سوکایه‌تی به مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی شکستی به‌رده‌وامی نوێنه‌ری موسڵمانانه.؟ ده‌بێ وه‌ڵامی کوردش میدیا چی بێت !
که‌ریم حه‌سه‌ن
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به تایبه‌تی له مانگی یه‌که‌می 2006دا، موسڵمانان هه‌ڵڵایه‌کیان به‌رپا کرد له‌سه‌ر کتێبێک به‌نێوی (سێکس و شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلامدا) به قه‌ڵه‌می (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی). به‌و پاساوه‌ی که نوسه‌ر سوکایه‌تی به خوای گه‌وره‌و کردووه، جگه له کۆمه‌ڵێک قسه که گوایه فتوای کوشتنیان داوه، مزگه‌وت و که‌ناڵه‌کانی تر له‌دژی هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌کار هات. به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو که‌یفم به شێوازه‌که‌ی نه‌ده‌هات، چونکه هیچ کاتێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم به‌و شێوه‌یه که توندوتیژی له‌گه‌ڵ بێت وه‌ڵامی ڕه‌خنه بدرێته‌وه‌و هه‌ڵه‌کان ڕاست بکرێنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه زیاد له جارێک کتێبه‌که‌یم خوێندوه‌ته‌وه‌و جۆری ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌که‌ش وای لێکردم هه‌میشه دیفاعێکی کوێرانه له (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) بکه‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارمه‌وه که هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه‌دابووم که ئه‌و کتێبه له‌و ئاسته‌دا نه‌بێت که‌وا کوێرانه دیفاعی لێده‌که‌م، ئه‌گینا ئه‌و هه‌موو هه‌رایه‌ی موسڵمانان بۆ؟ تۆ بڵێی هه‌ق لای موسڵمانه‌کان نه‌بێت که نوسینه‌کانی (هه‌ڵه‌بجه‌یی) پڕاو پڕبن له هه‌ڵه‌و سوکایه‌تی؟ ئایا دروسته به پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان بگوترێت منداڵبازو ئغتیسابکه‌ری ژنان؟ ئه‌م پرسیارانه منیان خسته گومانه‌وه. بۆیه بڕیارمدا له‌و مه‌سه‌له‌یه خۆم یه‌کلایی بکه‌مه‌وه‌و خۆم بۆ خۆم دادگایه‌ک پێک بهێنم و مه‌حکه‌مه‌ی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و دیفاعه‌کوێرانه‌یه‌م بکه‌م، ڕاست بم یا هه‌ڵه ، له‌سه‌رم بکه‌وێت یان نا، به نوسینێک بڵاوی بکه‌مه‌وه.
ئه‌و کێشانه‌ی که بۆ ئه‌م دادگایه‌ی خۆم هاته ئاراوه ئه‌وه بوو که وه‌ک (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) توانای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو کتێبه‌م نییه تا له‌گه‌ل نوسینه‌کانیدا به‌راوردی بکه‌م. هه‌روه‌ها هیچ که‌سێکیش ئاماده نییه له دادگایه‌کی نازانستی و ناشاره‌زای وه‌ک ئه‌وه‌ی من ئاماده بێت و به کۆمه‌ڵێک دۆکمێنته‌وه شاهیدی بدات. پاش بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر گه‌یشتمه ئه‌و بڕیاره‌ی که کتێبه‌که‌ی (هه‌ڵه‌بجه‌یی) له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی موسڵمانان به‌راورد بکه‌م. ئه‌م کاره‌ش بۆ من به ڕاستی رێگایه‌کی ته‌واو کورت و باش بوو. بۆیه ده‌ستم پێ کرد.
