٢٠\٤\٢٠١٩
تابلۆی ژیان.

ستار ئه‌حمه‌د
ماهی تابانم
روومه‌ت گوڵ
ئاكار په‌ری پرچ ئاورێشم
سووتام له داخی بێ مه‌یلیت
تاكه‌ی بۆ عه‌شقت تێكۆشم
زستانێكی سارد و سڕی
به‌فری مه‌ینه‌ت ده‌بارێنی
له دڵ ره‌قیی و، بێ سۆزیا
به گڕی خۆت ده‌مسوتێنی
من چیم هه‌بوو به‌رامبه‌رت
جگه له خه‌رمانێك پاكیی و
دونیایه‌كی خۆشه‌ویستیی
كوا له ناڵه‌ی من تێده‌گه‌ی
كه‌ی هاواری من ده‌بیستی
بۆ وه‌ك دوژمن
له تابلۆی ژانم ده‌ڕوانی
بۆ له وشه‌ی ئه‌وین و دڵ
گۆشه‌گیری و به گومانی
ماهی عومرم
تۆ له ئاسمانی پاكیزه و
من له خاكی ده‌رده‌سه‌ریی
چۆن ئاوێزانی یه‌كتری بین
چۆن له زمانی ئه‌ندێشه و
رۆح و دڵی یه‌كتر بگه‌ین
من تاوان سنگم هه‌ڵده‌دڕێ
تۆش ره‌شه‌بای جاویدانی
به‌ره‌و به‌رز و
به‌رز و به‌رزتر هه‌ڵتده‌بڕێ
كه وێنه‌كه‌ت..
له‌سه‌ر درزی چاوه‌كانم
به هێمنیی ده‌رده‌كه‌وێ
ئیتر شیعرم پرچى ده‌ڕنێ
تێر تێر ده‌گری و
له نێو ئه‌شكا داده‌كه‌وێ
رۆح و دڵم
جارێكی تر چرۆ ده‌كه‌ن
وشه‌كانم ده‌بنه گوڵ و
بسك و په‌رچه‌مت جوان ده‌كه‌ن
ته‌ماشاكه..
چه‌نده په‌یڤ و شیعرم هه‌یه
كتومت هه‌ر له تۆ ده‌كه‌ن
هه‌میشه سه‌رقاڵ و ماتن
به تاسه و حه‌زما راناگه‌ن
ئیتر له كوێ من بتوانم..؟
نسێی پرچت..
بكه‌مه جوانترین وه‌ته‌ن.
ماڵپەڕی
ستار ئەحمەد
|