


که‌ڕه‌نایه ،مه‌ردومینه
که‌ڕه‌نایه
کۆبنه‌وه که‌ڕه‌نایه
گوێ هه‌ڵخه‌ن و ڕۆحتان له جه‌سه‌ت به‌ند بکه‌ن
ده‌ی پاسه‌وان
تاشه‌یه‌ک له به‌ردی ڕه‌حمه‌ت دابخه‌ن
بخه‌نه ژێڕ شوڵکی شه‌لاقی حورمه‌تیان
ئه‌مه بڕیاره
فتوای دوا ماچی، تابوووووره
نهێنیه‌کان
زریکه‌ی شه‌قه‌ی شه‌لاقیانه
ئه‌مه زوڵمه
زوڵمه ،زوڵمی،ده‌می خونچه‌ی
ماچی گوڵه
به سزای شوڵکی ته‌ڕه‌بی شین ئه‌که‌ن
ئه‌مه زوڵــمه
*************************
ئێستا وایه له‌لای تابوور
ئه‌بێ کۆشکێ
له‌ماڵی حه‌ز سینه‌ی ژن بێت
یا ئاهی ژن
له هۆڵی پاڵاسێکا بێت
تاقوربانی، ئازه‌نگی دوای
نووری سوور بیت
له‌هه‌ر هه‌ڵبونی نورێکا
ماری تابوورێکمان، ئه‌ڕشێته‌وه
به‌سه‌ر هاواری تاساوا
ئه‌مه زوڵــمه
هه‌ر تابووره‌و
پێشبڕکێێ حه‌زێتی
به ماری نێو ده‌سته‌کانی
کێ بتوانێ
زۆرتر بڕژێنێ ژه‌هری ژان
کێ بتوانی
جوانتربمژێ خوێنی گیان
کێ بتوانێ
باشتر بگه‌زێ له له‌شی نه‌رمونیانیان
له ویستی مار له نزای ژنان
ئه‌مه زوڵـمه
له نهۆمی سه‌ر ژێرخانی
جێنزرگای خاڵخاسه‌وه
وه‌سه‌رکه‌وتوم
له نێو نغرۆی یاده‌وه‌ریی مناڵیم و
خاڵخاسی ده‌م گێژه‌بای تابووووره‌کان
گولله‌یه‌ک چۆن سینه‌ی فاته‌ی پسان
خه‌نه‌ی زوڵف و وه‌سمه‌ی
ڕه‌ش و کلی ناو چاو
کرده کۆته‌ره‌یه‌کی وشک
له‌ناو باخچه‌ی جێهه‌واری نیازه‌کان
هه‌ر له‌وێوه
ئیستا تابوور
له نهۆمی یه‌که‌مه‌وه
تابووری ،یه‌ک له ڕه‌نگی چاو
قومی نێڕگه‌له قوم ئه‌دا
به توتنی گۆله‌کانی حه‌بێ و ئامین
خۆشه‌ویستیان تیا خنکان
*************************
من له بیرمه هه‌ر له‌وێ
لای تابوورێ مه‌مکی عه‌تێ
گه‌ڵای توتنێکی سه‌وز بوو
به شیشی کێڵگه‌ی ئاخه‌وه
له نیوه شه‌وی شه‌ویاندا
شریتی ژنیان لێ ئه‌دا
ئیستا نهۆم لا باڵاوه ،ڕیتمی سه‌مای ناسک به‌ده‌ن
بۆ نهۆمی تابووری دوو
به پیکی په‌رداخی دۆلار
حه‌سره‌تی حه‌ز له‌و ده‌مه‌ی ده‌م
ئه‌ڕژنه سه‌ر سوراوی لێو
له ده‌ری ده‌م
*************************
له‌و نهۆمه ، پۆسته‌ره‌کان
له‌سه‌ر ته‌ختی دیواره‌کان
هه‌مووی رووت بوون
دڵی تابووری سێ
وای پێخۆشه
ژن ستیانه‌که‌ی نه‌به‌ستێ
هه‌ر له‌وێ، قه‌ده‌غه‌یه
بێته ژوورێ ، ئه‌گه‌ر لیباس سترین نه‌بێ
پاشان له‌گه‌ڵ شێیه‌کی ته‌ڕ، پڕ له نه‌سیم
په‌نجه‌ره‌ی هۆڵ ئه‌کاته‌وه
ده‌ستی تابوور له‌سه‌رپه‌پکی
تورتی که‌مه‌ر ده‌ست دا ئه‌نێ
تا له‌وێوه
سره‌وتی دوای ماندووبونی یه‌ک گوشینیان
بکه‌نه نیگا
بۆ ته‌ماشا
بۆ ته‌مه‌شای یادوه‌ریه‌کان
له سێوسێنان
له مه‌له‌کان
کانی قه‌ڵکه‌و کانی ئاشقان
بۆ باخی میر و بادینان
*************************
هه‌ر له‌وێوه ده‌نگی نهۆمی چواره‌مه
