٢٧\٤\٢٠١٨
سۆزی ئەرمەنیەکان.

عەلی مەحمود محەمەد
کە دەچیتە مۆنمێنتی جینۆساید لە شاری یەریڤان، پڕە لە وێنەی سەرۆک خێڵە
کوردەکان کە بەشدار بوونە لە جینۆسایدی ئەرمەنەکان، ئەو وێنانە بونەتە
بەشێک لە یادەوەریی ئەو گەلە، بە سانایی ناسڕێتەوە، لەبەردەم ھەڵوێستدا
رامان دەگرێت، نابێتیش تا کۆتایی سەرمان لە ژێر لمدا بشارینەوە لە ترسی
ھەڵوێست دەربڕین، پێویستە ھەنگاو بنێین بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەکان
رابردوو، ئەویش دانانە بە راستیەکان وەک ئەوەی لە حەقیقەتدا ھەیە نەک
وەک ئەوەی دەمانەوێت و پینەو پەڕۆی بکەین، یاخود ئەوەی ناسیۆنالستەکان
ھەردوولا کردویانە بە مەیدانی شەڕی موقەدەسە پوچەکانیان، دەبێت رێگا لە
ناسیۆنالیزمی ھەردوولا بگرین نەوت بە ئاگری رابردوودا بکەن، ئەوان لە
پاڵ تورکیا سەرۆک خێڵە کوردەکانی باکور و سەرۆک خێڵە عەرەبەکانی سوریا
بە ھاوبەشی تاوان دەزانن.
نکۆڵیکردن بۆخۆی درێژەدانە بە تاوان، رێگە گرتنە لە سارێژ بوونی
بیرینەکانی رابردوو، درێژەدانە بە شەڕی باوباپیران بە نەوەی نوێ، گەلی
کورد بەرپرسیارێتی یاسایی ھەڵناگرێت بەرامبەر بە تاوانی جینۆسایدی
ئەرمەنەکان، بەڵام دەبێت بەرپرسیارێتی تاوانی ھەندێک لە ھاووڵاتیانی
بگرێتە ئەستۆ، کە ھاوکاری سوپای عوسمانی بوونە لە تاوانەکە، دەبێت دان
بە حەقیقەتی یاسایی تاوانەکە بنێت و لە بری ئەو کوردە خۆفرۆشانەی
بەشدار بوونە لە تاوانەکە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی ھەڵبگرێت، دەبێت جێگاو
رێگای مرۆڤەکان لە مێژوودا وەک خۆی نیشان بدرێت، ئیتر سەردەمی بە
پیرۆزکردنی پاشا کۆرەکان بە کۆتا گەیشت.
نابێت ھاشا لە بەشداری ھەندێک لە سەرۆک خێڵە کوردەکان بکرێت لە
تاوانەکە، کە ھەندێکیان تاوانی قێزەونیان ئەنجامداوە وەک بەشێک لە
سوارەی حەمیدیە،بەڵام بەشێوەی سستامتیک کوردەکان بەشداریان نەکردووە لە
تاوانەکە، چونکە دەوڵەتیان نەبووە و بڕیار لای ئەوانەوە دەرنەچووە،
بۆیە پێویستە تاک لایەنە نابێت سەیری روداوەکان بکرێت، نابێت ھەڵوێستی
ناسیۆنالزمە راستگەراکانی پۆڵەندا و فەرەنساو ...ھتد دوبارە بکرێتەوە،
دامەزرێنەری بەرەی نیشتمانی فەرەنسی ئینکاری ھۆلۆکۆست دەکات،دەڵێت بە
بەشێک لە وردەکاری جەنگی جیھانی دووەمی دەزانێن،تەنانەت لە یاداشتەکانی
بە توندی داکۆکی لە فلیپ بیتان سەرۆکی حکومەتی فیشی پاشکۆی ھیتلەر
دەکات لە فەرەنس، حکومەتی راستگەرای پۆڵەنداش بڕیاری ٣ ساڵ زیندانی بۆ
ئەوانە دەرکرد کە ھەندێک لە ھاوکارانی پۆڵەندی نازیەکان بە ھاوبەش
دادەنێن لە تاوانی ھۆلۆکۆست،ئەمەش وەک داکۆکی لە کەرامەتی نیشتمانی ،ئەمە
بۆخۆی ئینکاری تاوانی ھاوبەشانی نازییەکانە و داکۆکیە لە ھاوبەشانی
تاوانەکانی نازیەت، دەسەڵاتی شاری سربرنیتشا بەرزترین رێز لێنانی بەخشی
بە میلواراد دودیک سەرۆک ئەرکانی سوپای بۆسنە کە ئینکاری کۆمەڵکوژی
سربرنیتشا دەکات.
