تاکه‌ی په‌ناهه‌نده بین .؟.
م . حه‌مید عه‌زیز
ئه‌م کورته ووتاره وه‌کو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌و پرسیاره‌یه که‌ناونیشانی ووتاره‌که‌یه له‌هه‌مان کاتدا بۆ شیته‌ڵ کردن و باسکردنی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ده‌روونی په‌ناهه‌نده‌و جیاوازی ئه‌وبارانه‌ی که تێیدا ده‌ژی لێره‌دا له‌خواره‌وه به‌گشتی باسه‌که ده‌وروژێنین و سه‌رنجێکی کوورتی له‌سه‌ر ده‌ده‌ین .
په‌ناهه‌نده کێ یه .؟.
په‌ناهه‌نده بریتی یه له‌مرۆڤێکی ڕاکردوو کهترسێک و ناههموواریهک و کێشه‌یه‌کی ڕامیاری هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی له‌ناوخۆی ووڵاتی خۆیداو نه‌توانێت درێژه به‌ژیانی بدات له‌ووڵاتی خۆی . په‌ناهه‌نده بریتی یه له‌که‌سێک که‌به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی یان نایاسایی له‌ووڵاتی خۆیه‌وه کۆچ بکات بۆ ووڵاتێکی تر‌و په‌نایان بۆ ببات له‌پێناو ڕزگارکردنی گیانی خۆیدا . له‌وانه‌یه له‌م بابه‌ته ههستیارو ناسکه‌دا که‌باس لهپهناههنده ده‌که‌ین پرسیارێک خۆی قووت بکاته‌وه‌و بڵێت :
به‌رنامه‌و پرۆگرامی په‌ناهه‌نده‌یی کێ دایناوه‌و بۆچی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێدایه .؟.
به‌رنامه‌ی کار‌و پرۆگرامی په‌ناهه‌نده‌یی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ( UN ) دروست بووه‌و مافی پێدراوه . ده‌توانین لێره‌دا بۆ زانیاری زیاتر به‌کوورتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بناسێنین :
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌به‌رواری 10 مانگی دوانزه‌ی 1948 دا بڕگه‌و یاساکانی خۆیان نووسی و په‌خش و بڵاوکرده‌وه ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌و بڕگه‌یه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وێت سودی لێ ببینین بۆ بابه‌ته‌که‌مان له‌به‌شی مافی مرۆڤ دایه‌و له بڕگه‌ی ژماره چوارده‌ی 14 ی به‌شی یه‌کی 1 ی بڕگه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندایه که‌باسی ئه‌و مرۆڤانه ده‌کات که‌مه‌ترسی ڕامیاری له‌سه‌رژیانیان هه‌یه‌و ناتوانن له‌ووڵاتی خۆیاندا بژین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بڕۆن بۆ ووڵاتێکی تر‌و ( ووڵاتی دووه‌م ) داوای په‌ناهه‌نده‌یی بکه‌ن و مافی خۆیانه کهبهئاسوودهیی وه‌کو مرۆڤێکی ئاسایی له‌ژیان و گوزه‌رانی سروشتی خۆیان به‌رده‌وام بن .
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌به‌رواری 25 مانگی ده‌ی 1945 دا دامه‌زراوه له‌شاری سانفرانسیسکۆ له‌ویلایه‌تی کالیفۆرنیای ئه‌مریکا . به‌ڕاستی دروست بوونی ئه‌م ڕێکخراوه پێویستی یه‌کی گرنگ بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا چونکه گه‌رمه‌ی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م بووه‌و خه‌ڵکانێکی زۆر له‌هه‌موو جیهانه‌وه ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رو ماڵ وێران بوون . له‌ڕاستدا دروست بوونی ڕێکخراوێکی مرۆیی له‌م چه‌شنه له‌به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ خۆیدایه ئه‌گه‌ر به‌یه‌کسانی و ڕاستی و دروستی کاری تێدا بکرێت به‌ڵام من پێم وانی یه به‌یه‌کسانی و به‌یه‌ک چاو ته‌ماشای هه‌موو جیهانی پێ کرابێت و بکرێت بۆنمونه ووڵاتی دابه‌شکراوی کوردستان بۆ پێنج به‌ش له‌لایه‌ن ئینگلستان و تورکیا‌و فه‌ره‌نسای ئه‌وکات و په‌یمانی لۆزان 1923 ( عێراق ، سوریا ، تورکیا ، ئێران ، به‌شێک له‌کۆماری سۆڤیه‌تی جاران ) و سه‌ره‌ڕای جینۆساید‌و کۆمه‌ڵ کووژی و به‌کارهێنانی ناپاڵم و بۆمبی کیمیاوی که چه‌کی قه‌ده‌غه کراوه لهجیهانداو بێ مافی گه‌لێکی 45 ملیۆنی و .. هتد به‌داخه‌وه نابینم ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان .
دروست بوونی په‌ناهه‌نده‌و مێژوو هۆکاره گرنگه‌کانی په‌ناهه‌نده‌یی :
سه‌رچاوه‌و مێژوویه‌کی زۆر ته‌واو نی یه له‌سه‌ر کۆچ و په‌ناهه‌نده‌یی که‌بتوانین بڵێین له‌و به‌رواره‌وه مێژووی په‌ناهه‌نده‌یی ده‌ستی پێ کردووه به‌ڵام ده‌توانین بڵێین له‌ده‌وروبه‌ری سه‌ده‌ی 5 پێنجه‌وه وه‌کو ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌رده‌می ئیسلامدا کهموسوڵمانهکان کۆچیان کردووه له‌مه‌که‌وه بۆ مه‌دینه یان دووجار کۆچ کردن ڕوویداوه له‌مه‌که‌وه بۆ حه‌به‌شه له‌ترسی کافره‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وکاته بت په‌رستان زیاتر بوون له‌موسوڵمانان . خه‌ڵکانێکی موسوڵمان هه‌بوون کۆچیان ده‌کرد له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر له‌ترسی کووشتنیان به‌ده‌ستی نه‌یارانیان و .. هتد . وه‌هه‌روه‌ها له‌سه‌ده‌ی شانزه‌وه 16 ه‌وه کۆچ وه‌کو ئه‌وروپا بۆ ئه‌وروپاو دووایش ئه‌فریقا بۆ ئه‌وروپا له‌ڕه‌ش پێسته‌کانه‌وه ده‌ستی پێ کردووه که‌کاتێک سپی پێسته ئینگلستانی یه‌کان وه‌کو کۆیله ( عبید ) به‌کاریان ده‌هێنان و کاریان پێده‌کردن و ده‌یانچه‌وساندنه‌وه به‌تایبه‌ت له‌ووڵاتی ئینگلستان که‌سه‌رچاوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌و کۆچ بووه‌و کاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش هه‌مووی به‌ڕێگای ئاودا له‌که‌شتی یه گه‌وره‌کاندا کاریان کردووه‌و چه‌وسێندراونه‌ته‌وه هه‌رله‌و ڕێگایه‌شه‌وه ڕایان کردووه‌و کۆچیان کردووه بۆ ووڵاتانی ئیتاڵیا‌و فه‌ره‌نساو .. هتد . به‌گشتی له‌هه‌موو جیهانداو له‌سه‌ده‌ی 19 ه‌وه نۆزدهوهو له‌دووای جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه زیاترین کۆچ و په‌ناهه‌نده‌یی دروست بووه به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ئه‌وروپای ڕۆژئاوا بۆنمونه له ووڵاتانی تورکیا ، میسر ، مه‌غریبی عاره‌بی بۆ ووڵاتانی ئیتاڵیا ، فه‌ره‌نسا ، ئه‌ڵمانیا .
نموونه‌ی کۆچه‌کان له‌جیهاندا :
1/ کۆچی خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌رده‌می عوسمانلی یه‌وه 1514 هه‌تا ئێستا کهکۆچێکی گرنگه له‌سه‌ر کێشه‌ی خاک و ڕامیاری یه‌و کۆچی یه‌ک ملیۆنی کوردی باشوور له‌ساڵی 1991 دا . 2/ کۆچی فه‌له‌ستینی یه‌کان و به‌تایبه‌ت کۆچی 700000 فه‌له‌ستینی له‌ساڵی 1948 دا که‌کۆچی خاک و ئاینه . 3/ کۆچی موسوڵمانان پێش پانزه سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر له‌مه‌که‌وه بۆ مه‌دینه کهپێیشی ده‌وترا ( یثرب ) وه‌هه‌روه‌ها دووجاری تر له‌مه‌که‌وه بۆ حه‌به‌شه . 4/ کۆچی ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌کان بۆ ئه‌وروپای ڕۆژئاوا . 5/ کۆچی ئه‌وروپی یه ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌کان ( الاوروبا الشرقیة ) بۆ ئه‌وروپای ڕۆژئاوا . 6/ کۆچی ئه‌وروپی یه ڕۆژئاوایی یه‌کان بۆ ئه‌مریکا که‌هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه وه‌کو ووڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا که سوید‌و نه‌رویج و فینله‌ندا ده‌گرێته‌وه.
