٧\١٢\٢٠١١
سوتاندن.

دلشاد خدر
له‌گه‌ل ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی جه‌وله‌ی دووه‌می شه‌ری ناوه‌خۆ، باره‌گایه‌کانی
لقی دووی پارتی و شیراتون له نیو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر، که‌وتنه به‌ر
په‌لاماری چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی. ئه‌و کات، یه‌کێتی بێجگه له‌و
هێزانه‌ی خۆی له هه‌ولێر هه‌یبوو، به سه‌دان چه‌کداری ناوچه‌ی گه‌رمیانی
بۆ ئه‌م په‌لاماره و کۆنترۆل کردنی شاری هه‌ولێر، هێنابووه نیو شار.
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی چه‌کداره‌کانی پارتی، پاش بێ هیوا بوونیان له گه‌یشتنی
هێز، له نیو شیراتۆن ده‌ستبه‌رداری به‌رگری بوون. که‌نالی هه‌ولێری ته‌له‌فزیونی
یه‌کێتیش په‌یتا په‌یتا مژده‌ی به‌زینی باره‌گایه‌کانی پارتی بلاوده‌کردوه.
هه‌ر ئه‌و هۆکارەش بوو، له‌گه‌ل چه‌کداره‌کانی یه‌کێیتی سه‌دان تالانچی
گه‌یشتنه نیو شیراتون و هه‌رچی بکه‌وتبایه‌ته به‌رده‌ستیان، وه‌ک
تالان به‌ره‌و ماله‌وه‌یان ده‌برده‌وه. ئه‌وه‌ی هیچی ده‌ست نه‌که‌وتوبایه
پارچه مه‌رمه‌رێکی دیواره‌کانی لێده‌کرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ست
به‌تالی نه‌گه‌رێته‌وه ماله‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه چه‌ندین رۆژی خه‌یاند،
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی تالان له شیراتون، کۆمه‌لێک به‌رپرسی
یه‌کێتی هاتنه ناوچه‌که و سه‌ردانی باره‌گای ئێمه‌شیان کرد له لێژنه‌ی
پاریزگای هه‌ولێری ( حشک )، ئێمه داوامان لێکردن، هه‌ولده‌ن رێگا له‌م
دیارده‌یه بگرن و ئه‌وه مولکی گشتیه با به‌فیرۆ نه‌چیت. کاک ( س، ق
) یه‌کسه‌ر هاته وه‌لام و ووتی; ئه‌وه رقوقینه‌ی جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێره
به‌رامبه‌ر پارتی، به‌م رێگایه ده‌یانه‌وێت ره‌گ و ریشه‌ی پارتی له‌م
شاره ده‌ربینن و بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر نه‌توانن روو له‌م شاره بکه‌نه‌وه;!!
زه‌مه‌ن گورا له‌گه‌ل هاتنه‌وه‌ی به‌عس و پارتی بۆ هه‌ولێر له 31
ئابدا، دیسان زۆریک له باره‌گایه‌کانی یه‌کێتی که‌وتنه به‌ر په‌لاماری
تالانچیان، ووتم ده‌بێت کاک ( س ، ق ) ئیستا له کوێ بێت و سەیری ئه‌م
تالانچیانه بکات و بزانێت، ده‌بێت نیه‌تیان بنبرکردنی ره‌گ و ریشه‌ی
یه‌کێتی بێت له‌م شاره!!!
له‌م رۆژانه‌ی دوایشدا، بۆ جاری دووه‌م، یه‌کگرتووی ئیسلامی چه‌ندین
باره‌گای له ناوچه‌ی بادینان به‌به‌ر چاوی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی هه‌رێمی
کوردستان داگیر کران و سوتێنران، دیسان به ناحه‌ق خرایه سه‌ر کاردانه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر، به‌رامبه‌ر شکاندنی یاسا، له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نگرانی یه‌کگرتوو.
دیارده‌ی داگیر کردن و سوتانی باره‌گای پارته رکه‌به‌ره‌کانی ده‌سه‌لات،
بۆته هه‌نگاوی یه‌که‌م له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌سه‌لات سه‌باره‌ت به
هه‌ر رووداوێک له کوردستان بێته پێشه‌وه. ئه‌مه له کاتیکدایه که
ده‌سه‌لات له هه‌موو که‌س زیاتر باس له یاسا و ژیانی فره‌حزبی ده‌کات.
