سۆزی دینی زیانێکی زۆری له کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان داوه ، به‌ڵام هه‌ر هه‌مووشی خه‌تای دو‌ژمن نیه .
مه‌هدی کاوانی هه‌ر عه‌بدولا گۆل نیه که ده‌یه‌وی له ڕێگای سۆزی دینی کورده‌کان دوور خاته‌وه له‌کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان . ئه‌و به‌ڕێزه له‌و کاته‌ی که دوا به دوای هه‌لبژاردن سه‌ردانی پارێزگاکانی کوردستان ده‌کات و له به‌رده‌م کورده‌کان به ناوی سۆزی دینی و جێ به‌جێ کردنی که‌م وکورتیه‌کانیان، بیه‌وێ ئه‌و زه‌مینه‌یه بڕه‌خسێنێ که کورده‌کان له ڕێگه‌یه‌وه له پارته سیاسیه نیشتمانیه‌کانیان به تایبه‌تی هه‌ده‌پ و(pkk) دووریان خاته‌وه ، خه‌لافه‌تی عوسمانی پێشتر‌و تورکیای فه‌تات و که‌مال ئه‌تاتورک و ته‌واوی ئه‌و ڕێبه‌ره‌تورکیانه‌ی به دوایانه‌وه ،ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانیشی له گه‌ڵ ،هه‌ر هه‌موویان هه‌مان سیناریۆیان به سه‌ر کورده‌کان دووپات کردۆته‌وه‌و تا زۆر ڕاده‌ش سه‌رکه‌ووتنیان به ده‌ست هێناوه . ئێستاش که گۆل هه‌مان سیناریۆ دووپات ده‌کاته‌وه به مه‌به‌ستی پێکانی هه‌مان مه‌به‌سته‌کانی پێشوویانه‌وه‌یه . به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که لێره پێویسته بکرێ ،ده‌بێ بۆچ بۆ هه‌موو جاران کورد ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ش نه‌بێ ،ژماره‌یه‌کی به‌ر چاو به گه‌ریان ده‌که‌وێ و ته‌فره ده‌درێ به سیناریۆ هه‌لخه‌له‌تاندنه‌کانیان . من نکۆلی له تێکۆشانی په‌که‌که‌و هاوتاکانیان له بابه‌ت هه‌ده‌پ و په‌ژاک و ئی تر ناکه‌م که عه‌قلی کوردیان برده ئاستێکی زۆر له پێشه‌وه وتوانیان له ڕێگه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیان خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئافره‌تانیش به شێوه‌یه‌کی فراوان بێننه پێشه‌وه . نمونه‌ش ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ئێستاکه له په‌ڕله‌مانی تورکی به ڕه‌نگی کوردیه‌وه وه‌ک پیاوان ئاسا له سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی پێخۆیان چه‌قاندووه . پێشتریش له‌یلا زانا‌و هاورێکانی نمو‌نه‌یه‌کی وه‌ها زیندوونه ده‌کرێ له ڕێگه‌یانه‌وه ،ئه‌وه بگوترێ که به‌ڕاستی په‌که‌که گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌بنیه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی باکوور کردووه . له ئه‌ده‌بی سیاسیش ئه‌وها ده‌گوتری که کاتێ ئافره‌ت هاته ڕیزی تێکۆشان و به‌ژداری کردن له چالاکیه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشه‌نبیریه‌کان، مانایه‌کت ده‌داته ده‌ست که ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه پاشه‌ڕۆژی پڕشنگدار ده‌بێت . چالاکیه‌کانی کوردی باکوری له هه‌نده‌ران و ناوه‌وه‌و فراوانی چالاکی ئافره‌تانیان و تێپه‌ڕاندنی له به‌شه‌کانی تری کوردستان ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن که پاشه‌ڕۆژی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی باکوور ،پڕشنگدار ده‌بێت . چونکه ده‌بێ مرۆڤ کۆمه‌ڵی دواکه‌وتوویی کوردی باکوریشی له به‌رچاو بێت ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته شۆڤینیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکی که نه‌یان هێشتوه کورده‌کان میوانداری میژوو و که‌لتوری ڕۆشه‌نبیریان بکه‌ن ،جگه له‌وه‌ی که هه‌موو تواناکانیان به درێژایی مێژوو بۆ ئه‌وه بووه که کورد له هیچ بارێک پێش نه‌که‌وێ و مۆرکی دوا که‌وتوویی به به‌رده‌وام پێوه بمینێته‌وه . به‌ڵام ئه‌و ئاخاوتنانه به هه‌مووشیانه‌وه‌و زۆر به زیاتریشه‌وه نابێت وامان لێ بکات ئه‌وه نه‌ڵێین که پرسی سیاسی کوردی باکوور به په‌که‌که‌و هه‌ده‌پ و هاوتاکانیان که‌م و کوریان له بواری په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به تایبه‌تی له ڕووی دینه‌وه تێدا نیه .ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی عه‌داله‌و گه‌شه‌پێدان له ناو کورده‌کان به ناوی سۆزی دینیه‌وه دێنێ ،سوچی پارته سیاسیه‌کان و که‌مته‌رخه‌می یان به هه‌له مامه‌له‌کردنیان له گه‌ڵ دین ،پێوه‌یه . دوژمنان که ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی سۆزی دینه‌وه کێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌که له بن ده‌ستی هێزی سیاسی کورد ده‌ر بهێنن ، ده‌بێ پرسی سیاسی کورد به ئاگاییه‌وه له مه‌سه‌له‌ی وه‌ها بڕوانێ ،چونکه ئه‌وان مێژوویه‌کی دوور‌و درێژیان له‌و کاره ته‌فره‌ده‌رانه‌ی دووژمن هه‌یه . به‌ڵێ به‌رپرسی سیاسی کورد نابێت ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه بداته دو‌ژمن به ناوی ته‌فره‌ی دینی گه‌له‌که‌مان له کێشه‌ی ڕه‌سه‌نی نیشتمانی ومافی چاره‌ی خۆ نوسین دوور بخاته‌وه . ئه‌ردۆگان و گۆڵ له‌ناو که‌مالیزمیه‌کان ده‌ڵێن که‌مالیزم موقه‌دسه‌و ده‌ستبه‌رداری نابین و له لای عیلمانیه‌کانیش ده‌ڵێن پێویسته تورکیا ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی عیلمانی بێنیته گۆڕێ و هه‌لگێڕو وه‌رگێڕێک له که‌مالیزم بکات و له ناو جه‌ماوه‌ری دینی خۆشیان باس له سه‌روه‌ری ئیسلام و ڕابوردوی مه‌زنی تورکیا‌و ئیمپڕاتۆڕیه‌تی عوسمانی و فراوانخوازیان به بن گوێیان دابێنن و له لای کورده‌کانیش بڵێن ئێمه هه‌موومان نه‌ته‌وه‌ی موسڵمانین و ئیسلامیش وه‌ک پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێ لا فرق بین العرب والعجم .ده‌بێ بۆ پرسی سیاسی کوردی نه‌توانێ وه‌ک ئه‌وان سیاسه‌ت بکات . بۆچ ده‌بێت هه‌ر ته‌نیا پابه‌ند بێت له گۆشه‌نیگایه‌کی ته‌سکی ڕۆشه‌نبیری باس له کێشه‌کان بکات . بۆ وه‌ک تورکه‌کان ئاسا له ناو چینی ڕۆشه‌نبیر قسه‌ی عه‌وله‌مه‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و داخوازیه‌کانی نیشتمانی کورد نه‌کات و له ناو خه‌لکی دواکه‌وتووش به سۆزی نیشتمانی و دینی و هه‌ر شتیکی تره‌وه بێت که بتوانێ سه‌رنجی خه‌لک به‌ڵای کیشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ببات نه‌ی کات . نابێ حیزب ته‌نیا بۆ خه‌لکی ڕۆشه‌نبیر قسان بکات. . کێشه‌ی نیشتمانیش ته‌نیا کێشه‌ی ڕۆشه‌نبیره‌کان نیه . کێشه‌یه‌کی گشت گیره‌و