سۆزی پاییز
.

به‌ندی عه‌لی
من و هه‌ور
و
با و گه‌ڵای زه‌رد
له پاییزدا ، له‌یه‌ک ده‌چین
هه‌ور ، ناخی
پڕ ئه‌ندێشه‌ی ئۆقیانووس و
با ، سه‌ری پڕ حه‌سره‌تی خۆی
گه‌ڵای زه‌ردیش
جانتایه‌کی پڕ نائومێدیی سه‌فه‌ر
و
منیش ، شوشه‌ی دڵێکی پڕ
له شه‌رابی تاڵی ته‌مه‌ن
هه‌ور ، وورد وورد ده‌پروێت و
گه‌ڵا ، تک تک ده‌بارێت و
بای بێ ئۆقره‌ی ماخۆلانیش
ووڕ ووڕ ده‌بێت
روحی منیش ، هێدی هێدی
به‌بۆن و به‌رامی غوربه‌ت
سڕ سڕ ده‌بێت
سه‌رئه‌نجامیش ، هه‌ر هه‌موومان
دوای خواردنه‌وه‌ی
پێکێکی که‌ی
شه‌رابی تاڵی خه‌مناکی
له سوچێکی مه‌یخانه‌که‌ی ئه‌م پاییزه‌دا
هه‌ڵده‌کوڕمێین.
پاییزی 2009
|