تاڵه‌بانی له‌سه‌رکرده‌یه‌کی چه‌په‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و مه‌لیکه‌یه‌ت ده‌نێت .
قادر نادر
ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ژماره‌ی 479 هه‌واڵێکی بلاو کردۆته‌وه ، که له‌دواین کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکرادیه‌تی یه‌کێتی 2 که‌س ده‌ستنیشان کراوه ( به‌رهه‌م سالح و قوباد تاڵه‌بانی ) بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان . هه‌وڵدان بۆ دانانی قوباد تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م سالح به ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ سه‌رۆک وه‌زیران !! درێژه دان و به‌ڵگه‌یه‌کی تری حاشا هه‌ڵنه‌گره له به‌بنه‌ماله کردنی یه‌کێتی له‌لایه‌ن ( تاڵه‌بانی وئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ، ئه‌مه‌ش هه‌وڵیكی نوێ نیه ،به‌ڵکو چه‌ند سالێکه ، به‌خێرایی هه‌وڵی کۆنترۆل کردنی ده‌زگا گرنگ وهه‌ستیاره‌کانی حکومه‌ت و یه‌کێتی ده‌ده‌ن ، وه‌ک به‌رپرسیاری یه‌کێتی له‌به‌ریتانیا ( شاناز ئیبراهیم ) ، نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردستان له ئه‌مه‌ریکا (قوباد تاڵه‌بانی ) ده‌زگای دژه تیرۆر (پاڤێل) ، ده‌زگای خاک (هێرۆ ) که بودجه‌یه‌کی به‌رفراوانیشی له‌به‌رده‌سته . ئه‌مه باس له هاوه‌ڵ زاواوخزمه‌کانیشی ناکه‌ین ، که چه‌ندین به‌رپرسیاری گرنگیان خراوه‌ته به‌رده‌ست !؟ . سه‌رجه‌م ئه‌م دیاردانه ، راسته هێشتا نه یگه‌یاندۆته ، ئاستی هاوشێوه‌ی به‌بنه‌ماله‌کردنی ( بارزانی ) له حزب دا ، به‌لام ئه‌وه‌ی ده‌يبینین ، هه‌نگاوێکی خێرایه ، که یه‌کێتی له حزبی فره مینبه‌ری و سۆسیال دیموکراته‌وه به‌ره‌و هاوشێوه‌ی (مه‌لیکیه‌ت) هه‌نگاو ده‌نێت ، ئیتر با هه‌ر( مه‌لا به‌ختیار) بلێت(تاڵه‌بانی) چه‌ندین جار وتویه‌تی خه‌باتی 50 ساله‌م ناکه‌مه قوربانی بنه‌ماله‌که‌م !!؟ .
ئێمه وا گوێمان له زه‌ڕه زه‌ر ی نێره‌که‌ره باهه‌ر خاوه‌ن مال بڵێت له‌ماڵ نیه .
ئه‌وه‌ی بۆ هه‌زارانی وه‌ک ئێمه‌ش جێگای نیگه‌رانیه ، له‌ڕۆژگارێکی کۆن و بۆماوه‌یه‌کی کاتی ، بڕوامان به‌تاله‌بانی کردبوو ، که که‌سێكی پێشکه‌وتوخواز و چه‌پ وه هه‌ندێ جاریش مارکسی ( گیڤارایی ، ماوی ،لینینی .. و دژ به بیری بنه‌ماڵه و کۆنه‌په‌رستی له‌قه‌ڵه‌ممان ده‌دا و کاریگه‌ری له‌سه‌رمان هه‌بوو !!؟ ئاخر ناهه‌قمان بوو ، تاڵه‌بانیه‌ک نیو سه‌ده ململانێی له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کرد و ده‌یان و سه‌دان بابه‌تی له‌سه‌ر مارکسیزم و ما‌و و گیڤارا ده‌نوسی ، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پارت وڕیکخراوانه‌شی ده‌کرد که هه‌لگری بیری چه‌پ و مارکسیست بوون . به‌لام نه‌مردین و راستیه‌کان و ماهیه‌تی فیکر‌و پڕاکتیزه‌کردنی 17 ساله‌ی ده‌سه‌ڵاتمان وه‌ک ئاوێنه بینی .
