په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٢\٢٠٢٠

    تا ئەمن!

دارا خونچە

تا ئەمن.. وە هەزار و یەک دەردەسەریی
          یەک نەمام دەنێژم
ئەوان - تەنانەت باغەوان و ژینگەپارێزانیش -
            وە ملیۆنان باڵەخانان دەبەنە تاقی ئەسمانێ!
تا ئەمن.. وە هەزار و یەک بەڵگە و بیانگە
          بڕوا وە یەک کەس دەهینم؛

                   ماسی و کسۆک و شالوور و ئاژەڵێن دن
                              لە کونجی ماڵ زیندان نەکا
ئەوان - تەنانەت ئاژەڵدۆست و ئاژەڵپەروەرانیش -
                ملیۆنانیان لێ دارکاریی و سەرکوت دەکەن!
تا ئەمن.. وە هەزار و یەک تێهزرین و توێژینەوە
          دەست وە پەیڤەک دادەهینم و

                                راست و پوختی دەکەمەوە
ئەوان - تەنانەت وێژەوان و پسپۆڕەکانی رێزمانیش -
           نەک هەر سەدان پەیڤ و رستە دەشێوێنن!
           دەیان هۆزان و چیڕۆکان
           وە زاراوەی کەزەمزێ و تەمبوورقوڕان دەترەکێنن!
تا ئەمن.. وە هەزار و یەک ئازار و حەسرەت
          یەک ماچ دەگێڕمەوە باوەشی خۆشەویستیی
ئەوان - تەنانەت شیرین و فەرهادەکانی سەردەمیش -
             ملیۆنان ماچ وە ڤایرۆسی تۆڕە جڤاکییەکان

                             ئاڵوودە و شەرمەزار دەکەن!
تا ئەمن.. وە هەزار و یەک بینەوبەردە
          یەک گان لە شەرم و بێ ئابڕوویی دادەشۆرم
ئەوان - تەنانەت مێباز و نێربازە پێشڤەڕۆیەکانیش -
     وە گان دەبێژن ''جۆتبوون'' و
                 وە ژنەوتنی لە شەرمەزارییان مت دەبن!
تا ئەمن.. وە هەزار و یەک هاندان و ورژاندن
          یەک ژن دەخەمە رێزی پیاوانی یەکسانییخواز
ئەوان - تەنانەت ژنە بزۆز و چالاکڤانەکانیش -
              ملیۆنان ژن

              وە دین و یاسا و نەریتان هەوسار دەکەن!
تا ئەمن.. وە هەزار و یەک رەنج و کۆشش
          رێز لە بەرهەمی یەک کارگەر دەگرم
ئەوان - تەنانەتە چەپە هەرە توندئاژۆیەکانیش -
        سووکایەتیی وە بەرخۆدانی ملیۆنانیان دەکەن
              جامەکانین لە خوون و ئارەقەی ئەوان
                          پڕ دەکەن و نۆشیان دەکەن!
تا ئەمن.. وە هەزار و یەک کۆڕ و کۆبوونەوە
          یەک هاوزێدم وەلێدەکەم
                 داخوازیی سەروەخۆیی نیشتیمان بکا
ئەوان - تەنانەت نەتەوەپەروەرانیش -
             لە دژی خاوەنەکەیان خۆهەڵدەدێرن و
                              دەبێژن ''نا ئێستاکە''!
ئەوان ''ولۆ''ن...
لێ هەر ئەزم؛ ژینگەی لەبار
                بوونەوەری بێ خەوشوخاڵ
                            ئازادییەکان وەدەستدێنم
                      چون ئەز ''ولۆ''م ژیان دەژەنم!

                                           ژیان دەژینم!

                                          ژیان دەژیێنم!


زۆر شەکەت و فرە سەرقاڵ و جەنجاڵم؛

     ئەز ژ بیر کر بۆ وە بێژم:
     تکا دەکەم.. پاش خوندنەوەی ئەو دێرانە
          دەری و پەنجەرەی ئەسمانان خڕ دابخەن
          تاکو ئەوان؛ زانا و دانا و فەیلەسووفان
              ئیدی نەکارن ستێرک و ئەسمانێن دن
                                       ژاراویی کەن!!!
 

نێوەڕاستی شوباتی ٢٠٢٠
ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک