تاکه‌ی پشکی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وانه بێت که به مه‌به‌ستی پاکتاوی سیاسی هێنراونه‌ته پێشه‌وه.
مه‌هدی کاوانی
مه‌به‌ستم له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته‌و به‌س . هه‌قی خۆمه به‌و شێوه‌یه ده‌دوێم ، له به‌ر ئه‌وه‌ی نا که پێشتر له ناو ئه‌و پارته بوویمه ، به‌لکو له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی پشکی کاریگه‌ری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای کورد‌و ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مێژووییه هه‌یه .
به‌ڕێز مامۆستا سدیقی برای شههیدجهمیل ڕه‌نجبه‌ر له به‌رواری 11/02/2008 بابه‌تێکی له سایتی ئه‌مڕۆ (ئه‌و بابه‌ته له سایتی کوردستان نێتیش بڵاوبۆوه) له ژێر ناونیشانی (ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کان له نێوان پاشه‌کشه و هه‌ره‌سدا!)بڵاوکرده‌وه، ده‌ڵێ :
عیراق به کوردستانیشه‌وه له دوای سۆماڵ و میانمار له رێزبه‌ندی سێیه‌مین ووڵاتانی گه‌نده‌ڵی دونیایه. نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له بودجه‌ی ساڵانه‌ی کوردستان له خه‌رجی و له دابه‌شکردنه‌کانی، نه‌بوونی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی، لاوازی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌کیه‌کان، دابڕان له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، کێشه‌ی گرانی بێ سنوور، نیشته‌جێبوون، کوشتنی ژنان، کۆچی لاوان بۆ هه‌نده‌ران، به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕا، بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی، نه‌بوونی پلانی هه‌مه‌لایه‌نه که ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێ.
که‌واته کێشه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌چوونی ئه‌زموونی کوردی له دهسهڵاتهوهیهو یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانیش پشکی گه‌وره‌ی له‌و که‌مته‌رخه‌میه به‌ر ده‌که‌وێ . له‌و هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره‌دا یه‌کیه‌تی به‌ره‌و کۆنگره ده‌ڕواو مه‌هامی زۆریشی له به‌رده‌مدایه به‌وه‌ی ئایا ده‌توانێ به سه‌ر ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه زاڵ بێت یان نا . له کوێوه قسه بکه‌م زۆر هه‌ڵده‌گری . کاری ته‌ندروست بۆ هه‌ر حزبێکی سیاسی هه‌مه ڕه‌نگیه . واته پێکهاته‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات ده‌بێ به‌و شێوه‌یه بێت که سه‌نگایی مێژوویی و نه‌وه‌ی نوێشی پێوه بێت . به داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌و پارته تا وه‌کو ئیستا په‌یڕه‌و ده‌کری ئه‌و لێكدانهوانانه نین . تا وه‌کو ئێستا ئه‌و که‌سانه‌ی که به مه‌به‌ستی کاری پۆلیسی و ته‌سفیه کردنی سیاسی و هه‌ڵسوڕانی شه‌ڕه ناوخۆیه‌كان هاتبوونه پێشه‌وه ، پشکی گه‌وره‌یان له ده‌سه‌ڵاتی ئستای یه‌کیه‌تی هه‌یه ، ئه‌مه‌ش کارێکی تابڵێیت نا ته‌ندروسته . یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان قۆناغی شاخی بڕیوه‌و ئێستاكه ڕووبه‌ڕووی بنیاتنانه‌وه‌و چه‌سپاندنی ئه‌زموونی كوردی بووته‌وه . ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌وه‌ش قسهوباسێكمان نه‌بێ به‌وه‌ی كه هه‌ر سه‌رده‌مه‌و ڕه‌نگێكه . خۆ ده‌بێ كه سه‌رده‌می پێش‌و به سه‌ر چووه‌و سه‌رده‌می نوی هاتۆته شوێنی ، پۆشت بكرێ به ڕه‌نگی سه‌رده‌م . ڕه‌نگی سه‌رده‌میش به كه‌رسته‌ی سه‌رده‌م به ڕێوه ده‌چێ.
