سوڵتان هاشم و هه‌ڵوێستی دۆست و نه‌یارانی!؟
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
فوئاد مه‌عسوم / من هه‌رفریای نزار خه‌زره‌جی كه‌وتم، پاشان ده‌رسیمێكم لێ په‌یدا ده‌بێت له‌دیبه‌گه‌وه‌و ئابڕووم ده‌با!! سه‌رۆكی هه‌رێم/ دكتۆره تایبه‌تیه‌كه‌ی ده‌م و دانی له‌نه‌مسا پێی ووتوو بوو هیچ نه‌ڵێ!! په‌رله‌مانی كوردستان/ هێشتا هیچ ته‌وجیهاتێكمان لۆ نه‌هاتیه، جگه له‌وه‌ی كێشه‌ی شوقه كڕینه‌كه‌شمان هه‌رماوه، نۆ ملیۆنی هین به‌شی چی ده‌كات، ئێمه چی له سوڵتان هاشمی بكه‌ین.. عه‌باس بایز باڵوو/ له عاره‌باندا پیاوی ئاوا به‌شه‌ڕه‌فی تێدا نیه!! چاوپێكه‌وتنی عه‌باس له‌گه‌ڵ میدیا ڕۆژی ٣١.١٠.٢٠٠٦ سه‌رۆكی حكومه‌ت/ له‌به‌ر گرێ به‌ستیه نه‌وتیه‌كان فریای ئه‌وشته بچووكانه ناكه‌وێت.. تارق هاشمی/ له‌كاتی وه‌رگرتنی مه‌دالیای عومه‌ری خاوه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن كه داوای له سێداره دانی سوڵتان هاشم بكه‌ن.. جه‌مال عه‌بدوڵا/ حكومه‌تی هه‌رێم بێ لایه‌نه خوا ڕاوه‌ستاوی بكا!! عه‌دنان دلێمی/ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی به‌نده به پرسی سوڵتان هاشمه‌وه.. دادوه‌رو پارێزه‌رانی كوردستان/ باسوڵحی عه‌شایه‌ری بكه‌ین.. ناوه‌ندی چاك/ داوای یاسایی له‌سه‌ر مام جه‌لال تۆمار ده‌كات.. عه‌لی مه‌حمود/ ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له‌سه‌ر سوڵتان هاشم جارێك بدرێته دادگا ، ده‌بێ كاك مسعود ١٨٢هه‌زارجار بدرێته دادگا له‌سه‌ر داڵده‌دانی جاش و ئه‌نفالچیه‌كان.. مناڵێكی پاشماوه‌ی ئه‌نفالیش/ له‌م ده‌شتی گه‌رمیانه ئه‌م به‌هاره گوڵێكی حاجیله‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و یه‌كه به‌یه‌كه په‌ڕه‌كانی لێ ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ سوڵتان هاشم له سێداره ده‌درێ .. نادرێ، ده‌درێ نادرێ دواپه‌ڕ نادرێ ده‌رده‌چێ و پاشماوه‌ی گوڵه حاجیله‌كه به هه‌موو تووڕه‌یه‌وه توڕ هه‌ڵده‌دات و ده‌ڵی به‌سه‌ری مامه ده‌بێ له‌سێداره بدرێ.. كاك نه‌وشیروان/ دوای بیست ساڵی تر كاتێ بیره‌وه‌یه‌كانی خۆی نووسیه‌وه باسی هه‌ڵوێستی هه‌موانمان بۆ ده‌كات.. تكایه چاوه‌ڕێ بن، ٢٠ ساڵ وه‌ك پێچی مێزه‌رێكه هه‌روا ده‌كه‌ی دێت و تێده‌په‌ڕێ.. مه‌حمود ڕه‌زا/ لایه‌نه سیاسی و یاسایه‌كانی به شێوه‌یه‌كی زانستیانه لێك داوه‌ته‌وه جێگای ده‌ست خۆشیه‌كی گه‌وره‌یه كه‌له‌خواره‌وه لینكه‌كه‌ی ده‌بینن.
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا.. طالباني: أنا ضد إعدام سلطان هاشم
له‌و
چاوپێكه‌وتنه مێژویه‌دا!! من پێش هه‌موو كه‌سێك، به‌ڕۆژی ڕوناك ڕام گه‌یاندوه دژی سزای ئیعدامم بۆ سوڵتان هاشم!! ئه‌م كه‌ڵه پیاوه شایه‌نی له سێداره‌دان نیه، ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێزو نایاب بوو!! ئه‌گه‌ر ئیعدامی ئه‌و له‌سه‌ر ئیمزای من وه‌ستابێ هه‌رگیز ئه‌و ئیمزایه ناكه‌م.. ئه‌گه‌ر مه‌رسوومی كۆماری بۆ ئیعدام كردنی سوڵتان هاشم پێویست بێ، به‌دڵنیایه‌وه ئێمه ئه‌و سێیانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه‌سمان ئیمزای ناكه‌ین. من دژی له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌رانی عێراقیم ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌كوردستان و شوێنه‌كانی تر تاوانیان ئه‌نجام داوه..
