سوپاسنامه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ( سه‌ڵام عه‌بدوڵا).
ئێمه به نێوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ( ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ) سوپاسێکی بێ پایانی کاک (سه‌لام عه‌بدوڵا) ده‌که‌ین که بۆ سه‌رپه‌رشتییکردنی هه‌ڵمه‌تی (مووچەی مانگانە بۆ دایکانی کوردستان دابین بکەن) ئه‌و هه‌موو ماندووبوون و کات ته‌رخانکردن و ئه‌رکانه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی و زۆر له‌خۆبووردووانه و شێلگیرانه به‌سه‌رکه‌وتنی گه‌یاند. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئێستا خاوه‌نی (٤٢٠٩) واژۆیه، جگه له واژۆی تاکه که‌سه‌کان واژۆیه‌کی زۆری رێکخراو و لا‌یه‌نی جیاجیای تێدایه که واژۆی به ده‌یان و به سه‌دان و به هه‌زاران که‌سیان له‌خۆ گرتووه .. که‌واته سه‌رجه‌می ژماره‌ی واژۆکانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته واژۆی سه‌دان هه‌زار که‌سه. هیوادارین هه‌ر که‌س و لایه‌نێک که له خه‌می دایکان و ژنانی ماڵ دان با کار له‌سه‌ر ئه‌و واژۆیانه بکه‌ن و به‌کاریانبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ناچار بکرێ مووچه‌یه‌کی پێویست و له‌بار - وه‌ک مووچه‌ی هه‌ر کارێکیتر - بۆ بژێویی و گوزه‌رانی دایکان و ژنانی ماڵ ببڕێته‌وه وه‌ک مافێکی ره‌وای خۆیان و رزگاربوون له ملکه‌چییان بۆ هێزی ئابووریی پیاو و هه‌ڵسوکه‌وته چه‌وسێنه‌رییه‌کانی پیاوسالاریی.
ده‌ستخۆشیی له تێکڕای ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ش ده‌که‌ین که به‌پپر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه هاتن و به واژۆکانیان به‌رگرییان له دایکان و ژنانی بێبه‌ش و مافخوراو کرد، سوپاسی دووباره و چه‌ند باره‌شمان بۆ کاک سه‌ڵام و ئه‌و رۆڵه پڕ بایه‌خه‌شی جێگای رێز و پێزانینه لای هه‌موو که‌سێک که خوازیاری یه‌کسانیی راسته‌قینه‌ی نێوان ژنان پیاوانه.
ده‌توانن بۆ دیتنی واژۆکان سه‌یری ئه‌و لینکانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ emrro@emrro.com ۵\٩\٢٠٠٩ له‌نده‌ن - به‌ریتانیا
|