قسه‌م ئاڕاسته‌ی به‌شدار بوانی كۆنگره‌ی سێی یه‌كیه‌تی ناكه‌م كه ئه‌وان له توانایان دابێ قوڕخكردنی ده‌سه‌ڵات به هه‌مه‌ڕه‌نگی بگۆڕنه‌وه ، چونكه له لایه‌كه‌وه ئه‌و كه‌رسته نین كه ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یان پێ بكرێ و له لایه‌كی تریشه‌وه به‌شی هه‌ره‌زۆریان به خێوبێی پیشتره‌وه دێنه ناو كۆنگره‌و ئاڕاستهكانیشیان بۆیان دیاری كراوه كه چی ده‌ڵێن و چی ده‌كه‌ن و كێ هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه. بۆ ئه‌و جاره‌ش ده‌رئه‌نجامه‌كان له هه‌لبژاردنی مه‌لبه‌نده‌كان باشتری لێ ناكه‌وێته‌وه . به‌ڵام هه‌قیشه ئه‌و ڕاستیه له هه‌ڵبژاردنی مه‌لبه‌نده‌كان هه‌ڵهێنجێنین به‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تی مام جه‌لال هه‌موو شتێكه له ناو یه‌كیه‌تی و چی بوێ بۆ دیاری كردنی ئاڕاسته‌ی یه‌كیه‌تی و ده‌ست نیشانكردنی ئه‌وانه‌ی چ جۆره ڕۆڵێكی تیا ده‌بینن به ئامانجی ده‌گه‌یه‌نێ . له هه‌لبژاردنی مه‌لبه‌نده‌كان زۆر كه‌س وای ته‌سه‌وڕ ده‌كرد كه به غیابی مام جه‌لال به‌شی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی نزیکی مام جه‌لال ده‌بێ و كاك نه‌وشیروانیش پشكی دیاری كراوی خۆی ده‌بێت ، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕێكاو ڕێك پێچه‌وانه بوونه‌وه . ته‌كه‌تولی نه‌وشیروان له ناو چووه ده‌رێ و له ڕێگه‌یه‌وه قهیڕانێكی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی تریش بۆ یه‌كیه‌تی دروست بوو و به قسه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ی كه ئێستاكه‌ش له ناو هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتن ، پێیان وایه ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ی مه‌لبه‌نده‌كان نیمچه كاره‌ساتێكی بۆ یه‌كیه‌تی هێنایه پێشێوه . كه كاك كۆسره‌تیش ده‌نگی ئه‌و شه‌ش حه‌وت مهلبهندهی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد ، له به‌ر ئازایه‌تی و لێوه‌شاوه‌یی و خۆشه‌ویشتی خه‌لكه‌وه نه‌بوو بۆ ئه‌و به‌ڕێزه ، ئه‌گه‌ر وابوایه كاك نه‌وشێروانیش هه‌مان ده‌نگ و به زیاتریشیهوه ده‌یهێنا . ئه‌گه‌ر قسه‌كانیش به وردی شی بكرێته‌وه ڕاستی ههلدهگری . چونكه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه ئه‌و به‌ڕیزه یه‌كێ له قوتابیه‌كانی به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان بووه‌و كه‌سیش دان به‌وه نانی كه وای لێ هاتبێ وه‌ك بگوترێ قوتابی له مامۆستا زیره‌ك تر بوو بێت . به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه گلۆپه سوره‌كه‌ی به‌ڕێز مام جهلالهو به‌س و هیچی تر . له هه‌لبژاردنی مه‌لبه‌نده‌كان ئه‌و جۆره گلۆپه سووره‌ی بۆ كاك نه‌وشیروانی پێ كرابوو ، بۆ هینه‌كه‌ی كۆسره‌ت کاڵتر بوو ، ئه‌گینا ئه‌ویش به هه‌مان ده‌رد ده‌چوو . دیسان ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردنی مه‌لبه‌نده‌كان وا لێك بدرێته‌وه وه‌ك بگوترێ ته‌كه‌تولی مام جه‌لال ده‌رچوو ، وانیه چونكه ده‌نگده‌ران له ناو فلته‌ری ته‌که‌تول ده‌نگیان ده‌دا نه‌ك ڕاسته‌و خۆ ده‌نگ بده‌ن به‌وه‌ی مام جه‌لال كێی پێ باش بێت ده‌نگ بۆ ئه‌و بده‌ن . ئێستاكه قسه‌و باسێكی زۆر هه‌یه له ناو یه‌كیه‌تی كه مام جه‌لال مه‌به‌ستی بێت له‌و كۆنگره‌یه ئه‌و جاره‌یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كاك نه‌وشیروان یان جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی بگێڕنه‌وه ناو كۆنگره‌و پشكی باشتریان له هینه‌كه‌ی كۆسره‌ت پێ بده‌ن . به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته تهرزیهو تهرزیهكارو تیماركردنانه كه به‌ڕێز مام جه‌لال به درێژایی ته‌مه‌نی یه‌كیه‌تی په‌یڕه‌وی كردووه ، له ڕێگه‌یه‌وه قهیڕانهكانی ناو یه‌كیه‌تی ڕۆژبه‌دوای ڕۆژ قوڵتر كردووه، به دووباره كردنه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی سێی داهاتووش خراپتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
