تا که‌ی ده‌توانرێت باری ئاسایشی کوردستان بپارێزرێت؟؟؟؟؟
خه‌بات لاوباخ
به نه‌مانی ڕژێمی داگیرکاری به‌عس له دوای ڕاپه‌ڕینه‌کانی ساڵی 1991 له کوردستاندا و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان وهاتنه‌کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی تروسکه‌ی هیواییه‌ك له دڵی هه‌ر کوردێکی دڵسۆزی خاك و نیشتیمان دروست بوو ، به تایبه‌تی به نه‌مانی ڕژێمه شۆڤینه‌کانی عه‌ره‌ب ،که ده‌ستیان دابووه کوشتن و بڕین و ئاواره‌کردن و تاڵان‌کردنی سامانی کوردستان وبڵاوکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ناو ده‌سه‌ڵاتداران و فه‌رمانگاکان، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شاره ده‌وڵه‌مه‌نده- کانی کوردستان و ڕێگرتنیان به هه‌موو توانایه‌که‌وه به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی دایکی نیشتیمان وه‌ك شاره‌کانی که‌رکوك و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و سنجار و هتد.... هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی ئه‌و کاربه‌ده‌ست و خۆفڕۆشانه، جگه له شاره ته‌عریبکراوه‌کان، له شاره‌کانی کوردستاندا به‌رامبه‌ر به دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه‌کان ئه‌وه‌نده زۆرنه‌بوون که ببونه هۆی تۆقاندنی کۆمه‌ڵگا به مناڵ و ژن و پیاوه‌وه به ڕه‌فتاره دڕنده‌کانیان. به پاککردنه‌وه‌ی کوردستان له‌و دڕندانه هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایی بوو بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که. پاش هه‌وڵدانی برایه‌تی و ته‌بایی له نێوان ماڵی کوردیداو ده‌ستپێکردنی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی ووڵاته شیرینه‌که‌مان ، تا ڕاده‌یه‌ك ئاسایش گڕایه‌وه بۆ کوردستان جگه له هه‌ندێ که‌موو کوڕی پێداویسته- کانی کۆمه‌ڵگا وه‌ك ئاو و کاره‌با و گرانی که‌ل وپه‌ل، هه‌وڵدرا خه‌ڵکی به ئاسوده‌یی دوور له هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌کی تێرۆریستان و دو‌ژمنانی ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد ، که هیچ کات پێیان ڕه‌وا نه‌بینیوین، بژین ، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك تووانرا ژیانی خه‌ڵکی بپارێزرێت له‌و ده‌سته نه‌گریس و ڕه‌شانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداچه‌ند هێرشێك کرایه سه‌ر دانیشتوانی خۆڕاگری سلێمانی و هه‌ولێر،له هه‌وڵدانێکی بێووچاندا ،تووانرا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره بێزه‌وه‌ره ده‌سگیربکرێن و ڕه‌وشه‌که به جۆره مایه‌وه تاکو ساڵی 2003 که کۆتایی هات به ڕژێمه شۆڤیینیه‌که‌ی به‌عس ، به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان هه‌وڵیاندا پارێزگاری ،له‌و ئاسایشه‌ی که هه‌بوو، بکه‌ن و تا ڕاده‌یه‌ك تیایه سه‌رکه‌وتوو بوون. ئه‌وه‌ی جێگای داخ بوو به پێچه‌وانه‌ی کوردستانه‌وه ،ڕۆژ به ڕۆژ بارودۆخی ناوچه‌کانی تری عێراق ڕوو له خراپی ده‌کرد وده‌کات،هه‌ندێ له و خێزانانه ناچار بوون ڕوو بکه‌نه کوردستانی ئارام و ئازاد ،که به‌رده‌وام له پێشکه‌وتندایه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ، که ئه‌مه سه‌رنجی دو‌ژمنانی زۆر خێرا به لای خۆیدا ڕاکێشا،له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ تێکدان و ئاژه‌وه‌گێری و چه‌واشه‌کردنی هاووڵاتیان وخه‌ریککردنی دام وده‌زگاو ده‌سه‌ڵاتداران کوردستان و ڕێگرتن له به‌ره‌وپێشچوونی باری ئابووری کوردستان و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی شوێنێکی ئارام بۆ دانان و جێ به جێ کردنی پیلانه‌کانیان دژی دیموکراتی له عێراقدا.