تاڵه‌بانی و بارزانی گاڵته به خه‌ڵک ده‌که‌ن.
قادر نادر
ئه‌گه‌ر دیموکراسی و سۆسیالستی وشه‌یه‌کی ساده‌ی بێ کردار بووایه ، ئه‌وا به به‌ژن و باڵای فاشیزمی ئیتاڵی و نازیستی هیتله‌ری و سه‌دام مرۆڤ کوژیش داده‌کرا . به‌لام ئه‌وه‌ی بروانامه‌که وه‌رده‌گرێت ، کرادره نه‌وه‌ک دروشم دان . به‌خۆشحالیه‌وه ماوه‌یه‌که ره‌وتی قسه و نووسین که‌وتۆته سه‌ر بڤه‌کانی ده‌سه‌لاتی کوردی .ئاخر ئه‌مه ڕه‌وتی مێژووه . مه‌گه‌ر له‌یادمان چو وڵاتی پڕ کۆیله‌ی مرۆڤ ، ئێمڕۆ بۆته وڵاتی بڕواپێکراوی دیموکراسی و مافی مرۆڤ .
ناکرێت دوای دوو ده‌یه ساڵ ، بودجه و داهاتی چه‌ند ملیار دۆلاری دیار نه‌بێت و ده‌ستکه‌وته سیاسی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانی وا یه‌ک له‌دوای یه‌ک بدۆڕین و حیزب و حکومه‌تیش پڕ ببێت له ئال (بارزانی و تاله‌بانی) که‌چی تاکه به‌رپرسێ زیندان نه‌بێت ، ده‌ست نه‌کێشته‌وه، رسوا نه‌بێت و په‌نجه‌ی تاوان بۆ بارزانی و تاله‌بانی نه‌کێشین و نه‌لێین ئاوه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌روچاوه‌وه پیسه !!؟
تاله‌بانی و جۆته سه‌رۆک بارزانیه‌که (مه‌سعود ، نێچیرڤان ) ، ئه‌گه‌رچی به‌ناو سه‌رۆکی ولاتێکی وێران و پڕ له‌ئازارن ، به‌لام 18 ساله ، بینیان بۆ چوارده‌وریانه ، له‌ئه‌هرامه‌کانی سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچۆلانه‌وه ، بۆ ساتێك نه‌هاتونه‌ته ناو کۆلانێکی ،گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و شارۆچکه‌یه‌کی ته‌عریب کراودا، تابزانن له‌ژێر سایه‌ی حوکمه پڕ له مافی مرۆڤ و دیموکراسی چه‌ند ملیاردۆلاره‌که‌یان خه‌لک چۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنێ !!؟ ، ئه‌مه باس له‌وه‌ش ناکه‌ین که دابراون له سیمای سه‌رۆکێکی مه‌ده‌نی و دیموکراسی، که‌به ته‌ن و لۆری یاداشتنامه‌یان ئاراسته ده‌کرێت، به‌دێرێکیش وه‌لام ناده‌نه‌وه !!؟
تاله‌بانی هه‌رچه‌ند ساڵی ، دروشمی چاکسازی به‌رزده‌کاته‌وه ، بیرمه سالی 1992 بۆیه‌که‌م جار به‌رزی کرده‌وه و راگه‌یاندنه‌که‌شی ،که‌وته ته‌پڵ لێدان ، به‌لام ئاکامه‌که‌ی ، گه‌نده‌ڵی چۆته بیناقاقه‌ی هه‌ڕه‌می یه‌کێتی . ئه‌مه باس له‌و کۆنگره رۆژنامه‌گه‌ریه‌کانیشی ناکه‌ین ، که به‌رده‌وام ده‌که‌وێته به‌ر ره‌خنه‌ی چه‌ندین ده‌رزه‌نی ڕۆشنبیرو نووسه‌ران . له‌وه‌ش گالته جارتر تاڵه‌بانی باس له ده‌وله‌تی مه‌ده‌نی ده‌کات ، که‌چی له‌به‌غدا(سه‌رۆک کۆمار ) به‌سه‌ر ده‌ڤه‌ره سه‌وزه‌که‌ی حوکم ده‌کات !!! پارێزه‌رو سه‌رۆک کۆماره ، که‌چی پێشێلی یاسا له‌چه‌ندین نمونه‌ی هاوشیوه‌ی سولتان هاشم و تاریق ره‌مه‌زان ده‌کات !!؟ سۆسیال دیموکراته ، که‌چی نه‌ک بنه‌ماله‌که‌ی خۆی هی کۆسره‌ت ڕه‌سولیش به‌ره‌و هه‌ڕه‌می ده‌سه‌لات ده‌بات !!؟ جێگری سۆسیال دیموکراتی جیهانیه ،(بنه‌ماکه‌ی دژ به شه‌ر و زه‌بروزه‌نگه )، که‌چی له‌بڕی (گوڵ و ڕه‌یحان) بۆسوکایه‌تی پێکردن ،ده‌مانچه بارانی چوارده‌وری ده‌کات !!! له‌هه‌موشی گالته‌جارتر بێ رێزیه‌کانیتی به مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی ،به‌نمونه مه‌لا به ختیار له‌ماوه‌ی ڕابردوو گوتی له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌سه‌له‌ی ونبوونی فرۆکه‌وانه‌که و ئاکامه‌که‌ی راده‌گه‌یه‌نین ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاله‌بانی لویسی 14 ئاسا ڕه‌فتار ده‌کات ( ئه‌من ده‌وله‌تم و ده‌وله‌تیش منم ) ئه‌و بریاره‌ی مه‌کته‌ب سیاسیشی به‌تاڵ کرده‌وه .
