٢٩\١٢\٢٠١١
سوپای تورکیا ٢٨
ھاوڵاتی دەکوژێ.
دیاری محهمهد
ئهمڕۆ
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی (رۆبۆسکی)ی ناوچەی
قلهبانی شەرناخی
بۆردومان کرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٨ کەس کوژران و تا
ئێستا زانیاریی لە زۆر کەسی تر دهستنهکهوتوه.
فڕۆکە جەنگیەکانی ئێف ١٦ کاتژمێر ھەشت و بیست و یەک دەقیقە گوندی
رۆبۆسکی بێجوھێی ناوچەی
قلهبانی شەرناخیان بۆردومان کرد ٢٨ ھاوڵاتی
گیانیان لەدەستدا و بەگوێرەی ھەواڵێکی فورات نیوز پەنجا ھاوڵاتی
سەرقاڵی کاری قاجاغچێتی بوون و لەوکاتەی لەسنوری ھەرێمی کوردستان
دەگەڕانەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومان کران بەگوێرەی
زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٨ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا ھاوڵاتیانی
ناوچەکە ڕایدەگەیەنێنن کەچاوەڕوان دەکرێت ژمارەی مردووان زیاتر ببێ.
ئەو ھاوڵاتیەی لەڕووداوەکە ڕزگاری بووبوو بەناوی سەرڤەت ئەنجو بەرەو
گوندەکە ڕادەکات و خەڵکی لەڕووداوەکە ئاگاداردەکاتەوە ئەنجو باس لەوە
دەکات ئەوکاتەی لەسنوری ھەرێم دەگەڕانەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی
تورکیا بۆردومان کران ئەنجو ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا پێنج شەش کەس لەو
بۆردومانە بەسەلامەتی دەربازیان بووە.
فورات نیوز لەھاوڵاتیانی ئەو گوندانە دەگوازێتەوە و دەنوسێت ئەو
تەرمانەی لەبەردەستدان سەرجەم جەستەیان سووتاوە و پارچە پارچە بوونە.
سەرۆکی ڕێکخستنی بەدەپە لەشاری شەرناخ باکی سۆنداک دەڵێت ئەو
ھاوڵاتیانەی گیانیان لەدەستداوە لەسەر سنوران سەرقاڵی کاری بازرگانی
بوون.
بۆ گواستنەوەی تەرمەکان تائێستا ١٥ ئۆتۆمبیلی ئەمبولانس گەیشتونەتە
ھەرێمی کارەساتەکە.
کەناڵی ئاسمانی ڕۆژ تیڤی وەکو یەکەمین کەناڵی کوردی ھەر لەگەڵ
بڵاوبونەوەی ھەواڵەکە دەستی بەپەخشکردنی ڕاستەوخۆ کرد بۆ ڕووماڵکردنی
ڕووداوەکە، ئەوە لە کاتێکدایە کەھەشت کاتژمێر بەسەر ڕووداوەکە
تێدەپەڕێت تائێستا بەڵام تائێستا ڕاگەیاندنەکانی تورکیا باسی ئەو
بۆردومانەیان نەکردووە و بەرپرسانی ئەو ووڵاتەش ھیچ لێدوانێکیان
نەداوە.
بە گوێرەی ھەواڵێکی فورات نیوز حەسیب کاپڵان پەرلەمانتاری پارتی ئاشتی
دیموکراسی ڕایگەیاندووە ئەوان ھەوڵ دەدەن خۆیان بگەیەننە بەرپرسانی
ھەرێمی کوردستان بەڵام ھیچ زانیاریی زیاتر باس نەکراوە کە بۆچی
دەیانەوێ خۆیان بگەیەننە ھەرێمی کوردستان.
زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە...
diarypress@gmail.com
|