نکۆڵیکردن لە تاوان، بۆ خۆی درێژە دانە بە تاوان بەشێوەی نەرم،
مرۆڤایەتی رۆژ لە دوای رۆژ دەگات بە حەقیقەتەکانی رابردوو، سسەردەمی
شاردنەوەی زانیاری و حەقیقەتەکان بەسەر چووە، بۆیە رۆژێک زووتر دان نان
بە حەقیقەت ، ئارام بەخشترەو جوانکردنی سیمای گەلە، کریس ئەندەرسن
سەرنووسەری گۆڤاری وایەرد رایگەیاند زانیارییە زۆرو زەبەنەکان لە
سەردەمی ئەنتەرنێت، ھەموو راستیەکان ئاشکرا دەکات، پێویست بە زانست و
تیۆری ناکات.
نەتەوەپەرستی و ئاین پەرستی چاوی مرۆڤەکان لە ئاست دانان بە راستیەکان
و حەقیقەتی مێژویی کوێر دەکات، مرۆڤایەتی لە بیرکردنەوەدا دەکوژێت ،
ھەڵوەدای پاکیزەیی نەتەوەو ئاینە، بۆیە بە نەنگی دەزانێت دان بە
ناشرینیەکان رابردوودا بنێت، با ئێمەش نەکەوینە داوی ناسیۆنالیزمی تورک
موتوربە کراو بە ئاینەوە، سەیری ھەڵوێستەکانیان کەن نەک لە شاری قۆنیای
بگرە لە لاھای و برۆکسل.
لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦، بۆندستاغی ئەڵمانیا دانی نا بە تاوانی جینۆسایدی
ئەرمەنەکان، پێشتریش بەلجیکا ھەمان ھەنگاوی نابوو،ئەوەی لای من گرنگە
لە پرۆسەی دان نان بە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە پەرلەمانی
ئەڵمانیا و بەلجیک، بۆچونی دوو پەرلەمانتاری تورکە لە پەرلەمانی
ناوەندی ئەڵمانیاو پەرلەمانی ھەرێمی برۆکسل لە بەلجیک، ھەردووک بە
پاشناوی ئۆزدەمیر ناوەکانیان ھاتووە، یەکیان پیاو چەپی ژینگە پارێز و
ئەوی دیکە ژنی حیجاب لەسەر نەتەوەیی ئیسلامی، ھەردوکیان لە دایک بووی
دەرەوەی تورکیا و پەروەردەی ژینگەی رۆژئاو، ئەم دوو ئۆزدەمیرە بە دوو
ھەڵوێستی پێچەوانە سەبارەت بە دۆسیەی جینۆسایدی ئەرمەن دەناسرێنەوە،
یەکیان پێشەنگ لە بواری ناساندنی، بیرکردنەوەیەکی مرۆڤدۆستانەی
ئەنتەرناسیۆنالستانە، ئەوی دیکە سەرسەخت لە ئاست رەتکردنەوەی
حەقیقەتەکان، بە بۆچونی ئاینی و ناسیۆنالیزمەوە لە ئاست ئەو ھەموو وێنە
پڕ تاوانە قێزەون و ئێسک و پروسکە ھەڵوێست وەردەگرێت.
