٦\١١\٢٠١٢
تاڵەبانی
لەگەڵ دەوڵەتە عەنتیکەکەی بارزانی نییە و (سلێمانی)ی لێ جودا دەکاتەوە!!!

دارا
ئەحمەد
هەر
کەسەک بتوانی یەک
قیچ بیربکاتەوە و ویژدانی خۆی بە
دەسەڵاتداران نەفرۆشی ئەوە گومانی لەوە نابی
کە بارزانی فڕی وەسەر ئامانجە نەتەوایەتیی و نیشتیمانییەکانەوە نییە و
ئەو پڕوپاگەندە رووکەشانەی ئەو دواییانەشی لەسەر پرسی سەربەخۆیی
کوردستان لە بەرانبەر مالیکی تەنێ
ململانێیەکی سیاسەتبازانەی نێوان خۆیانە لەسەر ئەوەی کە هەر یەکەیان
دەیەوێ زۆرترین نەفت و سامانی کوردستان و عێراق بدزی
و دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکەی فراوانتر بکا و
هیچ نەبی ماوەیەکی دیکەش درێژە بە دەسەڵاتە
خۆسەپێنەرەکەی بدا.
هەرچەندە تێکۆشان لە پێناو سەربەخۆیی
کوردستان نەک هەر لە بارزانی و هیچ سەرکردەیەکی
هەنووکەی کوردستانی باشوور ناوەشێتەوە بەڵکە بە پێی هەموو ئەو
بەڵگەنامانەی لەبەر دەستی خەڵکی کوردستان هەن ئەوان هەردەم لە پێناو
بەرژەوەندییە کەسیی و بنەماڵەیی و حیزبیی و مافیاییەکانیان رێگر بوونە
لەبەردەم خواستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و راگەیاندن و دامەزراندنی
دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
ئەگەر گریمان ئەو بانگەشانەی بارازانی راستییەکیشیان تێدا هەبی ئەوە
هیچ گومانی تێدا نییە دامەزرانی ئەو (دەوڵەتە عەنتیکە!) لەژێر سەرپەرشتیی
دەزگە سیخوڕییەکانی ئەمەریکا و رۆژاوا و تورکیا ئەنجام دەدرێ و
تەنێ دەوڵەتێکی لاواز و ملکەچ و دوور لە
خواستی خەڵکی کوردستان لە سێ شارەکەی هەنووکەی
هەرێم پێکدێ و ناوچە بەزۆر دابڕایەکانیش بە
رێکەوتنی نێودەوڵەتیی بە یەکجاریی لە کوردستان دادەبڕێنن و کەرکووکیش
بە جۆرەکی دیکە دەکەنە (قودس)ەکی دیکە و
سیاسەتە دژە مرۆییەکانی دەسەڵاتە چەوسێنەر و ملهوڕەکانی ناوچەکە و
ئەمەریکا و رۆژاوی پێ
بەڕێ دەکرێ.
بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانەش تاڵەبانی وەک
پیشەی هەمیشەیی خۆی زۆر بەو دەنگۆیە تەنگاو بووە و دیسان بە ئاشکرا
رووی دزێوی دژە سەربەخۆیی کوردستان و دژە گەلیی خۆی
دەخاتەڕوو، ئەوەتە بە پێی بابەتەک کە
لە رۆژنامەی سیاسەی کوێتیی بڵابوویتەوە
دەبێژی تاڵەبانی هەڕەشەی کردوە کە ئەگەر
بارزانی دەوڵەتی کوردی لە باکووری عێراق رابگەیەنی
ئێمە لە هەرێمی کوردستان دەردەچین و شاری سلێمانی لێ جودا دەکەینەوە!
هەرچەندە بارزانی جگە لە سەرۆک خێڵەک پتر
بترازێ هیچی دیکە نییە و هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەی لێ ناکرێ بە ئاراستەی
سەربەخۆیی کوردستان یەک دار لەسەر
یەک بەرد دابنێ، بەڵام ئیدی بەسە و پێویستە
خەڵکی کوردستانیش لەوە تێبگەن کە تاڵەبانی زۆر بە خەستیی ئاڵوودەی
نەخۆشیی دیکتاتۆریەت بووە و هەرگیز کوردستانەکی
ناوێ ئەگەر خۆی تێیدا دیکتاتۆر نەبی و بە
ئارەزووی تەسکبینانە و توانستە پەڕپووتەکانی خۆی یاری بە چارەنووسی
گەلەوە نەکا.
________________________________________
سەرچاوە: رۆژنامەی
سیاسەی کوێتیی:
''كما
ان طالباني هدد بالخروج من اقليم كردستان وانفصال محافظة السليمانية
عنه اذا قرر بارزاني الذهاب الى اعلان دولة كردية شمال العراق في حال
فشل التسوية مع الحكومة المركزية في بغداد.''.
ئەوەش لینکەکە:
www.al-seyassah.com/AtricleView/tabid/59/smid/438/ArticleID/215915/reftab/76/Default.aspx
ماڵپهڕی دارا ئهحمهد
|