٢٢\٢\٢٠٢٥
تاکڕەویی و
پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکانی تاک تا کوێ؟

مەهدی یوسف
ڕوون و ئاشکرایە ماوەی ٣٤ ساڵە دوو بنەماڵە دەستیان لە قوڕگی یەک بە
یەکی تاکەکانی کۆمەڵ گیرکردوە و ئەوەی دوژمنانی کورد نەیانتوانیوە
بیکەن خەریکە ئەوان دەیکەن!
- هەر لە ناپاکیی و فرۆشتنی خاک و نەتەوە بگرە تا هەڵگیرساندنی شەڕ و
ئاشووب، بەکوشتندانی هەزاران لە ڕۆلەکانی گەل بە دەستی یەکدی، ڕواندنی
تۆی دووبەرەکیی لە نێوانیاندا، دووبڕکردنی گەل و ژیاندنەوە و
نوێکردنەوەی جەلالیی و مەلایی ئەوەش هەمووی تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان لە
دەسەڵات و پاوانخوازییەکانیان. بۆخۆشیان ئەوەتا هەرچی داهات و بژێویی
ئەو خەلکە هەیە وەک دوو برا بەسەر خۆیان و دەست و پێوەندەکانیاندا
دابەشیدەکەن و گەلیش لەوپەڕی نەهامەتییدا دەژین.
- نەهێشتنی هەلی کار و داڕماندنی ژێرخان و سەرخانی ئابووریی ولات بە
هەموو کەرتەکانیەوە، ئەوەش بە مەبەستی برسیکردن و بەکۆیلەکردنی
هاوڵاتییان.
- داتەپاندنی کەرتی پەروەردە و فەرامۆشکردنی خوێندنگە گشتییەکان بە
مەبەستی نەهێشتنی تاکی ڕۆشنبیر و چاوکراوە و ژێردەستەکردنیان.
- فراوانترکردنی جیاوازیی چینایەتی و دابەشینی گەل بەسەر دوو چینی زۆر
لە یەک دوور.. بە ئاستێک کە چینە سەرمایەدارە چەوسێنەر و گوێڕایەڵەکە
لەوپەڕیی خۆشگوزەرانیی و ئاسوودەییدا دەژین، چینەکانی دیکەش تەنانەت
نان و ئاویان پێ ڕەوا نابیندرێ، ئەوەتا بە داواکردنی بچووکترینی
مافەکانیان بە دڕندانەترین شێوە سەرکوت دەکرێن. ئەوانەو زۆر پتریش.
بۆیە ئەرکێکی هەنووکەیی و پێویستە لەسەر هەموو تاکێکی ئازادییخواز و
مافخواز لە پێناو ئەوە تێبکۆشێ کە لە زووترین دەرفەتدا ئەو دەسەڵاتە
دەستبڕ و گەندەڵ و چەواشەکارە رابماڵێ.
mahdi@live.no
|