٢\٥\٢٠١٠
''سوپای عێراق دەرپێ و
جلی ژن و کچه‌کانیان
به
داری درێژەوە دەکرد و به‌سه‌ر ئیڤاکاندا به‌رزیان دەکردنه‌وە''.
ئه‌ی ئه‌وه ئه‌تککردن و سوکایه‌تی به
موسڵمانان و کورد نییه؟

ئاسۆ بیاره‌یی
ئه‌و دێره‌ی سه‌ره‌وه یه‌کێکه له کاره دزێوه‌کانی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر
، که قوربانییه‌کی ئه‌نفال (فه‌رەج محه‌ممه‌د عه‌زیز، بڕوانه سایتی
چاک، April 26 2010 16:55:31) ده‌یگێڕێته‌وه
که چۆن نه‌وه دڕنده‌کانی بیابان سووکایه‌تییان
به ئابڕوی گه‌لێکی بێ ده‌سه‌ڵات کردووه، ئه‌و بێ ئابڕوییه کرا و مه‌لایه‌ک
نه‌بوو فه‌توایه‌ک بدات، ئیمامێک نه‌بوو خۆی بسوتێنێت. سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌بێک
نه‌بوو دژی بوه‌ستێت، ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش زۆربه‌ی پارتییه ئیسلامیه‌کانی
کوردستان له‌و مه‌سه‌له‌یه بێ ده‌نگن و له بری پێداگرتن له داخوازیه‌کانی
کورد و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، هێشتا له موسڵمانیه‌تی کورد ڕازی نین.
ئه‌و ووشانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر له دیمه‌نی فلیمێکش بێت، ته‌زوو به
له‌شی هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژداندا ده‌هێنێنن. ئه‌و پرسیاره‌ی که
ده‌بێت ئه‌مڕۆ له هه‌ندێ ئیسلامی سیاسی بکرێت ئه‌وه‌یه، ئایا بێ ده‌نگی
ئه‌وان به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاری برا عه‌ره‌به موسڵمانه‌کان به رامبه‌ر
به کورد، گومان بوون نیه له ئیسلامیه‌تی کورد؟ ئایا ئه‌و
قورئانانه‌ی که سوپای به‌عسی عه‌ره‌بی له مزگه‌وته‌کانی کوردستان
سوتاندنیان، له پتر له چوار هه‌زار مزگه‌وت، قورئانی خوا و پێغه‌مبه‌ر
و ئه‌وان نه‌بوو، هی هه‌موو موسڵمانان نه‌بوو؟ ئه‌ی ئه‌وان بۆ بێ ده‌نگیان
هه‌ڵبژارد، فتوایه‌کیان بۆ نه‌دا؟
ئه‌و دیمه‌نه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها دڵۆپێکه له هه‌زاره‌ها تاوان که هه‌ندێ
موسڵمانی سیاسی سه‌ربه شێخه‌کانی سعودیه نایه‌نه‌وێت بیبینن. ئه‌و
دیمه‌نه یه‌کیکه له‌و دیمه‌نه خه‌مناکاویه‌ی که وه‌ک و سیغێک
ڕۆژانه دڵی دایک و باوک و خوشکان له قوربانیه‌کانی ئه‌نفال کون ده‌کات.
باباسی هه‌زاره‌ها به‌رد نوێژ بوه‌ستێت که سوپای ئه‌نفال ته‌قاندییه‌وه،
باباسی هه‌زاره‌ها به‌رماڵ و په‌ڕه‌ی قورئانیش نه‌کرێت که له مزگه‌وته‌کانی
کوردستان به‌ده‌ستی سه‌حابه‌کانی به‌عس سوتێنران. ئایا ئه‌وه سووکایه‌تی
به پیرۆزییه‌کانی(موقه‌ده‌ساتی) گه‌لی کوردی موسڵمان نه‌بوو؟
سوپای به‌عس و لایه‌نگره‌کانیان ئه‌گه‌ر گومانیان له موسڵمانیه‌تی
کورد نه‌کردایه، هه‌رگیز ده‌ستدرێژییان نه‌ده‌کرده سه‌ر ناموسی ئافره‌تی
موسڵمانی کورد، هه‌رگیز ده‌ستیان نه‌ده‌برد بۆ به‌رده نوێژێک که
موسڵمانێکی کورد، ڕو له قیبله‌ی عه‌ره‌بان، به‌سه‌رییه‌وه نوێژ ده‌کات،
هه‌رگیز مه‌رقه‌د و ته‌کیه‌یان نه ده‌روخاند که ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ری
تێدا ده‌خوێنرا، که نوێژی جومعه‌ی بۆ هه‌زاره‌ها رێک ده‌خست و بانگی
جه‌ژنی لێ به‌رزده‌بووه‌وه. ئه‌ی پاراستنی شه‌رف و ئابڕوی موسڵمانان
ئه‌رکی هه‌موو موسڵمانێک نیه؟
ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و هه‌ندێ موسڵمانی سیاسی به راستی خه‌مخۆری
شه‌ره‌ف و ناموسی کچان و ژنانی کوردن، پێش ئه‌وه‌ی فتوای کوشتن بۆ یه‌کێک
بده‌ن، که سوکایه‌تی به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی کردووه ده‌بێت
ڕۆژانه ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی مه‌لا و شیخه عه‌ره‌به‌کان بکه‌ن، که
تا ئه‌مڕۆش ڕه‌نگه ده‌ها کیژه کوردی گه‌رمیان و شوێنه‌کانی
کوردستانیان به تالان کڕیوه، که بۆچی بێ ده‌نگن؟ ئه‌وه ئه‌رکی
موسڵمانه ده‌مڕاسته‌کانه که شه‌رف و که‌راماتی کچان و ژنان و
منداڵان ببپارێزن. لێ ئه‌گه‌ر گوێ نه‌ده‌ن، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌وانیش
وه‌ک به‌عسییه‌کان گومان له موسڵمانییه‌تی کورد ده‌که‌ن و دو‌ریش نییه
چه‌ندها ئه‌نفالی تر ده‌باره بێته‌وه.
________________________________
سه‌رچاوه:
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=7647
30-4-2010
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|