جیم ئۆزدەمیر لە دایک بووی ٢١ی دیسەمبەری ١٩٦٥ی شاری باد ئۆراخی
ئەڵمانی، بنەچە چەرکەسی تورکی، سەرۆکی لیستی سەوزەکان لە پەرلەمانی
ئەڵمانی، کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧ بە پێی بڕگەی ٣٠١ی دەستوری تورکیا سزا
درابوو، بە تاوانی پێشێلکردنی ( یاسای سوکایەتی بە ناسنامەی تورکی) بە
پێی یاساکە تاوانە دان بە کۆمەڵکوژی لە تورکیا بنرێت، ج ئۆزدەمیرو و
چەند پەرلەمانتارێکی پارتەکەی تۆمەتبارکران بە پێشێلکردنی ئەو بڕگەیە
لە دەستوری وڵات، بەھۆی ھەڵوێستیانەوە لە سەر دۆزی ئەرمەن و عەلەویەکان
کە ھەیانبوو، کە پێشتر بەھەمان تاوان و پێشێلکردنی ھەمان بڕگەی دەستوری
تورکیا نووسەری گەورەی ئەرمەنی ھرانت دینک سزا دراو دواتر تیرۆر کر،
ھاوکات رۆمانووسی ناسراو ئۆرھان بامۆک ھەڵگری خەباتی نۆبڵی ئەدەب
بەھەمان بڕگەی دەستور سزادر، ج ئۆزدەمیر پارتەکەی بە بۆنەی یادی ١٠١
ساڵەی وەبیرھێنانەوەی تاوانەکەوە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٦ د، پرۆژەی
ناساندنی تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکانی لە تورکیا بە جینۆساید پێشکەش
بە پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد، لە رۆژانی پێش دەنگدانەکە جیم ئۆزدەمیر
بەھۆی ھەڵوێستە شێلگیرانەکەیەوە لەسەر دۆسیەکە، دەکەوێتە بەر ھەڕەشەی
تورکە ئیسلامی و ناسیۆنالیستەکان، لێ گوێی نەدا بە ھەڕەشەکان لە
وتەکەیدا لە پەرلەمان لە چرکە ساتی پێش دەنگدانەکە وتی: ( ٨٠-٩٠٪ی
سەرجەم ھاووڵاتیانی ئەرمەن، ٩٨٪ی پیاوانیان،١٠٠٪ی
پیاوانی ئاینیان لەناو براون لەو تاوانە) ھاوکات لە بەشێکی دیکە
لێدوانەکەی ھەمان رۆژی لە پەرلەمانی ئەڵمانیا وتی: ھەموو ئەو تاوانانەی
ئەڵمانیا بەرامبەر بە گەلانی ئەوروپا ئەنجامی داوە دەبێت بە جینۆساید
بناسرێت . ج ئۆزدەمیر لە درێژەی بۆچونەکەیدا رایگەیاند گرنگە دان بە
رابردووماندا بنێن، نابێت تورکیا شانازی بە رابردووی خۆیەوە بکات،
دەبێت رابردوو قەبوڵ بکرێت وەک خۆی.
تەواو دژ بەم ھەڵوێستە ئەخلاقیانەیەی ج ئۆزدەمیر بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی
گەلێک کە گەلەکەی خۆی ئەنجامی داوە، خاتوو ئۆزدەمیر لە دایک بووی ٧ی
دیسەمبەری ١٩٨٢ ی شایربێکی بەلجیک، یەکەم پەرلەمانتاری حیجاب لەسەرە لە
ئەوروپ، پەرلەمانتار لە پەرلەمانی ھەرێمی برۆکسل لەسەر لیستی پارتی
ناوەندی دیموکراسی مرۆڤایەتی CDH، ھەڵوێستێکی دژ بە ھەڵوێستەکەی ج
ئۆزدەمیر وەردەگرێت، نکۆڵی تەواو لە بوونی تاوانەکە دەکات، ئەو لە یادی
١٠٠ ساڵەی ئەم تاوانە قێزەونەد، لە بەرامبەر ئەوەی رەتی کردەوە وەڵام
بە پرسیارەکانی کەناڵی ئاڕ تی ئێڵ ی تایبەت بداتەوە سەبارەت بە پرسی
جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە تورکی، لە بەرواری ٢٩ی ئایاری ٢٠١٥ لە
پارتەکەی دەرکر، ئەمەش روداوێکی گرنگ و ھەنگاوێکی ئەخلاقیانەی گرنگ بوو،
لیژنەی ئەخلاقی پارتی ناوبراو نای. ھاوکات لە بەرواری ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥
کە یادی ١٠٠ ساڵەی تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بوو، ٦ پەرلەمانتاری
بەلجیکی بە ڕەگەز تورک ئەو رۆژە ئامادەی پەرلەمان نەبوون، بۆ ئەوەی
بەشداری نەکەن لەو دەقە بێدەنگیەی لە پەرلەمانی بەلجیکا راگەیەنرا بۆ
گیانی پاکی قوربانیانی ئەرمەنی لە یاداوەری ١٠٠ ساڵەی تاوانەکە، خۆیان
دزییەوە.
