٢١\٨\٢٠١١
بەیاننامە:
سوپای
ئهمهریکا لە جەلەولا رێگریی لە رۆژنامەنووسان دەکەن.
سلێمانی
19ی ئابی 2011:
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامهنووسان داوا لەهەردوو سوپای
عێراق و ئهمهریکا دەکات رێگری نەکەن لە رۆژنامهنووسان لەکاتى
روماڵکردنی روداوەکانی ناوچەی جەلەولاو مافی رۆژنامهنووس بپارێزن
لەگەیشتن بە سەرچاوەکانی زانیاری .
ئەمرۆ هەینی (19 ى ئاب) هێزەکانی هاوبەشی سوپای ئهمهریکا، سوپای
عێراق، هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، بەپێی رێکەوتنامەیەکی پێشوەختی
هاوبەشی نێوانیان یەکەمین کاروانی هاوبەشیان چووە ناو شاری جەلەولا.
هێزەکانى سوپى ئەمەریکا رێگریان لە پەیامنێرانی کەناڵەکانی راگەیاندنی
ناوخۆو دەرەوە کرد بچنە ناو ئەو شارەوە بۆ روماڵکردنی روداوەکە.
کەناڵەکانی ئەلحورە عێراق، گەلی کوردستان، ئەلعێراقیە، ئەلرەشید، لە (بازگەی
حەلوان)، لە لایەن هێزێکی ئەمریکییەوە رێگریان لێکر و نەیانهێشت لەگەڵ
ئەو هێزە هاوبەشە بچنە ناو شاری جەلەولاوە.
هێزەکانی ئهمهریکا بە رۆژنامهنووسانیان راگەیاندووە لە کۆبونەوەی
هاوبشی نێوان خۆیان و سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، باس لەوە نەکراوە
کە کەناڵەکانی راگەیاندن لەگەڵ ئەو هێزانە بچنە ناو شاری جەلەولا.
بەمۆ شێخانی پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان و رادیۆی دەنگی
گەلی کوردستان، بە سەنتەری میترۆی وت"هێزە ئەمریکییەکە پێیان وتین
لەبەر ئەوەی لە کۆبونەوە هاوبەشەکە باس لە هاتنی کەناڵەکانی راگەیاندن
نەکراوە بۆیە ناتوانین رێگەتان پێبدەین بچنە ناو شارەی جەلەولاوە."
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامهنووسان داوا لە هێزەکانی
هەردوو سوپای عێراق و ئهمهریکا دەکات رێگری لە رۆژنامهنووسان نەکەن
لە روماڵکردنی روداوەکانی ناوچەی جەلەل و مافی رۆژنامهنووس بپارێزن
لەگەیشتن بە سەرچاوەکانی زانیاری.
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت "پاساوەکەی سوپای ئهمهریکا بۆ رێگری
لەکەناڵەکانی راگەیاندن لاوازە، ناکرێت ئازادی گەیشتن بە سەرچاوەکانی
زانیاری لە کۆبونەوەی عەسکەریدا بڕیاری لەبارەوە بدرێت، چونکە ئەو مافە
بەیاسا پارێزراوەو ناکرێت بڕیاری عەسکەری جێگە بەیاس و دەستور لێژبکات."
___________________________________________________________
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە
بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی
کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان
(JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.
بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندیی
بکەن بە:
نیاز عەبدوڵا،
بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر: 0704617014
niyazabdulla@yahoo.com
رەحمان غەریب،
رێکخەری سەنتەری میترۆ: 07701523300
rahmangarib@yahoo.com
ئاوات عەلى،
ئەندامى بۆردى سەنتەرى میترۆ: 07701435822
awatali@journalist.com
سەنتەری میترۆ بۆ
داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان
|