ته‌نها ڕێگاییه‌ك بتوانن ئه‌م کاره‌ی تیا حه‌شاربده‌ن ، خۆ خستنه ناو قاڵبی په‌نا‌هه‌نده‌یی و ڕاکردووه‌کانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه که به لێشاو ڕوو له کوردستان ده‌که‌ن ، پاره‌یه‌کی زۆرییشیان پێیه و به ناوی کارکردنه‌وه ڕژاونه‌ته ناو شاره‌کانی کوردستانه‌وه.ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایی داهاتووییه‌کی زۆر ترسناکه و مه‌ترسیداره بۆ خۆمان و نه‌وه‌کانمان ،که زۆر پێویستیه‌کی نیشتیمانی و کوردایه‌تی سه‌ر شانی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵه که دژی بوه‌ستێته‌وه و به خێرایی چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزرێته‌وه تاکو په‌شیمانی به دوادا نه‌هاتووه ،به‌رامبه‌ر به نیشتیمان و مێژوویکوردستان شه‌رمه‌زار نه‌بین. به داخه‌وه سیاستمه‌داران و ڕابه‌رانی کورد ناڕاسته‌وخۆ ڕێگا به تێرۆریستان ده‌ده‌ن بێنه کوردستانی ئارامه‌وه، پێان ڕاده‌گه‌یه‌نن که ووڵاتی خۆیانه و سه‌ربه‌ستن تیا بژین ، ئه‌مه بۆ خه‌ڵکی ئاسایی وایه و مافی خۆییانه بۆ شوێنێکی ئارام بگه‌ڕێن ، به‌ڵام چۆن جیاده‌کرێنه‌وه له تێرۆریستان ، ته‌نها چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه وه‌ك له زۆربه‌ی ووڵاتان جێ به جێ ی ده‌کرێت ، ده‌بێت له ناوچه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی شار، ئۆردوگاییه‌ك بکرێته‌وه بۆ په‌ناهه‌ندان و له ژێر کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتداراندا بن،نه‌ك به ئازادی بگه‌ڕێن وچاوه‌ڕێی هه‌لێك بن بۆ کاری کوشتن و بڕین.ئه‌گه‌ر ڕێگایان پێ بدرێت به ئاره‌زووی خۆیان نیشته‌جێ بن و ده‌ست بکه‌ن به کڕینی زه‌وی و زار و خانوو کڕین و تێکه‌ڵ بوونمان به ژن و ژنخوازی، واتا ئێمه خۆمان بڕیارماندا شاره‌کانی تری کوردستان به عه‌ره‌ب بکه‌ین(ته‌عریب) ، ئه‌و کاته کاره‌کانمان قورس‌تر ده‌بێت له ئێستا ، با وازیش له جێ به جێ کردنی ماده‌ی 140بهێنین ، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بکه‌ین له‌گه‌ڵ که‌رکوك و( هه‌ولێر و سلێمانی) ،ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد زۆرتر ڕیگایان داوه به عه‌ره‌بی هاورده وه‌ك له ڕژێمی گۆڕ به‌گۆڕ ،به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون بڕیار ده‌ده‌ن که عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینیش بهێننه کوردستانه‌وه ،که ده‌یان ووڵاتی عه‌ره‌بی ده‌رگایان لێ ناکه‌نه‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ دۆزی کوردی‌دا نه‌بووه و ده‌ستی له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسیش تێکه‌ڵ کردووه. ئایا ده‌سه‌ڵاتداران بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه؟ ،پاش ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له کوردستانداجێگیر بن وا به ئاسانی ناگه‌ڕێنه‌وه ، ئه‌گه‌ر ویستیشمان به زۆر بیانگه‌ڕێنینه‌وه ،22 ووڵاتی عه‌ره‌بی لێمان ده‌بن به گه‌وره و دێنه زمان بۆ پارێزگاری له هه‌ستی عه‌ره‌باییه‌تی، وه‌ك چۆن برا تورکه گه‌وره‌کانمان بۆ چه‌ند هه‌زار تورکمانێك خۆیان لێ کردوین به ده‌مڕاستمان و هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌که‌ن . ئه‌ی بۆ چه‌ند وانه‌ییه‌ك له ووڵاتانی داگیرکراوی سه‌رده‌می سۆڤییه‌ت وه‌رنه‌گرین، که ئه‌و کاته ڕووسه‌کانیان بڵاو کردبووه‌وه به هه‌موو بستێکی ئه‌و ووڵاته ، پاش ڕزگاربوونیان له ده‌ست سۆڤییه‌ت ، ئێستا چۆن توشی گیرگرفتێکی زۆر بوون به ده‌ست ئه‌و ڕووسییانه‌ی که له‌وێ جێگیر بوون و نیازییان نیه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی باوپاپیریان. ئێمه‌ش به هه‌موو دڵنییاییه‌که‌وه توشی هه‌مان کاره‌سات ده‌بینه‌وه ، ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ کارێك نه‌کرێت دژ به‌م پرۆسه ترسناك و به‌رنامه داڕێژراوه. به داخه‌وه ئێمه ته‌نها گیرۆده‌یی ده‌ستی تێرۆرستانی ناو عێراق نین، به سه‌دان سیخوری ووڵاتانی دراوسێ کارامه‌ن له‌م ناوچه‌یه‌ماندا به هه‌ر ناوێك بێت، جارێ به ناوی هێنانی کۆمپانیا و قوتابخانه‌ی نمونه‌یی،ڕێکخراوی خێرخوازی هتد .....ناردنی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی و خواردنی ئێکسپایه‌ر وڕاهێنانی به‌کرێگیراوان له‌سه‌ر هه‌موو جۆره چه‌کێك وناردنیان بۆ ته‌قینه‌وه. به هیچ شێوه‌یه‌ك پێمان ڕه‌وا نابینن به ئازادی بژین و که‌مترین مافی مرۆڤمان هه‌بێت و هه‌ر به‌مرۆڤیشمان نازانن و به‌ڵام ئێمه به برا عه‌ره‌ب و تورك و فارس ناویان ده‌به‌ین، تاکو ئێستاش که‌مترین زییانمان پێ نه‌گه‌یاندون جگه له ڕێزگرتن. ئایا ڕابه‌رانی کورد بیرییان له پیلان و ستراتیجیه‌کی نوێ دژ به‌و په‌لامارانه کردۆته‌وه؟ ،که مناڵ و ژن و پیاو کورد ده‌که‌نه قوربانی.جاران ته‌نها له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه هێرش ده‌کرایه سه‌رمان ،ئێستا 3 ده‌وڵه‌تی دراوسێشی هاتۆته سه‌ر. ئه‌گه‌ر کار به‌م شێوه‌یه بڕوات و چاره‌سه‌رێکی بۆ نه‌کرێت و برا عه‌ره‌به‌کان له‌یه‌ك شوێن کۆنه‌کرێنه‌وه ، زۆر به دڵنیاییه‌وه پاشه‌ڕۆژێکی ڕه‌ش چاوه‌ڕێمانه ، دوای په‌شیمانی سوودی نیه. خۆزگه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان گوێیان له میلله‌ت ده‌گرت و چیتر ته‌نها خۆیان بڕیاریان نه‌ئه‌دا له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا ، چونکه دیموکراتی ته‌نها به ووته و ووشه‌ی بریقه‌دار نابێت ، که‌ی میلله‌ت ڕازی بوو له ووڵاته‌که‌یدا ، عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی و هاورده نیشته‌جێ بێت ،ئه‌وجا با بڕیار بدرێت بۆ باوه‌ش گرتنه‌وه‌یان ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام داواکاری هاووڵاتی پشتگوێ بخرێت ،ئاقاره‌که به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و له هه‌مان کاتدا پاراستنی ئاسایشی کوردستان گرانتر ده‌بێت ،چونکه ده‌سه‌ڵاتداران به بێ یارمه‌تی هاووڵاتیان هیچیان بۆ ناکرێت و ته‌واوکاری یه‌کترن.با چیتر نه‌هێلین جارێکی تر شاری هه‌ولێری دێرین و خۆشه‌ویستمان بکرێته ئامانجی ده‌سته ڕه‌ش و نه‌گریسه‌کان، با ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ست بۆ له ناوبردنی تێرۆر و هه‌وڵ بدرێت ڕێگا له هاتنی سیخوڕی ووڵاتانی دراوسێ بگیرێت به هه‌ر هۆییه‌ك بێت که دێنه کوردستانه‌وه. با چیتر نه‌بینه سوته‌مه‌نی ئاگری دوژمنان. ئه‌گه‌ر به ئه‌رکی نیشتیمانی سه‌ر شانمان هه‌ڵنه‌ستین ، مه‌حاڵه تا سه‌ر بتوانین ئاسایشی کوردستان بپارێزین.
5- 9-2007
|