دیسان کوشتن له‌سه‌ر نامووس 2007 08 30 دۆسیه ی کوژرانی کچێکی 23 ساڵه‌ی کوردی ئاڵمانی .
دیوانی به‌رزی ئاڵمان، رۆژی سێشه ممه 28ی ئوت، بڕیاری بێتاوانیی دوو برای "خاتوون سوروکو" که تۆمه‌تی کوژرانی خوشکه‌که‌یان له‌سه‌ره، ره‌دکرده‌وه. به‌م شێوه‌یه به پێی داوای دادستێنی گشتیی وڵات، پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ به‌م دۆسیه‌یه په‌سه‌ند کرا. پێشتر دادگای ئه‌یاله‌تی به‌رلین به هۆی ته‌واونه‌بوونی به‌ڵگه‌کان، بڕیاری دادگای سه‌ره‌تایی له مه‌ڕ زیندانیی هه‌تاهه‌تایی بۆ دوو برای خاتوونی ره‌د کردبۆ‌وه و بڕیاری به بێتاوانی ئه‌وان دابوو .تۆمه تبارانی دۆسیه‌که سێ برای کوژراوه‌که‌ن. برا بچووکه‌که‌یان، "ئایهان" که فیشه‌که‌کانی هاویشتبوو، به‌هۆی کهمتهمهنیهوه، به 9 ساڵ و سێ مانگ زیندان حوکم درا. ئه‌و حوکمه له سه‌ر ئه‌و بڕاوه‌ته‌وه و ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نایه. به‌ڵام دوو برا گه‌وره‌که‌ی تۆمه‌تی به‌شداریی له کوشتنه‌که‌یان له‌سه‌ره .نرخی ژین به جۆرێکی تر . خاتوون سوروکو له وڵاتی ئاڵمان گه‌وره ببوو. ئه‌و له ساڵی 1998 واته له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا ناچار کرا که له‌گه‌ڵ ئامۆزاکه ی له تورکیه زه‌ماوه‌ند بکا. ساڵێک دواتر، دوای کێشه‌یه‌کی توند له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی، سه‌رله‌نوێ گه‌رایه‌وه ماڵی باوکی له به‌رلین و هه‌ر له‌وێش مناڵێکی بوو. خاتوون ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌هه‌مبه‌ر پێداگری بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌مه‌ر گه‌رانه‌وه بۆ تورکیا خۆی راگرت و سه‌ره‌نجام ناچار بوو ماڵی باوکی به‌جێ بێڵێ .خاتوون بڕیاری دابوو به جۆرێکی دیکه بژی؛ له خولی کاره‌بای سه‌نعه‌تیدا به‌شداری ده‌کا و خه‌رجی خۆی و مناڵه‌که‌شی دابین ده‌کا. ئه‌و شێوه ژیانه‌ی که ئه‌و بۆخۆی هه‌ڵیبژاردبوو، له روانگه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه نه‌شیاو بوو و "شه‌ره‌ف و نامووسی بنه‌ماڵه‌ی ده‌خسته مه‌ترسیه‌وه. نرخی ژیان به‌جۆرێکی تر، به سێ گولله له خاتوون ئهستێندرایهوه .له مانگی فێوریه‌ی 2005، له وێستگه‌یه‌کی پاس له به‌رلین، سێ فیشه‌کی به‌رکه‌وت. کوژرانی ئه‌و باس و خواسێکی زۆری له مه‌ڕ کوشتنی نامووسی، به‌شوودانی زۆره‌ملی و کێشه‌کانی ئینتیگراسیۆنی بیانیه‌کان له ئاڵمانی لێکه‌وته‌وه.
پێداچوونه وه‌ی سه‌رله‌نوێ به‌سه‌ر قسه‌کانی شاهیدی رووداو .دیوانی به‌رزی ئاڵمان، بریاریداوه ، بۆ سه‌لماندنی به‌شداریی دوو برای گه‌وره‌تر له ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌دا، وته‌کانی تاکه شاهیدی رووداوه‌که سه‌رله‌نوێ تاوتوێ بکا. کچه‌هاوڕێی پێشووی ئایهان، برا بچووکی خاتوون، ناوی مه‌له‌ک ئا. یه که ئێستا له ژێر چاوه‌دێری پۆلیسدا ده‌ژی. ئه‌و وتبووی که ئایهان پێیراگه‌یاندووه؛ حهوتتیرهکه له لایه‌ن براگهورهکهیهوه دابین کراوه.کچه هاوڕێکه‌ی ئایهان لێیده‌گێرێته‌وه که براکه‌ی دیکه‌ی له کاتی ئه‌نجامدانی کوشتنه‌که، له‌و نیزیکانه وه‌ستاوه و هه‌موو شتێکی له ژێر چاوه‌دێریدا بووه. له خولی یه‌که‌می لێکۆڵینه‌وه‌کان، ئایهان قسه‌کانی کچههاوڕێکهی ده‌سه‌لمێنێ، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێ؛ باسی به‌شداری و هاوکاری دوو براکه‌ی دیکه‌ی ته‌نیا بۆ هێمن کردنه‌وه‌ی کچههاوڕێکهی بووه .دادگای ناوچه‌یی له خولی یه که‌مدا بڕیاری زیندانی تاهه‌تایی به‌سه‌ر دوو برا گه‌وره‌که‌ی خاتووندا سه‌پاندبوو، به‌ڵام له خولی دووهه‌می دادگای ئه‌یاله‌تی بێرلیندا وته‌کانی شاهیدی سه‌ر‌ه‌کی رووداوه‌که له مه‌ڕ تاوانباریی دوو برا گه‌وره‌که به بێ به‌ڵگه زانرا. چونکه نه‌یتوانیوه به‌شداری ئه‌وان به ته‌واوی بسه‌لمێنێ، له ئاکامدا بڕیاری سه‌ربه‌ستی ئه‌وانی ده‌رکرد .رۆژی سیشه ممه، 28ی ئووت، دیوانی به‌رزی وڵاتی ئاڵمان، به توندی ره‌خنه‌ی له‌و بڕیاره‌ی دادگای ئه‌یاله‌تی به‌رلین گرت که له بڕیاری خۆیدا هیچ که‌ڵکێکی له وته‌کانی مه‌له‌ک.ئا. وه‌رنه‌گرتووه. قازی ده‌بوو لێیکۆڵیباوه که ئاخۆ ئایهان له‌و کاته‌دا راستی به کچههاوێکهی وتووه که متمانه‌یه‌کی زۆری پێیهه‌بوو یان نا؟ جگه‌له‌وه‌ش چه‌ند خوله‌ک دوای کوشتنه‌که،ئایهان ئێس.ئێم.ئێس.ێک بۆ براکه‌ی ده‌نێرێ.دۆسیه ی هه‌ردوو برا گه‌وره‌که‌ی خاتوون، که به به‌شداری له کوشتنی ئه‌ودا تۆمه‌تبارن، ئێستا سه‌رله‌نوێ کراوه‌ته‌وه. یه‌کێک له‌و دوو برایه سیتیزێنی وڵاتی ئاڵمانی هه‌یه و ده‌توانرێ سه‌رله‌نوێ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ. به‌ڵام براکه‌ی تری هاوڵاتی تورکیایه. پرسیار ئه‌وه‌یه که چۆن و له چ هه‌لومه‌رجێکدا ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ .
له ماڵپه‌ڕی دیموکراته‌کانی فینڵاند وه‌رگیراوه . www.demokratekan.org
|