یه‌کێتی نیستمانی کوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه که‌باڵی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان که‌بالێکی چه‌پی پێشکه‌وتخوا بوو ، کاریگه‌ریه‌کی گرنگی له‌سه‌ر گه‌شه کردنی دا هه‌بووه . بۆیه ئاسته‌مه تاله‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ، وه‌ک (بنه‌ماله‌ی بارزانی) بتوانن کۆنتڕۆلی حزب بکه‌ن .ئه‌و کێشه‌و ململانێیانه‌ی که چه‌ند سالێکشه وا به‌زه‌قی سه‌ری هه‌ڵداوه ، هۆکارێکی بۆ ئه‌و ره‌فتاره‌ی (تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی) هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن !؟
له‌هه‌موش گاڵته‌جارتر کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بریاریان داوه چاکسازی بکه‌ن !!؟ باشه قبولکردنی ئه‌م هه‌نگاوه ئایا مانای ئه‌وه نیه گالته‌کردنه به‌وشه چاکسازی و سۆسیال دیموکرات و به‌فیڕۆدانی خوێنی چه‌ندین هه‌زار تێکۆشه‌ری یه‌کێتی !؟ ئایا له‌ناو سه‌دان به‌رپرسی یه‌کێتی که‌سێک له‌ئاستی سیاسی (قوباد تاله‌بانی) به‌رز و شایسته‌تر نیه ؟ ئایا ئه‌م هه‌نگاوه کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی قوڵتر و ده‌نگه ناره‌زایه‌تیه‌کان زیاترده‌کات یان که‌متر !!؟ ئایا ئه‌مه هه‌نگاونان نیه به‌ره‌و مه‌لیکیه‌ت!!؟ ئایا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی (یه‌کێتی وتاڵه‌بانی) ، دانیشتنی (نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌گه‌ل تاڵه‌بانی چ مانایه‌کی ماوه ئه‌گه‌ر باس له‌ریفۆرم ده‌کات!! ئایا ئه‌مه کۆیله‌بونی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌کێتی نیه . که‌دوای 32 سال خه‌بات به‌ناوی چه‌پ سه‌ره‌نجام کوره‌که‌ی تاله‌بانی هاوشێوه‌ی کوره‌که‌ی( بارزانی)پۆسته هه‌ستیاره‌کانی پێ ببه‌خشرێت !؟
چه‌ند سالێک له‌مه‌وبه‌ر گروپی ئیمزا که‌زۆرینه‌ی به‌رپرسانی یه‌کێتی له خۆ گرتبوو ، هه‌ڵمه‌تێکیان به‌رامبه‌ر تاڵه‌بانی ئه‌نجام دا ، یه‌کێک له خاله‌کان ئاشکرا کردنی داهات و خه‌رجی یه‌کێتی بوو ، وه له 2 مانگی ڕابردوش به هه‌مان شێوه 4 ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی هه‌مان داوایان بۆ تاڵه‌بانی به‌رز کرده‌وه ، وه پێم وایه ئه‌مه بۆته داخوازیه‌کی زۆرینه‌ی کادیرانی یه‌کێتی . که‌چی داهات و بودجه ئاشکرا نا‌کرێت ؟ هه‌نگاوی به‌بنه‌ماله‌کردنیش به‌رده‌وامه له‌کاتێکدا گوایه هه‌وڵه‌کان بۆ هێورکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی و که‌مکردنه‌وه‌ی لوتکه‌ی نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی ده‌سه‌ڵات و حزبه!!؟ له‌هه‌مووش سه‌یرتر یه‌کێتی خۆی پێ (سۆسیال دیموکرات )و (تاڵه‌بانی) ش جێگری 37 مینی سۆسیال دیموکراتی جیهانیه!!؟
|