سوتاندن و ئه‌نفالکردنی کتێب.
هێمن بـابـان
دوای ئه‌وه‌ی نوسه‌ر و ڕۆشنبیر دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ له‌ژێر دروشمی ئازادی ڕاده‌ربڕین رایگه‌یاند که ده‌نگ به کام کاندید ده‌دات کۆمه‌ڵێک که‌سی نا ڕۆشنبیر و ناهۆشیاربۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م دروشمه ده‌ستیان کرد به سوتاندنی کتێبه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوایا فه‌رهاد پیرباڵ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بیر ده‌کاته‌وه له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نه‌یان ئه‌نجامدا به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئازادی و دیموکراسی ده‌که‌ن که‌چی قبوڵی بیری جیاواز‌و ئازادی ڕا ده‌ربڕینیان نه‌کرد و ده‌ره‌نجام کتێبه‌کانی پیرباڵیان سوتاند که ئه‌م کاره‌ش پێجه‌وانه‌ی به‌نده‌کانی مافی مرۆڤه و ئه‌وپه‌ڕی پیاده کردنی سیسته‌می دیکتاتۆریه.
پێم سه‌یره فه‌رهاد پیرباڵ نه به‌عسی بووه و نه ده‌ستی له ئه‌نفالکردنی خه‌ڵک دا هه‌بووه نه‌خه‌ڵکی هانداوه بۆ توندوتیژی و نه کتێبی نوسه‌رێکی سوتاندووه و نه ئه‌ندازیاری هیچ وێرانکاریه‌ک بووه، به پێجه‌وانه‌وه کاتێ فه‌رهاد پیرباڵ گه‌ڕایه‌وه ئه‌م ووڵاته ئه‌و ئازادی خوازانه له‌سه‌ر که‌پکی حه‌مه‌د ئاغا زینایان له‌گه‌ڵ خاک‌دا* ده‌کرد، کاتی فه‌رهاد پیرباڵ منداڵه‌کانی ئه‌م شاره‌ی فێری ئه‌وه ده‌کرد که دارا چۆن دوو داری دی، ئه‌و دیموکراسی خوازانه خه‌ریکی دارا کوشتن بون و هه‌رگیز پێیان ڕه‌وا نه‌بوو که دارا دوو دار ببینێ، که‌چی له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕێز له‌م مرۆڤه ڕۆشنبیره بگرن هه‌لسان به ئه‌نفالکردنی کتێبه‌کانی و گڕی توڕه‌ییان له سامانی ئه‌م مرۆڤه به‌ردا و چونه زبڵدانی مێژوو، بۆیه پێم وایه ئه‌م دیموکراسی خوازانه ئه‌گه‌ر ئێستا له ده‌ستیان بێ ناسنامه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌سوتێنن که پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بیرده‌که‌نه‌وه وخه‌بات ده‌که‌ن له پێناو ئازادی‌دا بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان وا بیربکه‌نه‌وه که هزر و بیری نه‌یاره‌کانیان بسوتێنن ئه‌وا ده‌بێ گڕ له ووڵات به‌ربده‌ن و دووکه‌ڵی ئازادی ڕاده‌ربڕین کوێریان بکات.
ئاخر کوردستانی عێراق به جیاوازی له‌گه‌ڵ وولاتانی دراوسێ بۆ پیاده‌کردنی سیسته‌می دیموکراسی باشترینیانه که‌چی کۆمه‌ڵێک که‌سی ناهۆشیار نه‌یانتوانی هه‌زمی بۆچوونی نوسه‌رێک بکه‌ن که به ئازادانه ده‌نگ به که‌سێک ده‌دات خۆ ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بوو فه‌رهاد پیربالیش هه‌مان کار دووباره بکاته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه چونکه ئه‌وانیش بۆچونێکی جیاوازیان هه‌بوو له‌سه‌ر ده‌نگدان و خاوه‌نی عه‌قلیه‌تێکی جیاواز بوون.
پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه به بیرکرده‌وه‌ی خۆیان ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجامدابێ ئه‌وا هه‌ڵه‌ن وه ئه‌گه‌ر به فه‌رمانی که‌سێک یان تاقمێک ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامدابێ ئه‌و دووجار هه‌ڵه‌ن. لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ گوێ ڕایه‌ڵی ئه‌وان بوایه و په‌نجه‌ی بۆ کاندیدی ئه‌وان ره‌نگ بکردایه ئه‌وا ئه‌و کات هه‌ڵوێستی ئه‌و که‌سانه چی ده‌بوو؟ بێگومان هه‌لوێستیان ستایشیانه‌یان ده‌بوو به‌ڵام ده‌بوایه بۆ هه‌تا هه‌تایه فه‌رهاد پیرباڵ ده‌نگ به‌م کاندیده بدات که ئه‌وان ده‌ست نیشانی ده‌که‌ن چونکه له ئه‌گه‌ری په‌شیمان بوونه‌وه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ بۆ کاندیدێکی ترئه‌وا توشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستا ده‌بۆوه که ده‌رئه‌نجام کتێبه‌کانی قه‌ڵای شێروانه‌یان پیس کرد. هه‌روه‌ها له داهاتوشدا قبوڵی هیچ هه‌ڵبژاردنێکیان نه‌ده‌کرد که له شکستی ئه‌وان دابێ. چونکه ئه‌وان سیسته‌مێکی زۆره‌ملێ پیاده‌ده‌که‌ن و پێان وایه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بۆچونی ئه‌وان نه‌بێ ئه‌وا ده‌بێ سه‌روه‌ت و سامانی له‌ناو ببه‌ن که ئه‌مه‌ش بیرکردنه‌وه‌یه‌کی رادیکاڵییه و ئه‌وپه‌ڕی دیکتاتۆتیه‌ته و ده‌بوو هه‌ر ده‌ستبه‌جێ سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی ئه‌م کاره بکات.
|