ئه‌وه‌ی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی به‌رده‌ست بوو، دوور‌و نزیک ، هه‌موویم کۆکرده‌وه و کردمن به دوو به‌شه‌وه، پاش دابه‌شکردنیان به‌شی زۆری به‌ڵگه‌نامه‌کانم خسته ئه‌و زبڵدانه‌وه که ئاژه‌ڵانیش بێ‌زیان نایه‌ت نزیکی ببنه‌وه، چونکه پڕ بوون له جوێن و سوکایه‌تی و چه‌قۆ و شمشێرو زه‌هرو تی ئێن تی و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆقاندن و سه‌ربڕین له دژی (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی). ته‌نانه‌ت ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی که پرۆژه‌ی تیشک بڵاویان کردۆته‌وه به‌راوردم کرد، ئه‌وه‌نده‌ی من له‌و نامیلکه‌یه تێگه‌یشتبم ئه‌وه‌یه که جگه له ڕه‌خنه‌ی وشه‌سازی و کۆمه‌ڵێک تێبینی که مایه‌ی ئه‌وه نین ڕێکخراوێکی گه‌وره له پشتییه‌وه بوه‌ستێت شتێکی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بوو که ببێته مایه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و لێدواندن. ئه‌ویش پڕ بوو له جوێن و قسه‌ی بازاڕی به نوسه‌ر. ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌سه‌ری نوسراون زۆر به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و ڕه‌خنه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌ک خۆی ده‌یڵێت به ئه‌زه‌لی ده‌مێننه‌وه. به‌کورتی ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یی نوسراوه‌و کراوه نه‌ک لای که‌سانی زانستخواز‌و ڕۆشنبیر بایه‌خێکی ئه‌وتۆیان نییه، به‌ڵکو لای منی له یاسا نه‌شاره‌زا قاچی ئه‌وه‌یان نییه پێ بخه‌نه هۆڵی دادگاکه‌مه‌وه.
ئه‌وه‌ی مابێته‌وه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشودا هه‌واڵێک بڵاوکرایه‌وه که گوایه ئه‌و کتێبه (سێکس و شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلامدا) (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) نه‌ینوسیوه، به‌ڵکو دزیوێتی و به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی نیشتیمانی، ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه pukonline بڵاوی کردووه‌ته‌وه و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌شی له کوردستان نیوزه‌وه وه‌رگرتووه:
هه‌وڵ: مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی كتێبه‌كه‌ی سیامه‌ك ستوده‌ی له‌فارسیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌و به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه ئه‌مڕۆ (14.1.2008)دا له‌به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌كه‌ناڵێكی فارسی ئه‌مریکا به‌ناوی (کانال جدید) که چه‌په‌کان سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن باس له‌و کتێبه کرا که‌مه‌ریوان خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت‌و به‌ناوی "سێكس‌و شه‌رع‌و ژنه‌وه بڵاویكردۆته‌وه هی خۆی نیه به‌ڵكو له‌ساڵی (2002) دا ئه‌م کتێبه به‌زمانی فارسی ده‌رچوه له‌ئه‌مریکا نوسه‌ره‌که‌شی ناوی (سیامه‌ك ستوده) ئه‌م کتێبه‌ی نوسیوه به‌ناوی (سیکس، زن، در تاریخ) وه‌ك له‌به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكرا ، مه‌ریوان هاتوه ته‌نها وشه‌ی تاریخه‌که‌ی لا بردوه کردویه‌تی به ئیسلام وه ناوی نوسه‌ره‌که‌شی گۆڕیوه به ناوی خۆی‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی وه‌رگێراوه.
ئه‌مه‌ش لینکه‌که‌یه‌تی http://www.pukonline.com/kurdi/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=9338