بە دوای دەرکردنی خاتوو ماھینۆر ئۆزدەمیر لە پارتەکەی تورکە ئیسلامی و
ناسیۆنالستەکان لە برۆکسل و ئەستەمبوڵ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان بۆ
پشتیوانیکردن لە ھەڵوێستەکەی بەڕێوەبردو وەک قارەمان ناساندیان،
تەنانەت ئەردۆگان و کچەکەی سومەییە ھاتنە سەرخەت بە توندی رەخنەیان لە
دەرکردنی ناوبراو لە پارتی ناوەندی دیموکراسی مرۆڤایەتی گرت،
خۆپیشاندەران لەسەر لافیتەکانیان نوسیبویان ماھینۆر ئۆزدەمیر شەرەفمانە.
ھەر لەم بارەیە وە رۆژی پێنج شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨، پەرلەمانی ھۆڵەندا
بە زۆرینەی ١٤٢ دەنگ لە کۆی ١٥٠ دەنگ ، بڕیاری بە جینۆساید ناسینی
کەیسی جینۆسایدی ئەرمەنی د، ھاوکات بڕیاری دا وەزارەتی دەرەوە ٥ ساڵ
جارێک بەشداری مەراسیمی ساڵوەگەڕی تاوانەکە بکات. لە دەنگدانەکە ٣
پەرلەمانتار دژ بە بڕیارەکە وەستانەوە، ئەوانیش ھەر سێکیان تورک بوون"
Farid Azarkan، Tunahan Kuzu، Selçuk Öztürk" لە پارتی " DENK "، ئەمە
لە کاتێکدا پارتی ناوبراو خۆی بە چەپ و سۆسیال دیموکرات دەزانێت و لە
٩ی فیبریوەری ٢٠١٥ لە پارتی کاری ھۆڵەندی جیابوەوە، ئەدی دەبێت
ھەڵوێستی ناسیۆنالست و ئیسلامییەکان چۆن بێت؟.
ساڵی ٢٠١٥، ٤٩ پەرلەمانتاری کورد، جینۆسایدی ئەرمەنی وەک جینۆساید ناسی،
بە پێی نامەیەک واژۆیان کردووە، نامەکە دراوە بە چالاکوانانی بواری
جینۆسایدی ئەرمەنی، ھاوکات لە رۆژی سێشەمە ١٧ی یەنایەری ٢٠١٨،
پەرلەمانی ئەرمینیا دانی نا بە جینۆسایدی ئێزیدیەکان، دەکرێت ئەم
ھەنگاوانە بکرێنە سەرەتایەک بۆ دان نان بە حەقیقەتەکانی رابردوو.
ئیتر ئێمە ئایا سەیری ھەڵوێست لەسەر جینۆساید و تاوان بەرامبەر بە
گەلان، وەک ھەڵوێستی ئەخلاقانەی مرۆڤ دۆستانە دەکەین، یان بەرچاو
تەسکانە، لە روانگەی نەتەوەپەرستی و ئاینی و نکۆڵیکردن لە
ناشرینییەکانی رابردوو، وەک ئەو سیاسی و رۆشنبیرانەی نەتەوە
سەردەستەکان کە نکۆڵی لە حەقیقەتی تاوانەکانی دەوڵەتەکانیان دەکەن
بەرامبەر گەلەکەمان، دەمانەوێت ببین بە ئیسماعیل بێشکچی و ھادی عەلەوی
و کازم حەبیب و...، یان باخچەلی و نموونەکانیان، مێژوو پڕە لە ھەڵوێستی
بەشی دووەم، وەلێ داھاتوو بۆ نموونە دگمەنەکانی بەشی یەکەمە، لە
کردنەوەی گرێکانی گرێ گوێرەکان مێژوو، زۆر لە مرۆڤە پیرۆزەکانی رابردوو
وردو خاش دەکات، مرۆڤە پیرۆزەکانی رابردوو زۆریان وەک پاشای کۆرە لە
ئاست گەورەیی تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لە پیرۆزی دادەماڵرێن و
چاوەڕوانی دادگایی دەکەن، بۆیە با چاوەڕوان بین مێژووش خوێندنەوەی
تازەی بۆ بکرێت و سەرلەنوێ بنوسرێتەوە.
alimahmud2001@yahoo.com
|