١٧\٢\٢٠١٢
تا
ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانه‌کانمان
له هه‌ر سێ
ڤایرۆسی شارچێتیی و دینداریی و پیاوسالاریی دانهماڵدرێ
هه‌رگیز له ده‌سه‌ڵاتی خێڵ رزگار نابین.
یه‌کێتی به هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک
تاکه حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له سلێمانی که‌رتێکی لێ
دابڕا و بووه (حیزبی گۆڕان).. ئیدی وه‌ک دڕنده‌یه‌کی
زامدار نه‌یده‌توانی وه‌ک پێشتر خه‌ڵک له بن ده‌ست
و پێی خۆی بپلیشێنێته‌وه، هه‌ر که گۆڕانیش که‌وته
سه‌رپێی خۆی ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه و بۆ ماوه‌ی
دوو مانگ لایه‌نگرانی خۆی له پێناو سیاسه‌ته ته‌سک
و شارچێتیی و ده‌سه‌ڵاتخوازییه ماکیافیلییهکهی
خۆی هێنایه سه‌ر شه‌قام و هاوکات توانی ئیسلامییه
کۆنه‌په‌رسته‌کان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی به ناو
رۆشنبیر و هێنده‌ک له چه‌په‌کانیش وه‌دوای خۆی
بدا و به‌کاریان بهێنێ..
سه‌ره‌نجام پاش دوو مانگ
دڕنده زامداره‌که که گه‌یشته سه‌ر ئێسکی ئیدی
لێیان راپه‌ڕی و (ئازادیی رووکه‌ش و
ئه‌لاهوئه‌کبه‌ر و پاڵه‌وانه شارچییهکان)ی
هه‌موو پێکه‌وه راماڵی و خوێنی ده که‌سه‌که و
سه‌دان برینداره‌که‌ش به بێ گه‌یشتن به هیچ
ئامانجێک به‌فیڕۆچوون..
لهوساکهشهوه تا ئێستا
نه‌یانتوانیوه جاره‌کی دیکه بۆ ماوه‌ی دوو
کاتژمێریش خۆپیشاندانێک ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه ئیدی
کاتی ئه‌وه هاتووه دڵسۆزان و پێشکه‌وتنخوازانی
گه‌له‌که‌مان سیاسه‌تی شارچێتیی گۆڕان و دهوروبهررهکهی
و ناوچه‌گه‌ریی و پیاوسالاریی و کۆنه‌په‌رستانه‌ی
دینیی له‌قاو بده‌ن.. چونکه ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌رانه‌ی
میلشیایی خێله‌کیی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌که‌ی بارزانی
و تاڵه‌بانی ته‌نیا به یه‌کگرتوویی خه‌ڵکانی چه‌وساوه
و بهشمهیننهت و سه‌رکوتکراوی هه‌موو کوردستان
کۆتایی پێ دێ.
- ئه‌مڕۆ -
١٧\٢\٢٠١٢
|