له ڕاستیدا ئه‌م هه‌واڵه بۆ ئه‌و دادگاییه‌ی بۆ خۆمم دامه‌زراند سه‌نگی مه‌حه‌ک بوو، هه‌واڵێکی له‌م شێوه‌یه بۆ زانیاری و دڵه‌ڕاوکێکانی من که‌م نییه‌و له‌زۆر مه‌سه‌له‌ی لاوه‌کی یه‌کلاییم ده‌کاته‌وه. بۆ ده‌رکه‌وتنی ڕاستییه‌کانیش زه‌حمه‌تی زۆری ناوێت ته‌نها ئه‌وه‌یه به‌ڵگه‌کان به‌راورد بکه‌م. گه‌ر ڕاست بوو منیش وه‌ک هه‌زاران هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوی تر له‌و دیفاعه کوێرانه‌یه په‌شیمان ببمه‌وه‌و چیتر به ئه‌زمونێکی تری له‌م شێوه‌یه‌دا تێپه‌ڕ نه‌بمه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر زانیارییه‌کان هه‌ڵه بوون قسه‌ی خۆمی له‌سه‌ر ده‌که‌م. ئه‌وه‌ی که‌مێک دڵخۆشی کردبووم ئه‌وه‌بوو که هه‌واڵه‌که له ماڵپه‌ڕێکدا بڵاوکراوه‌ته‌وه (کوردیش میدیا) که خوێنه‌رێکی زۆری هه‌یه‌و قورساییه‌کی تایبه‌تی هه‌بووه، که‌واته ده‌کرێت ئێمه‌ش قورسایی به هه‌وڵه‌کانی بده‌ین. یه‌که‌م : هه‌ر له‌ڕێی دۆکمێنتی هه‌واڵه‌کانه‌وه و له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ئه‌و کتێبه‌م په‌یدا کرد که سیامه‌ک نوسیوێتی. ئه‌گه‌رچی به پاره ده‌فرۆشرێت به‌ڵام ناونیشانی بابه‌ت و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی به خۆڕاییه‌و هه‌موو که‌س ده‌توانێت له‌م لینکه‌دا بیخوێنێته‌وه http://www.siamacsotudeh.com/8000topp000info.htmهه‌روه‌ها هه‌موو که‌سیش ده‌توانێت له‌ڕێی ئه‌م لینکه‌وه کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ببینێت. http://www.kurd-islam.com/mariwan%20halabjaiy.htm به کورتی هه‌واڵه‌که ده‌ڵێت ئه‌م دوو کتێبه یه‌کێکن ، سه‌ره‌تا سیامه‌ک نوسیوێتی ، دواتر هه‌ڵه‌بجه‌یی کردویه‌تی به کوردی و به ناوی خۆیه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه با به‌راورد بکه‌ین و پێشان له ناونیشانه‌که بکۆڵینه‌وه: ناونیشانی کتێبه‌که‌ی سیامه‌ک ستوده : ژن‌و سێكس له‌مێژودا ناونیشانی کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: سێکس و شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلامدا
سه‌ره‌تا زۆر به‌ڕوونی دیاره که کتێبه‌که‌ی سیامه‌ک باسی دوو لایه‌ن ده‌کات (ژن و سێکس) له هه‌موو مێژوودا، واته لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی شمولی و هه‌مه لایه‌نه‌یه. ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یش باسی سێ لایه‌ن ده‌کات نه‌ک دووان (سێکس) و (شه‌رع) و (ژن) نه‌ک له هه‌موو مێژوودا به‌ڵکو ته‌نها له مێژووی ئیسلامدا. واته لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه به مێژوویه‌کی دیاریکراوه‌وه. ئه‌وانه‌ی که نوسه‌رن و ئه‌کادیمین زۆر به ئاسانی درک به‌م جیاوازییه ده‌که‌ن. با واز لا ناونێشانه‌که‌ی بهێنین و که‌مێک ته‌ماشی سه‌ره‌باسه‌کانی بکه‌ین، وه‌ک نموونه‌ش فه‌سڵی یه‌که‌می هه‌ردوولا وه‌ربگرین
پاش خوێندنه‌وه‌و به‌راوردکردنی هه‌ردوو بابه‌ته‌که‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان، بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ ویژدان و به‌زه‌یی ببه‌ین، هه‌ر نوسه‌رێک، هه‌ر ڕۆشنبیرێک دێڕێک له‌سه‌ر ئه‌م به‌راوردکارییه بنوسێت، بێ یه‌ک و دوو ده‌نوسێت که ئه‌و دوو کتێبه جیاوازیان زۆره‌و هیچ هێزێکی فکری و زانستی و ئه‌کادیمی نییه ئه‌م دوو کتێبه پێکه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
جا ئیتر هه‌واڵێکی ناڕاستی له‌م شێوه‌یه له چییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا ؟ لێره‌دا پرسیارێک دێته پێش : ئایا تا چه‌ند مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که ده‌کرێت؟ ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت کوردیش میدیای یه‌کێتی نیشتمانی سه‌رچاوه‌که‌ی له ماڵپه‌ڕی کوردستان نیوز وه‌رگرتووه. کوردستان نیوز ماڵپه‌ڕێکی ئیسلامییه و که‌سێک له به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی سه‌ره‌تا تا ماوه‌یه‌کی باش بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بووه ، دواتر بووه به ئه‌نسارالاسلام و مه‌لا کرێکار مامۆستا‌و ڕابه‌ری بووه. گار ئێستا قه‌ڵه‌می پێ بێت، ئه‌وه پێشتر فیشه‌کی ناوه به ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه. ئێسته‌ش ، که فیشه‌ک ناته‌قێنێت ئه‌وه‌یه (وه‌ک نوسه‌رو ئه‌دیبی ناسراوی کورد شێرزاد حه‌سه‌ن ده‌یڵێت) ده‌سه‌ڵاتی نییه ده‌نا زۆر به وه‌فایه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری کۆن و باووباپیرانیدا.