به‌ڵام مێژووی ئیسلام وه‌کو کۆچ ( الهجرة ) باسی ئه‌وه ده‌کات چونکه له‌وسه‌رده‌مه‌دا ئه‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌ی ئێستا نه‌بووه وه‌کو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دایناوه . ئه‌وه زۆر به‌کوورتی نمونه‌ی کۆچ و مێژووی کۆچ و په‌ناهه‌نده‌یی بوو له‌جیهاندا ئێستا دێینه سه‌ر بابه‌تی په‌ناهه‌نده‌و هۆکاره‌کانی په‌ناهه‌نده‌یی :
هۆکاری په‌ناهه‌نده‌یی :
هۆکاری په‌ناهه‌نده‌یی زۆرن و کێشه‌کانی مرۆڤیش له‌گه‌ڵ ژیاندا ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاترده‌بن و نمونه‌ی ئه‌و تهنگووچهڵهمانهی که‌له‌گه‌ڵ مرۆڤدا له‌دایک بوون کێشه‌ی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئاینی و نه‌ژادپه‌رستی و نایه‌کسانی و .. هتد . کێشه‌ی ڕامیاری له‌هه‌موو کێشه‌کانی تر گرنگتره‌و کێش و سه‌نگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌بابه‌ت و کاری په‌ناهه‌نده‌کاندا چونکه کێشه‌ی ڕامیاری بۆ مرۆڤ هه‌ستیارتره بۆنمونه له‌لایه‌ک مافی ئازادی ڕاده‌ربڕینی تێدانی یه له‌لایه‌کی تر ترس و دڵه‌ڕاوکێی هه‌یه‌و گرتن و هه‌ڵواسین و کووشتنی بهدوواوهیه . بۆیه ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌و گرنگی زیاتری پێداوه کێشه‌ی ڕامیاری یه‌و ئه‌م کێشه‌یه بێجگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بهپهنابهرهوه هه‌یه په‌یوه‌ندیشی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه بۆیه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و جیهان له‌ڕێگای په‌ناهه‌نده‌کانه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌کانی جیهان ده‌ناسن له‌ڕووی باشه‌و خراپه‌یانه‌وه . به‌کوورتی هۆکاری په‌ناهه‌نده‌یی زووڵم و تاکڕهووی و ترسه له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و مرۆڤه بۆیه ئه‌و که‌سه ووڵات به‌جێده‌هێڵێت و ڕووده‌کاته غوربه‌ت و ژیانێکی نادیار‌و خه‌مناک بۆخۆی هه‌ڵده‌بژێرێت به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ته‌نها گیانی پارێزراو بێت .
باری ده‌روونی په‌ناهه‌نده :
باری ده‌روونی هه‌موو مرۆڤێک سه‌غڵه‌ت و ناسروشتی یه که‌کاتێک به‌ڕێگای نایاسایی و ترس و دڵه‌ڕاوکێدا تێده‌په‌ڕێت و کۆچ ده‌کات به‌ره‌و ووڵاتێکی تر که‌ته‌واو نامۆیه به‌ئه‌و . ناخۆشترین کاتی مرۆڤه‌کان ئه‌وه‌یه که‌نیشتمانی خۆیان به‌جێده‌هێڵن چونکه له‌وکاته‌دا هه‌ست بهتهنیاییهکی زۆر ناخۆش ده‌که‌ن . پێم وانی یه مرۆڤێک هه‌بێت له‌خۆشییاندا یان به‌بێ تهنگووچهڵهمه نیشتمانی خۆی به‌جێبهێڵێت چونکه ئاده‌میزاد که‌ده‌چێته ووڵاتێکی تر ئایا په‌ناهه‌نده بێت یان وه‌کو میوانێکی کاتیی هه‌ست به‌نامۆیی ده‌کات چونکه میوان و په‌ناهه‌نده خاوه‌ن ماڵ نین و خۆیان به‌بێگانه ده‌زانن به‌ڵام هه‌سته‌کان جیاوازن بۆنمونه ئه‌وی خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێزبێت و هه‌ستی ناسک بێت دووره ووڵاتی به‌لایه‌وه ئه‌سته‌مه‌و زۆر قورس و ناخۆشه . زۆربه‌ی زانایان و پزیشکانی ده‌روونزانی غوربه‌ت و دووری و ته‌نهایی به‌نه‌خۆشی و ده‌ردێکی کووشنده ده‌ناسێنن و به‌ڕای زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان په‌ناهه‌نده‌ن لهوبارو دۆخه‌ی هه‌یانه له‌غوربه‌ت ناڕه‌حه‌ت و بێزارن و له‌هه‌مان کاتدا جێگیرنین . وه‌ده‌بێت په‌ناهه‌نده هه‌میشه هه‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رنامه‌ڕێژی کردبێت کهبگهڕێتهوه بۆووڵاتی خۆی چونکه په‌ناهه‌نده میوانێکهو ماوه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر زۆریش مایه‌وه له‌غه‌ریبی و یان هه‌رگیز نه‌ڕۆیشته‌وه بۆ ووڵاتی خۆی خاوه‌ن ماڵ ده‌ری ناکات به‌ڵام زۆر ڕێزی لێناگیرێت بۆیه به‌ڕای من ده‌بێت هه‌موو میوانێک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆی به‌ڵام ئه‌گه‌ر کێشه ڕامیاریی یه‌که بواری نه‌دات ئه‌وه بابه‌تێکی تره‌و په‌ناهه‌نده سه‌رزه‌نشت و لۆمه ناکرێت له‌و بار‌و دۆخه‌دا . له‌کۆتایی ئه‌م ووتاره کورته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه که‌ناونیشانی ووتاره‌که‌یه ( تاکه‌ی پهناههندهبین ) .؟.
تا ئه‌وکاته مرۆڤ په‌ناهه‌نده ده‌بێت که‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دژایه‌تی کردووه‌و ناچاری کردوه له‌ووڵات بڕوات و ده‌ربچێت ئه‌و ده‌سه‌ڵات و میری یه بڕوخێت و نه‌مێنێت . یان ئه‌گه‌ر توانرا به‌نهێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ ووڵات و خه‌بات و تێکۆشانی ڕۆشنبیری یان چه‌کداری خۆی بکات له‌دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی کهدیکتاتۆرو تاکڕهووه به‌رامبه‌ر بهمیللهتهکهی به‌گشتی و به‌رامبه‌ر خۆی به‌تایبه‌تی . یان هه‌ندێ جار په‌ناهه‌نده زۆر بێزار ده‌بێت و هه‌ست بهتهنییایی کردنه‌که‌ی ئاستی خه‌مناکی ئێجگار به‌رز ده‌بێته‌وه ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکات یان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ووڵاتی خۆی چونکه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی ناسکه‌و به‌رگه‌ی زۆر باری ده‌روونی قورس ناگرێ و تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی و نه‌خۆشی تر ده‌بێت .
چه‌ند هۆکارێک و ڕێگرییه‌ک هه‌یه کهپهناههنده والێده‌کات له‌ووڵاتی بێگانه‌و په‌ناهه‌نده‌یدا زۆر بمێنێته‌وه یان هه‌رگیز نه‌ڕواته‌وه بۆ ووڵاتی خۆی له‌و هۆکارانه به‌کوورتی :
1/ دروست بوونی منداڵ یان هه‌بوونی منداڵ له‌و ووڵاته‌دا . 2/ ئابووری و کار‌و سه‌رچاوه‌ی بژێوی . 3/ ڕاهاتن به‌سیستم و ژیانی ووڵاتی دووه‌م . 4/ مانه‌وه‌ی ترس له‌سه‌ر ژیانی په‌نابه‌ر له‌ووڵاتی خۆیه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی یه‌که‌مجار . 5/ ئاستی ڕۆشنبیری و مافی تاک و یه‌کسانی له‌ووڵاتی دووه‌م . 6/ بواری خوێندن و زانست و زانیاری .
Hamid773@hotmail.com
|