به مه‌زنده‌ی من کاری ته‌ندروست بۆ سه‌رکرده هه‌ڵکه‌وت و به تواناکان ده‌ست نیشانکردنی ئاڕاسته‌کان نیه به‌لکو به‌ڕێکردنه له گه‌ڵیان . له ناو ژیانی حیزبایه‌تی له هه‌موو دونیادا شوێنێک نیه پێی بگوترێ هه‌موو شته‌کان هاوجووتن و به یه‌ک ئاڕاسته کار ده‌که‌ن . به واتایه‌کی تر ته‌که‌تولی سیاسی و فکری له ناو یه‌ک پارتی سیاسی له کۆنه‌وه‌و ئیستاکه‌ش هه‌ر هه‌بووه‌و بۆ یه‌کیه‌تیش شته‌کی دروسته ، کاری تهکهتولیش ئه‌گه‌ر له ڕۆشنایی شانه‌ی ڕیکخراوی و یه‌کتر ههڵنهپهساردن کاری بۆ بکرێ ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موان به‌شدارن له پێکه‌وه نانی و هه‌ر یه‌که‌یان به ئاڕاسته‌یه‌ک . وه‌ختی خۆی له سه‌رده‌می شاخ که یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان خۆی به ڕێکخراوێکی نیمچه به‌ره‌یی پێناسه ده‌کرد به‌و ئامانجه‌ی که پارته‌که گشت گیر بکرێت و زۆربه‌ی توێژ‌و چینه‌کانی کۆمه‌ڵ بگرێته‌وه ، کاره‌کی ته‌ندروست بوو . ئیستاش به ڕای من ئه‌گه‌ر ئه‌و پارته به‌و ئاڕاسته‌یه موتربه بكرێته‌وه له ڕیگه‌یه‌وه ده‌توانرێ به سه‌ر زۆر له قهیڕانهكانیدا زاڵ بێت . وه‌ك ئه‌و زانیاریه‌ی كه من له ناو یهكیهتیم په‌یدا كردووه‌و له دوور‌و نزیكه‌وه كه ئاگام له هه‌ڵسوكه‌وتی كادیره‌كانی بووه ، پێم وانه‌بووه شتێك هه‌بووبیت پیی بگوترێ نا بۆ مام جه‌لال و به‌ڵێ بۆ به‌دیلی ، به‌لكو گازانده‌ی كادیره‌كانی له سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه هه‌ر ته‌نیا ئه‌وه بووه كه ئه‌و خۆی ده‌داته پاڵ هه‌ندێكیان و هه‌ندێكیشیان په‌ڕاوێز ده‌كات و ده‌شی هه‌وێت ئاڕاسته سیاسی و فكریه‌كان هه‌ر هه‌مووی بۆ خودی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه و له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌میشه پشكی شێر به‌ر لاوازه‌كان كه‌وتووه‌و له ڕێگه‌شیه‌وه ململانێی سیاسی و فكری له ناو ئه‌و پارته ته‌لبه‌ند كراوه‌و نه‌تونراوه گه‌شه بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی بدرێت . ئه‌گه‌ر به‌ڕێز مام جه‌لال بی لایه‌ن بێت و ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی كردنی ئاڕاسته لێك جیاوازه‌كان بێت له‌و نێوه‌نده‌دا با هه‌ر بابایه‌و ئه‌سپی خۆی تاوداو چه‌ندی پێ كرا با هه‌ر ئه‌وه‌نده شوێن له ناو ئه‌و پارته داگیر بكات، نه‌ك وه‌كو ئیستا هه‌ر بابایه له نێو خۆی گروپێكی بێ فكر پێك بهێنێو بشڵێ من ته‌كه‌تولی مام جه‌لالم . پێم وا نیه ئه‌و به‌ڕێزه پێویستی به ته‌كه‌تول هه‌بێت به‌لكو ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی ته‌كه‌توله‌كان یان ئاڕاسته له یه‌ك جیاكان بكات به مه‌به‌ستی كۆ كردنه‌وه‌یان له ناو قه‌واره‌ی یه‌كیه‌تی . به قه‌ناعه‌تی خۆم كێشه‌ی ئێستای یه‌كیه‌تی له فكره‌وه نیه به‌لكو له بێ فكریه . ئه‌گه‌ر ئه‌و پارته سامانی نیشتمانی له بن ده‌ستی ته‌كه‌تول چیه‌كان ده‌رهێناو به یاسا ڕیكی خست و دووری خسته‌وه له ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ، ئه‌و كاته پێشبڕكێی ته‌كه‌توله‌كان و خۆ له‌ده‌ور ئاڵاندن لییان زیاتر به ئاڕاسته‌ی توانا ڕیك ده‌خرێ نه‌ك به به‌شینه‌وه‌ی پاره .
20/06/2008
|