په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٥\٢٠١٢

تاکەی خواستی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان پشتگۆێ دەخەن.
- وەڵامی دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن بە سکرتێری یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم -

 


رۆژی چوارشەمە ١٦-٥ لە ماڵپەری چاودیردا هەواڵێک لە سەر زاری محمد قەرەداغی سکرتێری یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە بەرامبەر بە راگەیەنراوێکی من کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی سەبارەت" بە بریاری ٢٦٢ حکومەتی عێراقی ساڵی ٢٠٠٨ بۆ قەرەبۆکردنەوەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وە یان ئەوانەی بە خواستی خۆیان دەگەرێنەوە" لە وەڵامدا سکرتیری یاسایی رەتی دەکاتەوە هیچ بریارێک بە حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتبێت سەبارەت بە قەرەبۆکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی لەلایەن ووڵاتانی جیهانەوە دیپۆرتی عێراق کراونەتەوە.


ئەمە یەکەمین جار نییە گۆێبیستی ئەم لێدوانانە بین لە لایەن وتە بێژانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش کە دەکەونە بەردەم گوشارو نارەزایەتیەکانی فیدراسیۆن بە پشتیوانی ئازادیخوازان و مرۆڤ دوستان لە ئاستی دەرەوەو ناوەوەی کوردستاندا. دەکەونە وەڵام دانەوە بەرامبەر بە دەرخستنی راستیەکان لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.


بە داخەوە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی زۆر نادروست لەگەڵ دۆسیەی پەنابەراندا پەیڕەو دەکات. لە چەند سالی رابردوودا، چەندین جار فرۆکەخانەکانی هەولێرو سلیمانی دەستیان ئاوەڵا کراوە تا بە زۆرەملی پەنابەران وەرگرنەوە و لەوەش واوەتر شەقکاری پەنابەران بکەن. هەروەها دانی زانیاری لەسەر هاولاتیانی هەرێمی کوردستان بە ولاتانی ئەوروپاو قبوڵکردنی ئەوەی پەنابەرانی هاندەران بە فرۆکەی سەربازی وەربگرنەوە، کە ئەمانە پێچەوانەی هەموو پێوانە نێو دەوڵەتێکانن لەپەیوەند بە مافەکانی پەنابەران و مرۆڤدا. هەموو ئەمانە ئێمە دەخاتە گومانەوە لەوەی ئاگادار نەبن حکومەتی عێراقی بریارێکی وا هەبێت لە بارەی قەرەبۆکردنەوەی پەنابەرانەوە.


ئێمە لە بەرێزتان دەپرسین مەگەر ئێوە بەم رۆژگارە ناڵێن کوردستان بە شێکە لە عێراقی فیدراڵ، مانای وایە هەر بریارێکی مەرکەزی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. پرسیار ئەوەیە لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێک لە کێشەی لەگەڵ حکومەتی مەرکەزیدا ریز کردوە بۆ چارەسەر کردن، بەڵام بۆچی دۆسیەی هەزاران پەنابەری هاوڵاتیانی کوردستان ناخەنە ناو ئەم لیستە؟ بۆچی وەڵام بەخواستی رەوای ئەم لەشکرە لە پەنابەران نادەنەوە؟ بۆ ملدەدەن بەشەقکاری و سوکایەتی پێکردن بە پەنابەران کە لەفرۆکەخانەی بەغدادا پیان دەکرێت و پاشان وەریان دەگرنەوە؟ بۆ لەسەر ئەو هەموو ناهەقیەی بەرامبەر بە پەنابەران دەکرێت لە زیندانیکردن و و ئازاردان و دیپۆرتکردنەوە لە لایەن حکومەتەکانی ئەوروپا، چاوپۆشی دەکەن؟


بەراستی ئەم جۆر لێدوانانە جگە پاساو هێنانەوەو شانخاڵیکردن لە خواستەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان ناتوانرێت هیچی تری لێ سەوز ببێت.


بۆیە ئێمە بە ناچاری دەقی بریارێکی حکومەتی ناوەندی هاوپێچی ئەو راگەیاندنە دەخەینە بەردەم رای گشتییەوە، هاوکات بەڵگەشمان لایە کە دەیان هاولاتی ناوەراست و خواری عێراق یەکی ٤ملیون دینار و پارچەیەک زەوییان پێدراوە لەلایەن "دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکەی مالیکی"وە، وەبەداخەوە "حکومەتی خۆماڵی" بۆ هاوڵاتیانی خۆی دەستی بەتاڵە و خۆی کردۆتە کەڕەی شەربەت. زیاتر لەمانە چەند مانگ بەر لە ئێستا بەرێز وەزیری کۆچوکۆچبەران بە فیدراسیۆنی ئێمەی راگەیاندووە کە حکومەتی عێراقی بری ٣٤ملیار دیناری لە بوجەی لەسەدا١٧ی کوردستانی تەرخانکروە بۆ پەنابەران. دەتوانن روونکردنەوەمان بدەنێ ئەو بڕە پارەیەی پەنابەران چیلێهاتووەو راستیەکان بخەنە بەردەم رای گشتی؟


ئەگەر بە راستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوەیە، خوازیارە مامەڵەیەکی تەندروست نیشان بدات بەرامبەر بە داوا رەواو بەرهەقەکانی پەنابەران، ئەوا بەر لەهەموو شت پێویستە بریارەکانی حکومەتی مەرکەزی لەکوردستانیش جێبەجێبکەن کە قەرەبۆکردنەوە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانە. کە چ بە شێوەی یاداشت ئاراستەی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەو چ بە شێوەی پرۆژە بریار لەبەردەم پەرلەمانتارانی کوردستاندا دانراوە.

لینکی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن سەبارەت بە لێدوانی وەزیری کۆچ کۆچبەران:
http://www.federationifir.com/kurdi/kurdi.file/NH-'bron%20mafe%20panabaran%20la%20hkomato%20parlamn%20wargrn.html
لینکی ماڵپەری چاودێر:
http://cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=24376
 

ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک