تـاقــانـە ســێو .
دیار محهمهد لە ژێر چمکی باڵەکانتا حەشارمدە بەر لە تووڕەبوونى ئاسمان و گەڵا نارنجیەکانى خواوەند .. بەرلەوەى هەورە گریاوەکان سوژدە بەرن شێوەى پەریەکى بێ باڵ و ئاوازێ لەزەردەخەى ئەوێت بەرەو هاوارى نەزانین هەڵفراند بەر لەوەى یەخەى زستانم گرێ مەرگ باجى قیامەت ئەبەخشم پەنجەکانم بسوتێنە لە سوچێکی بەهەشتە ڕوخاوەکانى ئەوێ .. بەر لە فڕینى رۆحی پەپولەیەک فرمێسک لە ماڵى ئەستێرەکان وەدەرنێ لە گیانەڵاو دەنگى سازێک بۆ ناپرسى .. پێکەنینە ساواکانى بەرەو مەملەکەتى تەنیایی فریو دەدا هەناسەت لە میحرابێ چاوەڕوانى باوەشێ قودسیەتى تۆراند .. حەشارمەدە لە شەونمە سور هەڵگەراوەکانى درۆ و سەدەفە لەتوپەتەکانى دەریا .. تا لەسەر کێلە ئاویەکان بنوسمەوە و بگەینە ئەو پەپولەى باڵى چنراوە لە حیکایەت تا لەم بەرى ڕوبارە شێتەکەى زەمەن قوتار بین تالە ستیانى سێوێکدا ماندوونەبین .. لەو دیوو فڕینی پاساریەکان لە دەشتى ڕووبار سەماکەین .. بەمەلەى هەناسەى ماسیەک تا دەگەینە ناسکترین سێوى تاقانە و لە شوشەى سینەتا هەڵکەم .. بەیانیانم بە باوەشیک دەناسێنم و ئێوارانم بە نەورەسێک .. لەخۆر ئاوابونى ووڵاتى سەراب و ماڵى ماسیەمەکربازەکان بڕوانە تاڕۆحی پاساریەکان نەنێژن بۆ شەمامە قەیرەکانى تەنیای لە ئێوارەى لێمۆکان باخى گشتى و دەست بازى گەڵاکان ئەڕوانم ئەڕوانمە پاساریە خوساوەکانى عەشق کە پڕن لە فرمێسک و فردەوسى خۆشەویستی .. کە پڕن لە کزەباى زەردەپەڕو سوتانێک لە پایزبونى تەمەن .. دەستم پڕکە لە ماچی ڕووت لە سوراوى پێکەنینی تادەگەینە گوناهبارترین تاقانە سێوو تا وانەى سوربوى گەڵاکان فێربین لەم تاریکی مەست بوونەدا ببمە میوانى بەرزایت تا بڕوانمە گۆشەیەک لە گەڵا گریاوەکانى ئەوێ.. بە دیار پێکەنینی ڕوباروە بزەى لێوێک دەڕوانێتە ساتى مەست بوون لە دۆزەخترین ئێوارە و لە سوتانى پایزی تاقانەترین سێوو لە پاڵ شیعر و کورسیەکدا دواینپێک و دواین چڵ گیا دەلاوێنێت .. تابەم باڵە کورتانەوە گەمەى بردنەوەى دواین پیاسەى ئێوارەیەک بەڕێ بکەم لەپایزێکى پۆڵایەوە .. لەودیوو شوشەى بێ دەنگیەوە بە ئاگا بین تاسەدەفە ڕوتەکان لە ماڵى سەرابە شێتەکان وەدەرنێین و پاساریەکان ڕانەگوێزێن بەرەو ڕووناکى شەوەزەنگ .. لە گریانى جوتێ لیمۆ و ستیانێکەوە بڕوانە ،بڕوانە حەیای پەرداخە مەستەکان بڕوانە ڕوخسارى شێواوى سۆزانیەک هەناسەى پڕپڕە لە خۆشترین ماچی تەڕو، ناسکترین سەمفۆنیا و تاقانەترین سێوو ، لە دامێنی حوجرەیەکى .. پێش فڕینم باڵەکانم بەخشى بەخواوەندى درۆ .. لە تابوتە زۆرزانەکەى ئەو دەڤەرە بەرێت کردم لەپێ جسکەى نیگاکانم چۆن بڕوانم دەوەن دەوەن لە دەم ئاوێنە تەڕوتووشەکانى حەقیقەتدا دەتوێمەوە .
|