| 
			 
			٢٨\١\٢٠١١ 
			
			سوریا خراپترین 
			ده‌وڵه‌تی ٢٠١٠ یه له بواری مافی مرۆڤ دا. 
			
			
			  
			ره‌زا شوان    
			 
			
			 
			له‌و ڕاپۆرته ساڵانه‌یه‌ی که ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ«هیومان 
			ڕایتس وۆتش»، له « ٢٥/ ١ / ٢٠١١ » دا له 
			نیویۆرک دا، ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ، له ساڵی ڕابردوودا ده‌ری کردووه و 
			بڵاوی کردۆته‌وه..ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ له سوریادا، ده‌ڵێ: 
			
			 
			«ڕژێمی سوریا خراپترینی ئه‌و ده‌وڵه‌ته خراپانه‌یه، که له ساڵی 
			ڕابردوودا مافی مرۆڤیان پێشێل کردووه.. پارێزه‌ریان به‌ندکردووه ، ڕه‌خنه‌گر 
			و به‌رهه‌ڵستیان ئه‌شکه‌نجه داوه، بۆ سه‌رکوتکردنی کورد زۆر به ڕه‌قییه‌وه 
			مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دا کردوون ». 
			 
			ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێکخراوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه،که پارێزه‌ر« 
			هه‌یسه‌م مالیحی »، که ته‌مه‌نی هه‌شتا 
			ساڵه ، که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی سوریایه، له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر « موهه‌نه‌د 
			حوسێنی »دا، که ته‌مه‌نی چل و سێ ساڵه، گیران و له لایه‌ن دادگایه‌کی 
			سه‌ربازییه‌وه دادگایی کران و هه‌ریه‌که‌یان بۆ ماوه سێ ساڵ حوکمی 
			زیندانی دران، هۆی گرتن و تاوانبارکردنیشیان ئه‌وه‌یه ، که خۆبه‌خشانه 
			داکۆکی‌یان له گیراوه سیاسییه‌کانی سوریا کرد. له‌م پێناوی ئه‌م هه‌ڵوێسته 
			مرۆڤایه‌تییه‌شیان دا، قوربانییان به ئازادیی خۆیان دا. 
			 
			هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا نووسراوه:« تا ئێستاش کاربه‌ده‌ستانی سوریا ڕێ 
			به تیمه‌کانی مافی مرۆڤ ناده‌ن، سه‌یری تۆماری گیراوه‌کان بکه‌ن و، 
			چاویان به لیستی ناوی به‌ندکراوه‌کان بکه‌وێت ».ڕاپۆرته‌که ئه‌وه‌شی 
			ڕاگه‌یاندووه که هیومان ڕایتس وۆتش کۆمه‌ڵیک ڕاپۆرتی پێگه‌یشتووه : 
			« کۆمه‌ڵیک ڕاپۆرتی باوه‌ڕ پێکراومان پێگه‌یشتووه، له نێویان دا ئه‌وه‌ی 
			تێدایه که ده‌زگاکانی ئاساییشی سوریا، کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌ڵستی سوریایان 
			گرتووه،هه‌ر‌یه‌که به تاوانێک تاوانباریان کردوون.. به شێوه‌یه‌کی 
			ناڕه‌وا هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ دا ده‌که‌ن و جیاکراونه‌ته‌وه و، له 
			ژووری تاکه که‌سی دان و ئه‌شکه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن » 
			 
			ڕاپۆرته‌که درێژه‌ی به ڕخنه‌نه‌کانی داوه و ده‌ڵێ:« له ساڵی 
			ڕابردوودا،له لایه‌نی که‌مه‌وه پێنج ده‌ستبه‌سه‌ر مردن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی 
			ڕژێم به ڕاستی له هۆی مردنه‌کانیان بکۆڵێته‌وه » 
			 
			هه‌ر له ڕاپۆرته‌که‌ی هیومان ڕایتس وۆتش دا، دێته سه‌ر ئه‌و زوڵم و 
			ناهه‌قییه‌ی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی سوریا ، به هۆی جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یه‌ییه‌وه 
			له له ڕۆژئاوای کوردستان دا له گه‌لی کوردمانی ده‌که‌ن.. نووسیوێتی 
			: « کورده‌کانی سوریا، که ژماره‌یان یه‌ک ملێون که‌سه ــ له‌م ژماره‌یه‌دا 
			به هه‌ڵه‌دا چوونه ، چونکه ژماری ڕاستیی کورد، له ڕۆژئاوای 
			کوردستان دا، نزیکه‌ی سێ ملیۆن کورده ــ له سه‌رجه‌می بیست و یه‌ک 
			ملیۆن سوری، به پێی به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو ، جیاوازیان له گه‌ڵ دا 
			ده‌که‌ن.. تا ئه‌مڕۆش سێ سه‌د هه‌زار کورد که له دایک بووی سوریان ڕه‌گه‌زنامه‌یان 
			پێ نه‌داون ..» 
			 
			هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا له باره‌ی تاوانه‌که‌ی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رست و 
			دڵڕه‌قی سوریا، که له شاری ڕه‌قه له کوردستانی ڕۆژئاوادا، له ساڵی 
			ڕابردوودا، له کاتی جۆشی ئاهه‌نگێران و خۆشی دا، به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز 
			و سه‌ری ساڵی کوردییه‌وه، ئه‌ندامه خوێنڕێژه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی 
			حیزبی به‌عس و ، جه‌لاده‌کانی نائاساییشی ڕه‌قه ئه‌نجامییان دا و، جه‌ژن 
			و شادی و خۆشییه‌یان له گه‌له‌که‌مان تاڵ کرد و، کردیان به ڕۆژێکی 
			خوێناوی و شین و ماته‌مینی، هیومان ڕایتس وۆتش نووسیوێتی :« هێزێکی 
			ئاساییش، گولله‌بارانی جه‌ماوه‌رێکی زۆری کوردیان کرد ، بۆ بڵاوه پێ 
			کردنیان ، که به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی کوردییه‌وه له شاری ڕه‌قه 
			دا، له باکووری وڵات دا، ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا، له لایه‌نی که‌مه‌وه 
			یه‌کێکیان لێ کوشتن » 
			 
			هه‌ر له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی هیومان ڕایتس وۆتش دا نووسراوه : « له 
			سوریادا یاسا هیچ سه‌روه‌رییه‌کی نابێت ، تا ئاساییش لایه‌نێکی تۆقێنه‌ری 
			له سه‌رووی یاساوه بێت..» 
			 
			خاتوو « سارا لیا ویتسۆن » به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 
			له هیومان ڕایتس وۆش دا، له به‌یاننامه‌یه‌ک دا، که ده‌رباره‌ی ئه‌و 
			ڕاپۆرته ڕوونی کردۆته‌وه ده‌ڵێ: « به داخه‌وه که مافی مرۆڤ له 
			سوریا دا، تۆمارێکی خراپی هه‌یه ، سوریا له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و 
			وڵاتانه دایه ، که تۆماره‌کانیان پیسه له‌م بواره دا »  
			 
			پارێزه‌رێکی کوردیشمان که ناوی « ڕه‌دیف مسته‌فایه » و به‌ڕێوبه‌ری 
			ئه‌نجوومه‌نی کارگێڕی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی کورده له سوریا دا ، له 
			لایه‌ن سه‌ندیکای پارێزه‌رانی سوریاوه که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت 
			دایه، هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنیان لێکردووه ،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده و 
			داکۆکیی له گیراوه سیاسییه‌کانی کوردمان کردووه .ئه‌گه‌ر چی تا 
			ئێستا له لایه‌ن هه‌ندێ ده‌زگای پارێزه‌رانی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه، 
			داواکراوه که ئه‌و کێسه دابخرێت ، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش وازیان له 
			پارێزه‌ر ڕه‌دیف مسته‌فا نه‌هێناوه . 
			 
			تا ئێستا کاربه‌ده‌ستانی سوریا هیچ لێدوانێکیان نه‌داوته‌وه ، له 
			باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی که له‌و ڕاپۆرته دا ده‌رباره‌ی پێشێل کردنی 
			مافی مرۆڤ له سوریا دا،که له لایه‌ن « هیومان ڕایتس وۆتش» ه‌وه 
			نووسراوه .. به‌رپرسانی سوریا ، ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێن گوایه گیراوه 
			سیاسییه‌کانی وڵاته‌که‌یان ، سه‌رپێچییان له ده‌ستوور کردووه بۆیه 
			گرتوویانن. 
			 
			ئه‌و ده‌ستووره‌ی که له سه‌رده‌می سه‌رۆکی کۆچ کردوویان « حافز ئه‌سه‌د 
			»دا دانراوه، که به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و خواسته‌کانی به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رست 
			داڕێژراوه ، تا ئه‌مڕۆش په‌یڕه‌ویی هه‌مان ده‌ستوور ده‌که‌ن و ، هه‌موار 
			نه‌کراوه.. له سه‌رجه‌می بڕگه و به‌ند و مادده‌کانی ئه‌و ده‌ستووره 
			شۆڤێنییه دا ، ناوی کوردیان نه‌هێناوه و ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش دان 
			به مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد دا نانێن و ، کورد به هاوڵاتییه‌کی 
			پله‌ی سێیه‌م ده‌زانن. تا ئه‌مڕۆش باری نائاسیی « احکام عورفیه » له 
			ناوچه کوردییه‌کان دا درێژه‌ی هه‌یه. 
			 
			حیزبی به‌عه‌سی عه‌فله‌قی که ئه‌مڕۆ سه‌رۆکۆماری سوریا «به‌شار ئه‌سه‌د 
			»سه‌رۆکێتی، له ساڵی « ١٩٦٣ »دا، له ڕێی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازییه‌وه 
			ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست . که تا ئه‌مڕۆش حیزبی تاک لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته 
			و ، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو کاروبارێکی سوریا دا گرتووه و، ڕێ به 
			هیچ حزبێکی ئۆپۆزسیۆن و به هیچ لایه‌نێکی به‌رهه‌ڵست ناده‌ن که له 
			سوریادا سه‌ر هه‌ڵبڕێ و ڕه‌خنه‌یان لێ‌بگرن.. ئه‌مه‌ش ڕاستیی 
			ئایدۆلۆجییه‌تی به‌عسه. که له خۆیان زیاتر هیچ لایه‌نێکی تر به 
			شایسته‌ی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی نازانن. 
			 
			با حاکمی زۆرداری سوریا و هه‌موو هاوشێوه‌کانی ، ئه‌وه باش بزانن که 
			چاره‌نووسیان له چاره‌نووسی دیکتاتۆری تونس زین العابدین بن عه‌لی و، 
			سه‌دام حوسێن ی گۆڕبه‌گۆڕ باشتر نابێت.. چونکه کورد وته‌نی : « جام 
			پڕبووه و لێی ده‌ڕژێ » و زوڵمیش له‌وپه‌ڕی ئه‌ستووری دا ده‌پسێت.
			 
			
			 
			نه‌رویج 
			
			
			ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |