په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١٢\٢٠٢٠

    تا دەبێژی بەختەوەرم!

دارا خونچە

تا لەخۆڕازییانم نەناسین
     نە وە دیداری رق گەیشتم
     نە دەشمزانی ماڵەکەی لەکێندەرە،
هەر لە دەستپێکی هاموشۆم دەگەڵ رقدا
نەرمونیانییم بزرکرد و
   یەکسەر لە ژنان.. لە زارۆکان..
          لە باخچەکانیش دابڕام..
   هەر پڕاوپڕ

   بەو زلییەوە خودام ناسی
            کە خەونانم پێدەبینی..
   لێ هەرچەندەی کردم.. نەمکرد
           هەر نەمتوانی بیدوێنم

            دوو پەیڤانی لێبژنەوم
          هیچ شۆخییەک..

          گاڵتەیەکی دەگەڵ بکەم
          چون یەک بتی کتومت بوو
               تەنێ لە رق چێمکردبوو!
ئیدی ناچار.. سەرکز.. بێ بار
هۆرتە هۆرتە وە دەستڤاڵایی ڤەگەڕیام؛
لێ هەر تەنێ باخچە و ژن و
              زارۆیان بوون پەنایاندام..
 

تا دەهات رق لێم پەست دەبوو؛
لەخۆڕازییان قل وە قلیان
   بوونە دوژمن و دژبەرم
   دوژمنگەلەک هێندە سەرسەخت
   تا ئەو رادەی
   جاڕی جەنگی جیهانیی دەن لە هەمبەرم!
ئیدی ئەمن لەو ساکەوە
لە دووریی ئەو هۆزانڤانە نێرگزییانەی
                تەنێ وشان تیكدەخزێنن
لە دووریی ئەو رامیارڤانە دڕدۆنگانەی
              تەنێ مرۆیان تێکدەشکێنن
لە دووریی گشت لەخۆڕازیی و لەخۆباییان
       شاد و سەرسووک و ئاسوودە و
                  تا دەبێژی.. بەختەوەرم!

 

سەرەتای کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ - لەندەن
ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک