایه ئه‌و گریانه‌ی من ده‌گریه‌م نه‌سۆزی شمشاڵه‌که‌ی قاله‌مه‌ڕه و نه په‌یژه‌کانی تار و نه ناڵه‌ی ده‌فی ده‌گاتێ ئه‌و گه‌رمییه‌ی له‌دڵی مندا ده‌جۆشێ نه کوره‌ی ئاسنگه‌ر و نه گڕی ئاگردانه‌که‌ی پووره‌گوڵێی ده‌گاتێ وه‌ره کۆرپه‌م وه‌ره ده‌ستی له‌رزۆکم بگره و سه‌ری گێژم بنێ به سینگته‌وه با هێنده ئه‌سرین ببارێنم تا ئاگری دڵی به‌کوڵـم خامۆش ده‌بێ وه‌ره کۆرپه‌م وه‌ره با بۆنت که‌م بزانم بۆنی گوڵاڵه‌سووره‌ی سه‌ر گۆڕی شه‌هیدانت لێدێ ؟ ده با‌نگم که دایه‌گیان باگوێم لێت بێ تا گوێچکه سه‌رما بردووه‌کانم گه‌رم ببنه‌وه وه‌ره کۆرپه‌م وه‌ره با بت بینم تا شان و ملی نوشتاوه‌م ڕاست ببنه‌وه وه‌ره کۆرپه‌م وه‌ره وه‌ره دارعه‌سای ده‌ستم وه‌ره کزه‌ی جه‌رگم وه‌ره ده‌وه‌ره با چاوه کزه‌کانم گه‌ش ببنه‌وه با ده‌نگه ماندووه‌که‌م هێز په‌یدا بکا وه‌ره کۆرپه‌م وه‌ره ده‌سته‌گه‌رم و نه‌رمه‌کانت بخه ناو ده‌ستم با هێند له چاوه‌کانت ڕابمێنم تا سۆمای چاوم دێته‌وه وه‌ره کۆرپه‌م وه‌ره به باوه‌شم هه‌ڵم گرتی و به‌پێ خاوسی قوڕی مه‌ینه‌تم شێلاو دڕک و داڵی ناو ده‌وه‌ن و شاخ و کێوه‌کانم پێوه‌کردی ده‌وه‌ره کۆرپه‌م وه‌ره ئێستا بۆ لێم دوور بی ده‌وه‌ره له‌شی گرمۆله‌م له‌باوه‌ش بگره و پرچه سپیه‌که‌م بۆ شانه‌که و له‌ژوور سه‌رم دانیشه تا به بۆنی تۆوه چاو لێك ده‌نێم تا ئه‌به‌دی ده‌وه‌ره کۆرپه‌م ده‌وه‌ره. 18 / 2 / 2009
|