ماڵپه‌ڕێکی له‌م شێوه‌یه‌ش هه‌واڵ و بۆچونه‌کانی به هه‌ند وه‌رناگیرێن ، له مه‌نهه‌جی لێکۆڵینه‌وه‌دا نوسراوه‌کانی پشتگوێ ده‌خه‌ن. لۆژیک و زانست پشتیان پێ نابه‌ستێت. که‌واته له دادگاکه‌ی منیش‌دا قورسایی نییه ته‌نانه‌ت بۆ ته‌ماشکردنیشی. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه ئیسلامییه‌کی ناسراوی وه‌همیی نێو کۆمه‌ڵێک ناوی وه‌همیی تری ئیسلامییه‌کانه. شاره‌زایه به ئیسلام به‌ڵام له فه‌لسه‌فه‌و زانست و ڕۆشنبیرییه گشتییه‌کاندا هه‌ژاره‌و تا ئێستا له ناوه‌ندی ڕۆشنبیریدا ناوێک نییه ئیعتیبار بۆ نوسینی بکرێت مه‌گه‌ر میدیای موسڵمانه‌کان. نه‌یزانیوه هه‌واڵه‌که دابڕێژێت. هه‌موو کۆلکه خوێنده‌وارێک ده‌زانێت که جیاوازی له نێوان ئه‌م دوو ڕسته‌یه‌دا هه‌یه: ژن‌و سێكس له‌مێژودا سێکس و شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلامدا
ته‌نانه‌ت له‌کاتی نوسینی هه‌واڵه‌که‌دا و له‌ناوه‌ڕاستی دێڕه‌کاندا ویستوویه‌تی هه‌ردوو ناونیشانه‌که له‌یه‌ک نزیک بخاته‌وه و ژن و سێکسه‌که‌ی سیامه‌کی هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه‌و کردویه‌تی به سێکس و ژن بۆ ئه‌وه‌ی له ناونیشانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی نزیک ببێته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش خۆڵ له‌چاوی خوێنه‌ر بکات. دواتر‌و له ڕه‌شکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی تردا چه‌ند ڕسته‌یه‌کی پڕ له جوێن و سوکایه‌تی له دژ هه‌ڵه‌بجه‌یی نوسیوه‌و هه‌ر له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه. له کۆتاییشدا داوا له هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌کات وه‌ڵامی بداته‌وه. ئه‌و بێئاگایه له‌وه‌ی که داوایه‌کی له‌م شێوه‌یه مه‌حاڵه چونکه هیچ کاتێک نوسه‌رێکی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و زانست له ئاقڵ و ئینسان دۆست نزیکی که‌سێک نابێته‌وه که جوێن فرۆش و خورافه له ئاقڵ و شمشێر به‌ده‌ست و مرۆڤ‌کوژ بێت. من داوا له مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌که‌م پایه‌و ئاست و ڕێزی خۆی نزم نه‌کاته‌وه بۆ ئاستێک که شیاوی به‌ڕێزیان نییه، ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه داڕێژه‌ری هه‌واڵه‌که توشی شکس ببێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ندان موسڵمانی دیکه توشی شکست بکات. هه‌روه‌ها داوا له نوسه‌ری هه‌واڵه‌که‌ش ده‌که‌م سه‌ردانی پزیشکێکی ده‌روونی بکات و ڕه‌وشتی درۆ‌و بوختانکردنی چاره‌سه‌ر بکات نه‌کا ببێته هۆی شێت بوونی. من سوپاسیان ده‌که‌م له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه ، به خۆیان زانیبێت یان نا بونه هۆی گه‌وره‌بوونی مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی و هه‌ر هه‌فته‌و له میدیایه‌کی جیهانیدا چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ها ته‌سکبوونه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌و ئیمانی من له ئیسلام. هه‌ندێک کاریان گومان له‌لای ئێمه ناهێڵێت که هه‌ڵه‌بجه‌یی ته‌واو ڕاستی فه‌رمووه.
ئه‌و پرسیاره ده‌مێنێته‌وه له ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی نێشتیمانی کوردیش میدیا که ماڵپه‌ڕێکی نزیک به خوێنه‌رانه له‌که‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی نادروست به‌تایبه‌ت ئیسلامی و کۆلکه نوسه‌ر ده‌کاته سه‌رچاوه؟.
|