به‌لام له‌گه‌ل هه‌ر رووداوێکی نه‌خوازراو، گروپی داگیر کردن و سوتاندی
باره‌گای لایه‌نی رکه‌به‌ر ئاماده‌یه. ئه‌م رووداوه ئه‌وه چه‌ندین
جار به‌رامبه‌ر یه‌کگرتوو و گوران له ناوچه‌کانی ژیر ده‌سه‌لاتی پارتی
دوباره ده‌بێته‌وه، هه‌موو کاته‌کانیش ناوی رێکخراوه‌کان و هێزه چه‌کداره‌کانی
لایه‌نی بکه‌ر، گوردراوە بۆ ناوی جه‌ماوه‌ر!! حه‌تمه‌ن پاش رووداوه‌که
لایه‌نی ده‌سه‌لات پێش حکومه‌ت ئیدانه‌ی ئه‌م کاره ناشارستانیه ده‌کات
و داوا له حکومه‌ت ده‌کات ئه‌نجامده‌رانی بدرێنه دادگا!! به‌لام
نازانرێت ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی کێ بکرێت، ئه‌و نهێنیه چیه ئه‌م
حکومه‌ته‌ی سه‌دان هه‌زار چه‌کداری لایه‌نی ده‌سه‌لات، وه‌ک پولیس،
ئاسایش، پێشمه‌رگه، زێره‌ڤانی .... موچه ده‌دات و ناتوانی ئه‌م
تاوانبارانه‌ی به رۆژی نیوه روو ئه‌م تاوانانە ئه‌نجامده‌ده‌ن
بگیرین و بدرێنه دادگا!! له‌کاتیکدا ئه‌م جه‌ماوه‌ره به زه‌قترین
شێوه‌ی توند و تیژی رێگای لێ‌گیرا ده‌نگی خۆی له رێگای گردبونه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ری به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی گه‌نده‌لی له‌م شارا رابگه‌ینێت. مافه‌کانی
جه‌ماوه‌ر کاڵای بازاره‌کان نیه، ئه‌وه‌ی تۆ ئاره‌زوته بیکری و ئه‌وه‌ی
تر به‌جێ بێلی. دیسان کێ ده‌توانی ئه‌م پرسیاره وه‌لام داته‌وه که
بۆ جه‌ماوه‌ر ته‌نیا ئه‌و مافه‌ی پێ ره‌وا ده‌بیندرێت په‌لاماری باره‌گاکانی
لایه‌نی ره‌که‌به‌ری ده‌سه‌لات بدات؟ کێ ئه‌و سنوره کراوه‌یه‌ی بۆ
دیاری کردوه که کوتایی پرۆسه‌که به سوتاندنی باره‌گایه‌که کوتایی
بێت؟
هه‌رچه‌ند هه‌ولده‌رێت ئه‌م کاره ناشیرنانه بخه‌رێته ئه‌ستۆی جه‌ماوه‌ر!!
بەلام به‌رپرسیاره‌تی لایه‌نی ده‌سه‌لات له‌م کرده‌وه قێزه‌وێنانه که‌م
ناکاته‌وه و ناتوانی له‌م وێنه‌یه زیاتر خۆی به خه‌لکی نیشانبدات،
که سنوری هه‌موو لایه‌نێکی رکابه‌ر نابێت بگاته سنوری هێرش له سه‌ر
ده‌سه‌لاتی من!! سوتاندی باره‌گا سه‌ره‌تا و کوتایی بیرکردنه‌وه‌ی منه،
بۆ هه‌موو هه‌نگاوێک ئامانجی له‌قاندنی ده‌سه‌لاتی من بێت. له کاتیکدا
سوتاندن ئه‌م داهێنانه بوو که هێزه به‌ربه‌رییه‌کان بۆ تۆقاندنی به‌رامبه‌ر
له پرۆسه‌ی په‌لاماردانه‌کانیان ئه‌نجامیان ده‌دا. ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رسورمانی
بۆ خۆینه‌ران جێ هێشتوه، ئه‌و پرسیاره‌یه. له ناوچه‌یه‌ک خۆت ده‌سه‌لات
بیت و هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کان و دادگایه‌کان له ژێر رکێفی خۆت
دابیت، چ پیویست دەکات بۆ ترساندنی لایه‌نی رکابه‌ر هه‌نگاوی یه‌که‌مت
سوتاندنی باره‌گاکانیان بێت!!! دروشمیشمان یاسا سه‌روه‌ر بێت.
ماڵپه‌ڕی
دڵشاد خدر
|