١\١٠\٢٠٢٥
تا کەی
پێشێلکارییەکانی سیستەمی سەرمایەداریی؟!

مەهدی یوسف
پێشێلکاریی
بەرانبەر ماف و ئازادییەکان لە ژێر ڕکێفی سیستەمی سەرمایەدارییدا تا
کەی. وەک هەموومان ڕۆژانە دەبینین سەدان مرۆڤ دەبنە وزەی داینەمۆی
بێویژدانیی سەرانی ئەو سیستەمە چاوچنۆک و چڵێسە.. ئەوە بێجگە لە
پیسکردنی ئاوهەوا و ژینگە بە شێوەیەکی گشیی کە سەرەنجام بە دەیان دەرد
و نەخۆشیی بڵاودەکاتەوە، بێ گومان تاوانکارییە مرۆڤکوژییەکانیشیان کە
تەنیا لە پێناو دەسکەوتی مادیی پتر و پترە و باجەکەش هەر چین و توێژە
رەنجدەر و هەژارەکان دەیدەن.. تێکڕای هەمووی بە هاوکاریی و لە رێی
دارودەستەکانی خۆیانەوە ئەنجامییاندەدەن.
نموونەی ڕوون و ئاشکرا و بەلگەنەویستیش لەوانە؛ لە غەزە حەماسە، لە
یەمەن حوسییەکانە و لە ئۆکرانیاش سەرۆکی ئۆکرانیا و داردەستەکەیەتی و
تا دوایی! کە نۆکەری هەڵسووڕێنەرانی سەری سەرەوەی سیستەمی بۆگەنی
سەرمایەداریین.. ئەوانە هۆکاری هەموو ئەو نەهامەتییانەن کە بەسەر
میللەتانی خۆیانیانی دەهێنن و ژیان و گوزەرانی تێێکڕای مرۆڤەکانی ئەو
ناوچانە لە پێناو بەرژەوەندییە نامرۆییەکانیان دەکەنە قوربانیی!
بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو ڕاستییانە، ئێمە وەک کۆمەڵی کوردی لەمێژە تاڵیی
بەرژەوەندییەکانی ئەو کاسەلێس و چلێسانەمان چەشتوە و تاکو ئێستاش
دەیچێژین. ئەگەر خۆمان نەخەڵەتێنین دەزانین کێ بوون بوونە هۆکاری
کیمیابارانکردن و ئەنفاکردنمان.. کێن تا ئێستا چەرخی چەوسانەوە و
برسییکردنمان دەچەرخێنن.
بۆیە پێویستییەکی گرنگ و هەنوکەییە هەموومان دژی ئەو سیستە بۆگەنە
بوەستینەوە و کۆتایی پێبهێنین!
mahdi@live.no
|