په‌ندێكی كۆنی پێشینان هه‌یه ده‌ڵێ چی بچێنی ئه‌وه‌ش ئه‌دوریته‌وه، كاتێك مام جه‌لال له‌چه‌ندین بۆنه‌و چاوپێكه‌وتن له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنا ڕاشكاوانه به‌رگری له تاوانبارانی به‌شدار بووی ئه‌نفال ئه‌كات، به ئه‌ستێره‌و نیشتیمان په‌وه‌رو خه‌ت مایل وته‌نزیمیان له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات، ئه‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بكات، خه‌ڵكانێك هه‌بن بێنه ده‌نگ، ده‌بوایه پێش هه‌موو كه‌س یاسا ناسان و پارێزه‌ران هاتبانه قسه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن، لێ كه‌س هیچی نه‌وو‌ت، به‌نده له‌دوو ووتاری جیا‌و، هه‌ردووك جاریش پاش په‌یوه‌نی كردنم به دادگای باڵای تاوانه‌كان له به‌غدا، من وه‌ك كه‌سوو كاری قوربانیان و هه‌م وه‌ك به‌رپرسی كه‌یسی جاش و ئه‌نفال چیه كورده‌كانی به‌شدار بووی ئه‌نفال له‌ناوه‌ندی چاك، له‌هه‌ردوو به‌دوا چونه‌كه‌مداو ته‌نانه‌ت قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و داد وه‌ره‌ی ئیفادی هه‌م له ئه‌ستێره‌كه‌ی مامه‌و هه‌م له عه‌لی كیمیایی وه‌رگرتووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك ناكه‌ن كه‌به ئۆپۆزسێۆنی عێراقی و كوردی و ئه‌مه‌ریكیه‌وه بوو بێت.. ئه‌ی چۆن مامه ئه‌و شانۆگه‌ریه‌یان بۆ دروست ئه‌كات نازانم!! مامه به كوردی ده‌یه‌وه‌ێ پرۆسه‌ی ئاشت بوونه‌وه‌ی نیشتیمانی له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا جێ به‌جێ بكا له‌سه‌ر دۆزی كورد‌و ئێسك و پروسكی زیاتر له‌سه‌دوو هه‌شتا هه‌زار ئه‌نفال كرا‌و..سه‌رۆكی ئاوا دڵسۆز‌و كارامه‌مان هه‌بێت نه‌ك هه‌ر وڵاتانی دراوسێ نه‌یارمان بن هه‌موو دونیاش دژمان بێت، باكمان چیه!! سه‌یری جیاوازی مالیكی ومامه بكه‌ن، مالكی ده‌ڵێ واز له‌پۆسته‌كه‌م ده‌هێنم ئه‌گه‌ر سزاكه جێ به‌جێ نه‌كرێ..خۆ پۆسته‌كه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ مامه جیاوازی زۆریشی هه‌یه خۆشی به‌شێكه له‌م پرۆسه‌ی ئاشت بوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌و نایه‌وێ له‌به‌رده‌م ڕای گشتی شیعه‌كاندا شكست بهێنێ،، ئه‌وه مێژووه سبه‌ی له‌هه‌ر ئاڵوو گۆڕێكا ئه‌كه‌وته به‌ر تانه‌و شكستی سیاسی.. كه‌چی مامه نه ڕای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و نه ئاهو هه‌ناسه‌ی ئه‌نفال كراوه‌كان به‌هه‌ند ده‌گرێ و له‌پێناو مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا هه‌موو شتێ قبوڵ ده‌كات. سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه كۆمه‌ڵێ نووسه‌رو چاودێری بێ چاویلكه به‌رگری له هه‌ڵوێسته‌كانی مامه ده‌كه‌ن و هه‌ندێ جار نكوڵیش له‌وه ده‌كه‌ن كه‌مامه وای ووتبێ.. دوا كه‌سیش.، فریاد هیرانی/ له‌ترسی نان بڕینه‌كه‌ی ده‌ڵێ مام جه‌لال گه‌وره‌ی هه‌موو لایه‌كه‌و بۆخۆی باش ده‌زانی چی ده‌كات!!
بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م لینكانه‌ی خواره‌وه بكه..
http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=5947&cat=2
|