هه‌موو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌گرێته‌وه به خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌وار . به جه‌ماوه‌ری کردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به ڕۆشه‌نبیر کردن یان ڕاکێشانی ڕۆشه‌نبیر بۆ لای ڕیزه‌کانت به‌ته‌نیا نابێته هۆی گه‌شه‌کردنیه‌وه . حیزبی سیاسی به‌ر له هه‌موو شتێ ده‌بێ ئه‌وه بزانێ ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌ی گشت گیر نه‌کات ،نابیته حه‌ره‌که‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری . به تایبه‌تی بۆ کوردی باکوور که زۆربه‌یان جوتیارن و وه‌ریسی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵایه‌تی وکارتێ کردنی دین به سه‌ریانه‌وه مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه . ئاسان نیه تۆ له پڕێکه‌وه له توانات دابێت گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی به ئاقاری مۆدێرنزمه‌ونکۆلی کردن له دیارده‌کۆنه باوه‌کان به قه‌بزه بکه‌یت . ده‌بوایه حیزبه کوردیه‌کان به قوڵی ته‌ماشای مه‌سه‌له‌ی وه‌ها بکه‌ن و هه‌ندێ نوێکاری له کارکردنی حیزبایه‌تی بخولقێنن . هه‌ق وانیه کاری ڕۆشه‌نبیری کوردی له ناو جوتیاره دوا که‌وتوه‌کان بۆ ئه‌وه بێت دین بکوتنه‌وه ،له جیاتی ئه‌وه پێویسته خۆی له‌گه‌ڵدا بسازێنن . با پاریته سیاسیه‌کان لاسایی ئه‌ردۆگان و گۆڵ و سه‌له‌فه‌کانیان بکه‌نه‌وه به دیوه‌که‌ی تر . واته با دینیه‌کانیش بێننه ناو بزاڤی سیاسی بۆ جوانکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ک به‌دین کردنی وڵات . با ئه‌وانیش گرنگی به پیاوانی ئاینی کورد بده‌ن که هه‌لبه‌ته سقلی جه‌ماوه‌ریان هه‌یه‌و له ڕیگایه‌وه ئه‌وان زیاتر له توانایان دا ده‌بێت به زمانی باوی خۆیان و به ناوی دینیشه‌وه خه‌لک ڕاکیشنه سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی . حیزبه سیاسیه کوردیه‌کانی باکوور ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ دیوارێک له نێوان خۆیان و دین دروست بکه‌ن ،له ڕێگه‌یه‌وه هه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دووهه‌لبژاردنه‌ت بۆ ده‌که‌وێته‌وه که دو‌ژمن به ناوی ڕێچکه‌ی دینی به‌لای خۆیانه‌وه‌ه ڕایان کێشی. ئێمه‌ی کوردی باشوور له سه‌رده‌می شۆڕشی نوێ چ وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان چ وه‌ک یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می چیا، قسه‌و ئاخاوتنه‌کانمان بۆ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به تایبه‌تی جوتیاری، به هه‌له نه‌ده‌چوینه ناویانه‌وه‌و له سۆزی دینیان بده‌ین که سه‌ده‌های ساڵه له ناو ناخی ده‌رونیان خنراوه . به پێچه‌وانه‌وه ،کۆمه‌ڵه‌مان بۆ خه‌لکی چه‌پ و ڕۆشه‌نبیرو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دروست کرد، یه‌کیه‌تیشمان بۆ فره مینبه‌ری دروست کرد که شوێنی هه‌مووچین و تاقمه کۆمه‌ڵایه‌وتیه‌کانی تیا ببێته‌وه . نه‌شهاتین له دین بده‌ین به‌لکو کردمانه دۆستی خۆمانه‌وه . که وامان کرد ،قازانجمان کرد ،خه‌لکه‌که