١١\٢\٢٠١٤
تاکه‌ی داخۆیانی
مۆزه‌خانه‌یه‌کی نیشتمانیی بۆ هونه‌ری شێوه‌کاریی نه‌بیین؟!

بوڕهان هه‌ژار
بارتاقای
به‌ر له ٣١ ساڵ و به‌ته‌واوه‌تی له یه‌کێ له ژماره‌کانی رۆژنامه‌ی
هاوکاری مخابن هه‌نووکه ژمارهکهییم لهبهرچنگدا نییهس، له
١٣.١٢.١٩٨٣ رێکه‌وتی پێنجشه‌مه که هه‌مان رۆژ نوچه‌ی مه‌رگی
روناکبیری مه‌زن مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادی راگه‌ێندرا له گۆشه‌ی
هه‌فتانه‌ی دوا لاپه‌ڕه‌ی هاوکارییدا( هه‌رجاره‌ی نوسینێک) مژارێکی
ره‌خنه‌ییم له‌ته‌ک( نه‌بوونی مۆزهخانهییهکی شێوه‌کاری له
کوردستاندا) هاته وه‌شاندن، که باس له نه‌بوونی ئه‌م شوێنهپیرۆزه
ده‌که‌م بۆ پاراستنی سامانێکی کلتویی نه‌ته‌وه‌یی که گه‌نجینه‌ی
هونه‌ریی شێوه‌کارانی کورد له‌خۆبگرێت و له فه‌وتان رزگاربکرێن و هه‌م
ببێته به‌ڵگه نامه‌یه‌کی مێژووییانه‌ی هونه‌ره‌که‌مان له ده‌مانی
رۆژگارێکه‌وه و به‌رهه‌می تێکڕای شێوه‌کارانی کورد له ئامێزبگرێت و،
وه‌ک ئاوێنه‌یه‌کی گه‌شاوه، پاشخانێکی دێرینه‌ی به‌رزی به‌های ئاستی
جوانی هونه‌ریی هوهمهرندانی کورد رابگرێت. ئێدیی وه‌ک ده‌شزانیین که
هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی هۆشیارو رۆشنبیر له روانگه‌ی
هونه‌ره‌که‌یانه‌وه بهگهلانیتر ده‌ناسرێن له روویی ئاستی به‌رهه‌می
پاشماوه‌ی کۆن و دێریینیانهوه.. ئێدی هه‌ر لهونوویسنهمدا ئاماژه‌م
به به‌رهه‌می ناوازه‌ی ده‌یان که‌ڵه‌هونه‌رمه‌ندی هاوده‌مم کردبوو چ
له‌وانه‌ی کۆچییان کردبوو چ له‌وانه‌ی تا ئهودهمانهش هه‌ر له‌ژیاندا
بووگن و داخۆیانی ده‌یان به‌رهه‌م و شاکاری فره نایابی ناوه‌زه بووگن
و له‌سه‌ر ئاستی بزاڤی شێوه‌کاریی کوردیی و بگره ئێڕاقییدا ناودارو
ناسراوبوون به‌خامه و په‌ڕه‌مووچی ناوه‌زه‌یان..
ئه‌وه‌ی مایه‌ی نه‌نگیی و خه‌مساردیی و نالێوه‌شاوه‌یی داموده‌زگا هونه‌ریی
و رۆشنبیرییه‌کانی ئه‌وڕۆی ناو هه‌رێمه که له دوای راپه‌ڕینی به‌هاری
١٩٩١ خۆمان به‌رپرسین، لێ مخابنه که هیچ ههنگاوێکی تۆکمه‌و
هۆشیارییانه نه‌نراوه بۆ دروستبوونی مۆزه‌خانه‌یه‌کی نیشتمانی بۆ
هونه‌ریی شێوه‌کاریی هاوده‌م و گرکردنهوهی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی
بواری شێوه‌کاریی به گشت لقه‌کانییه‌وه که وه‌ک گه‌نجینه‌یه‌کی
پارێزراو ببێته تۆره‌مه‌ی میله‌ته‌که‌مان و وه‌ک سه‌ره‌تای بناخه‌یه‌کی
ئه‌م ته‌رزه هونه‌رییه بۆ نه‌وه‌کانی ئایینده‌مان ببنه رووپه‌لێکی گه‌شاوه
و ده‌وڵه‌مه‌ند و ئاشنابوونی رووپهلێک له دیرۆکی بزاڤی هونه‌ریی شێوه‌کاری
کوردی ئه‌م به‌شه‌ی باشوری کوردستان به بێگانه و گه‌لانی ده‌وروبه‌ر
و هتد...ئه‌ز نازنم چما تا به‌رۆژی ئه‌وڕۆمان ده‌گات داخۆیانی مۆزه‌خانه‌یه‌کی
نیشتمانی بۆ هونه‌ری شێوه‌کاری هاوچه‌رخ نه‌بیین ...؟ له کاتێکدا هه‌بونی
مۆزه‌خانه هه‌میشه سه‌نگی مه‌حه‌کی گه‌واهی پێشکه‌توویی میله‌تان
پیشان ده‌دات..ئه‌مه‌ش ماکی یه‌ک له‌و نه‌هامه‌تییانه‌یه کورد
بارتاقای رووپه‌له‌کانی دیرۆکه‌که‌ی داویه‌تی که هه‌گیز دڵسۆزیی و له
ئاستی سفردا بووگه له به‌ته‌نگه‌وه‌نه‌هاتنی پاراستنی که‌له‌پورو که‌ڵچه‌ری
رابردووی دێرینه‌ی که که ئایینده له‌سه‌ر گازهرای پاشخانییهوه هه‌ڵبچنێت.
٧\٢\٢٠١٤
ماڵپەڕی بوڕهان هەژار
|