تاکەى خەڵکى کەرکوک چاوەڕوانبن؟
کامەران ئیبراهیم
خەڵکى شارى کەرکوک دواى شەش ساڵ چاوەڕوانى و هیواخواسستن تاکو ئێستاى خەو بە شارێکى ئارام و ئایندەیەکى گەش دەخوازن . جگەلەوەى کەرکوک پێش پرۆسەى ئازادى عێراق لەبەردەسەڵاتى ڕژێمى بەعسی زۆرترین ماڵوێرانى بەخۆیەوە دیت کە ناتوانرێت باس لەو هەموو ئازارو مەینەتانە بکرێت کە بەسەر خەڵکى ئەو پارێزگایەداهات ئێستاکهش بههامان شێوه له ههموولایهک مافی دهخورێ و بگره لهههندێ رووهوه خراپتریش بووه . شارى کەرکوک لەبەر گرنگى و پڕبایەخى و لەهەمانەکاتدا لەڕووى مێژووییهوە پێگەیەکى یەکجار گرنگى هەیه لەڕووى جوگرافیشەوە بەهەمان شێوە.. بۆیە زۆربەى کات بۆتە شێوێنکی چاوتێبڕین و مللملانێى سیاسى و هەمیشە خەڵکى ئەو شارە لەم پێناوەدا قوربانى زۆرى داوە.
ئێستاش جێگەى نیگهرانى هەموولایەکمانە کە ڕۆژبەڕۆژ ئایندەى کەرکوک بەرهو خراپبوون دهچێ و بەدەست فڵان مادە و یاسا دهناڵێنێ و بڕیارى تازەى لەسەردەدەن و هەرجارە و بە لایەکى دەبەن.. بۆ چەندین جار مادەى بۆ دانراوە و کارى پێنەکراوە لهگهڵ ئهوهی کە کەرکوک لە دەستوورى عێراقیدا شوێن و پێگەى خۆى بۆدانراوە و زۆربەى کێشەکان لەنێو مادەى 140دیارى کراون .
لاوازى ئیدرایی کەرکوک و نەبوونى متمانه به نورى مالیکى سهرۆک حکومهت دیسانەوە بۆتە مایەى زیان بۆ شارەکەو دیاریشە کەس بەقەد خەڵکى ئەم شارە بە پله یەک زەرەمەند نەبووە بۆیە پێویستە هەرچى زووە حکومەتى فیدراڵ هەڵوێستى یەکلایەنى خۆى بۆ دیارىکردنى چارەنووسى ئەم شارە یەکلایى بکاتەوە بۆئەوەى خەڵکى ئەم شارە هیچى تر لەدوودڵى و دڵە ڕاوکێەن نەژین .
بەو هیوایهین کە ئەم شارە نەبێته قوربانى ململانێ سیاسی و ئایدۆلۆژییەکانى ئەو کەسانەى کە نایانەوێت ئەم شارە ببێتە شارێکى همێن و نمونەى پێکەوهژیانى نەتەوەکان.
Kamaran_betwataiy@yahoo.com
|