لێمان به دوور نه‌که‌وته‌وه به‌لکو به گه‌رمان که‌وت . مه‌لاکان پیاوانی ئاینی ، جوتیاره‌کان ئێمه‌یان له ڕێکخراوه دینیه‌کان پێ باشتر بوو و پشتیوانیان لی ده‌کردین هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش بوو که ڕێکخراوی دینی ئه‌و سه‌رده‌می به فیتی بێگانه بێت یان هۆکاری تر ،گه‌شه‌یان نه‌ده‌کرد ، به‌لکو ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌لک به هه‌موو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئێمه‌یان زیاتر به پێشه‌نگی خۆیان دا ده‌نا نه‌ک تاقمه‌و ته‌داره‌کی دینی به هه‌ر ناوێکه‌وه بوو بن . ده‌توانم ئه‌وه بڵێم ئه‌گه‌ر شه‌ڕه ناوخۆیه‌کانی سه‌رده‌می شاخ و دوا به‌دوای ڕاپه‌ڕین و ئه‌و گه‌نده‌ل چیانه‌ی ئێستا نه‌بوایه ، ده‌مانتوانی نه‌ک هه‌ر بۆ میژوو شانازی به سه‌روه‌ریه‌کانمان بکه‌ین ،به‌لکو جیلی ئێسته‌ی ڕۆشه‌نبیری کوردی و تێکڕای چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به کۆمه‌ڵگای دینیشه‌وه ئێمه‌یان زیاتر به پێشه‌نگ ده‌زانی له مه‌ڕ ئاینده‌ی کورد‌و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی و جێ به‌چی کردنی خواسته‌کانیان . ئێستاش ئه‌گه‌ر پرسی سیاسی کوردی باکوور ،چاو له ڕابوردوی ئێمه‌و کۆمه‌ڵه‌و یه‌کیه‌تی بکه‌ن نه‌ک ئێسته‌یان و به‌هه‌مان ده‌نگ و ڕه‌نگ مامه‌له له گه‌ڵ دین بکه‌ن ، له ڕێگه‌یه‌وه سۆزی دین له بن ده‌ستی تورکه‌کان ده‌ردێنن . ما سه‌رکرده تورکه‌کانی عه‌داله‌و گه‌شه‌پێدان چ به‌و ناوه‌یانه‌وه چ به ناوه‌کانی پێشتریانه‌وه ،به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆریان له ناو پارته‌که‌یان هه‌یه ، چه‌ندیان باکگڕاوندی دینیان هه‌یه . وه‌ڵامه‌که‌ی،زۆر که‌مه . نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کانی پێش‌و ، باکگڕاوندی له ناو چه‌په‌وه هاتبووه ناو سیاسه‌ته‌وه . ئه‌گه‌ر له ئه‌ردۆگان و گۆلیش بکۆڵینه‌وه ، نزیکی هه‌مان شتیان لێ ده‌که‌وێته‌وه . باشه بۆ کورده‌کانی وێش وێڕای په‌که‌که‌و هه‌ده‌پ و په‌ژاک و هاوتاکانیان ، ڕیکخراوی وا به‌سته به دینیش به ده‌نگ و ڕه‌نگی کورده‌واریه‌وه پێک نه‌هێنن و پرسی دین و سۆزه‌که‌ی له بن ده‌ستی تورکان ده‌ر نه‌هێنن . ما سیاسه‌ت مانای چیه ! وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌ک عه‌ره‌ب گوته‌نی فن الممکنات . ڕووه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خه‌باتی نیشتمانیش ده‌بێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و سۆزی به‌رینترین کۆمه‌ڵانی خه‌لک بێت . به‌ڕاستی کورد له زیاده‌ڕۆیی تیۆر تا ئێستا زیانێکی گه‌وره‌ی به بزاڤی نیشتمانی گه‌یاندووه . هه‌قه وه‌ک مارکس گوته‌نی ئه‌وه بڵێین تیور ڕه‌نگی خۆله مێشه‌و دره‌ختی ژیانیش هه‌میشه سه‌وزه . دره‌ختی ژیانی کورده‌واریشمان تێئاڵاندنی هه‌موو ئه‌و چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه کوردانه‌یه که به‌رژه‌وه‌ندیان له گه‌ل به‌ره‌و پێشه‌وه چوون و سه‌رکه‌وتنی بزاڤی نیشتمانیمانه‌وه هه‌یه . به‌ریتانیا /15/09/2007mahdikawani@yahoo.co.uk
|