بارزانیش هه‌ر تاو ناتاوێک ده‌لێت ده‌بێت مولکی به‌رپرسان لێکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت ، که‌چی له‌ته‌نیشت سه‌ری ره‌ش ولاتی پر له‌ئه‌هرامی به‌رپرسانی دروست کردوه !!؟ لیژنه بۆ لێکۆلێنه‌وه له فایلداران دروست ده‌کات ، که‌چی فایلداران ده‌بنه ده‌سته راستی سه‌ردانه‌کانی !؟ . هه‌ره‌شه‌ی جه‌نگ ده‌کات ئه‌گه‌ر ماده‌ی 140 له‌واده‌ی خۆی جێبه‌جێ نه‌کرێت ، که‌چی وا شار به‌شار له‌خاکی کوردان به سوکایه‌تیه‌وه ده‌رده‌کرێن !!؟ په‌یمانی هاریکاری به بنه‌ماله‌ی قوربانیانی کیمیاباران ده‌دات که‌چی به‌ر دارای حه‌مه ئاغاکان ده‌که‌وێت .ئه‌رێ سه‌رۆک یان په‌یمان مه‌ده ، یان که‌کردت بیبه سه‌ر !!
نچیرڤان بارزانیش ئه‌گه‌رچی له‌خێڵی بارزانه نه‌وه‌ک تاڵه‌بان ، و مه‌سعود بارزانی مامیتی نه‌وه‌ک تاڵه‌بانی به‌لام به‌قودره‌تی قادر وه‌ک تاڵه‌بانی ، زۆربه‌ی کۆنگره رۆژنامه‌گه‌ریه‌کا‌نی هه‌ستی خه‌لک بریندار ده‌کات و ده‌که‌وێته به‌ر ره‌خنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان ، ڕۆژێک کۆمه‌لگا به ته‌مبه‌ڵ ناوزه‌ند ده‌کات ، رۆژێکیش ڕۆژنامه‌نوسان به ده‌سیسه‌ی ده‌ره‌کی ، ڕۆژێکێش خومه‌ینی به ده‌ستکه‌وتێک بۆگه‌لی کورد ده‌ناسێنێ ، ئاخر زۆر سه‌یره که له‌م ئاسته حکومی و یاسایه‌دا بێ به‌ڵگه تۆمه‌ت و هه‌ستی ده‌یان ملیۆن کورد بریندار بکات.
له‌دواین کۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌لێت زۆربه‌ی ئه‌و رۆژنامانه‌ی باس له‌گه‌نده‌لی ده‌که‌ن ، بێ به‌ڵگه‌ن . ئاخر سه‌رۆک هه‌موو که‌س ئه‌و ئاخافتنه بکات ، هه‌ق نییه تۆ بیکه‌یت . چونکه کام هه‌فته‌یه به‌به‌ڵگه‌وه کاره نایاسایه‌کانی تۆ نه‌بێته مانشیتی رۆژنامه و گۆڤاره‌کان؟ . دواتر له‌م نێشتمانه‌ی ئێمه که‌ی به‌لگه‌ی پێویست ده‌کات ؟ مه‌گه‌ر ئه‌هرام به‌رزه‌کانتان و دابه‌ش کردنی خاک و ده‌فته‌ر دۆلار به‌سه‌ر ئه‌حبابه‌کانتان ، کارێکی یاسایه؟ یان 18 ساله‌ی ناڕوونی بودجه‌و داهات له‌شێوه‌ی خه‌رجکردن و ونبونی ده‌یان ملیاردۆلار پێویستی به به‌لگه بکات!!؟ . ئای چ کاره‌ساتێکه گه‌نده‌لی ده‌سه‌لاتی کورد ببێته وێردی سه‌رزمانی منال و گه‌وره که‌چی یه‌ک به‌رپرس له‌زیندانا نه‌بێت ؟
له‌یادتان نه‌چیت ئێوه به‌رپرسن که‌خزمه‌تی خه‌ڵک بکه‌ن،نه‌وه‌ک نوێنه‌ری ئیلاهی . و سبه‌ی له‌گه‌ل هه‌لدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌کانی به‌رێوبه‌رایه‌تی تاپۆ و ژماره‌ی بانقه‌کانتان ، زۆر راستی ده‌بیستین ره‌نگ بێت زۆر که‌س توشی شۆک بکات . سه‌رده‌می جیهانگیریی نهێنیه‌کان زوو یان دره‌نگ لاپه‌ره نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌کات و خه‌لکیش تاسه‌ر ناتوانێت ده‌ستکه‌وته نیشتمانی و بێ ئه‌ژماره قوربانیه خؤشه‌ویسته‌کانی ، ببێته خولیای پۆلێ ده‌ستکه‌وتی به‌رپرس .
|