٣٠\١١\٢٠١٠
تا ئێستا وزاره‌تی
ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان،
ناوی تۆمه‌تبارانی
ئه‌نفالی نه‌داوه به پۆلیسی کوردستان.
دوای
دوو مانگ له ده‌رچوونی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کان و ته‌عمیم
کردنی به سه‌ر وزاره‌ته‌کانی ناو خۆ‌و شه‌هیدان له حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان، تاکو ئێستا وزاره‌تی ناوخۆ ئه‌و بریاره‌ی دادگای به پراتیک
نه‌کردووه‌و ته‌عمیمی سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی پۆلیسی هه‌رێمی
کوردستانی نه‌کردووه ،ئه‌مجاره‌ش وه‌ک جارانی پێشوو ده‌یه‌وێت خۆی له
بڕیاری جێبه‌جێکردنی دادپه‌روه‌ری بشارێته‌وه .
ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه بڕیاره‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کان
جێبه‌جی بکات و تۆمه‌تباران بێ جیاوازی ڕاپێچی دادگا بکات .
ئێمه لێره‌وه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تاوانبار ده‌که‌ین به جێ
به جێنه‌کردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی تۆمه‌تباران
.
چاودێری کوردۆساید - چاک
30\11\2010
kurdocide@hotmail.com
|