به فه‌رمانی میری چواره‌م
بمبوورن تابووووووری چواره‌م
ڕیستورانی پرته‌قاڵی
ڕه‌نگ په‌مه‌یی، سووری ساده
حه‌زی قووته‌ی مه‌مکۆڵه‌یه
پێشبڕکێیه
له‌سه‌ر بریانی ڕان
کام ڕان ناسک گه‌نم ڕنگ و شوشه‌ییه
له‌و زیافه‌ته تابووره‌کان
له جێژوانن
خه‌وی شه‌ویان، مه‌ستی مه‌ستانی مه‌ستانه
پێشبڕکێیه
له‌سه‌ر مێزی
لێووی ئه‌ستوور
مه‌مکی تورت و
شانی پان و چاوی جوان
و سیمای پڕ نوووور
*************************
له نهۆمی قیت و
قنج
به‌رزی باڵای
تابووووری پێنج
له نێو ژوورێکی رووناکا
دوو گۆی مه‌مکم دۆزییه‌وه
له بان پانی دۆشه‌کی ژان
بۆ مه‌مکه‌کانیان ئه‌گه‌ڕان
په‌نجه‌ره‌کان کپ وه‌ستابوون
درزی ده‌رگا سه‌رمایه‌تی
ترس ئه‌چنێو هه‌م پێیناوێرێ،بزریکێنێ
نه‌با ده‌ستی ناو شه‌رواڵی
پاسه‌وانی پشتی ده‌رگا ته‌ڕه‌بێت و
داخی ئاوی بێ ئارام بوون
به ئاگری تابووری پێنج
گه‌وره‌ی گه‌وران بێبه‌زه‌یی بڕژێنی
*************************
له گه‌ڕه‌کی تابووره‌کان
مه‌م له‌سه‌ر سینه‌ی کۆیله‌یه
له‌وێ چراخانی به‌هه‌شت هه‌ڵکراوه
له جوله‌کان سه‌ر له‌سه‌ر شی‌و، ئه‌خه‌وێنن
له‌لای ئه‌وان
جه‌هه‌نه‌میش ئاگری خۆی،ئه‌سوتینێ
گوناهه‌کان
په‌رده‌ی شڕی کچه عازه‌ب،ژنه په‌ری
ده‌ست هه‌ڵهاتووی
تیغی قه‌مه‌ی تابوووورانی ئه‌مڕۆ و ،دوێنێ
ئه‌زوڵمێنن
*************************
ڕۆژگارێ بوو
خه‌لیفه‌کانی تابووووران، ئه‌یان فه‌رموو
له نهێنی شه‌وه‌زه‌نگی شه‌وانێکا
سه‌ری سه‌به و سۆما بێنن
با ئابرۆی شه‌قامه‌کان
شه‌رمی ئاره‌ق هه‌ڵنه‌ڕێژن
ڕاز و نازی کۆڵانه‌کان
نه‌شێوێنن
با پیس نه‌بن به که‌فی گیان،ڕشانه‌وه
به‌ڵام هه‌ی داد ئێستا وڵات
شه‌قام کوچه‌و پاساره‌کان
باڵی خۆیان ده‌شارنه‌وه
له تنۆکی بێشه‌رمییا
له به‌رهه‌می گڵۆپی سوور
له توتنی ناو میوه‌هات
له‌م وه‌یشومه‌ی تابوورانه
ئێستا مه‌مک به جه‌ستا
خۆی هه‌ڵ ناخا
چاوه‌کانیان، کل ناکه‌ن و چاو ناڕێژن
ئێستا به‌ژن
خۆی به باخچه‌ی شارا ناکا
ئێستا حه‌مه ئه‌سیری ده‌ستی تابووره
ماچ بۆ لێوی حه‌مه ئه‌گری
سوێند به مه‌رگی حه‌مه ئه‌خۆن
له ژێڕ کسکۆڵه‌ی
خه‌مه‌کانیان
به قوربانی حه‌زی حه‌مه‌ی دڵدار ئه‌که‌ن
ئه‌گه‌ر تابوور له ئاگریشییان هه‌ڵکێشێ
ئێستا دڵداره‌کان
جوانی جه‌سه‌ت له‌سه‌ر سینه‌ی
خاکه‌نازی ئه‌زیزه‌که‌ی ئه‌خه‌وێنێ
له جۆباری چه‌می عه‌شقا
ماچه‌کانی له‌سه‌ر که‌نارلێوی ئه‌وین
به ڕۆحی دڵدار ئه‌سپێرێ
نه‌با تابوووور و تابووووران
بۆ مه‌زه‌ی ساتی ڕه‌حه‌ت بوون
خه‌مزه‌ی چاوییان بقۆزنه‌وه.
*************************
l.omer@hotmail.com
|