١١\١٠\٢٠١٠
تاریکە شەوەکانى
بەردەم پەیمانگەى تەکنیکى هەولێر.

جەعفەر جەوهەر خدر
سەربارى ئەوەى بوارى خوێندن لە کوردستان بەشێوەیەکى بەر چاو پێشکەوتووە
و چەندان کۆلێژ و پەیمانگە بە ئەهلى و میرى کراونەتەوە، بە چەندان
هەزار خوێندکار تێیدا دەخوێنن. ئاستى کۆلێژ و پەیمانگەکان تا رادەیەک
باشە. بەلام ئەوەى جێگەى سەرنجى ئێمەیە زۆر بەى کۆلێژ و پەیمناگەکان
پێداویستیەکانیان تەواو نیە یان خۆیان دابینى ناکەن یا لە سەرووى
خۆیانەوە پشت گوێ خراون.
پەیمانگەى تەکنیکى هەولێر یەکێکێکە لە گەورەترین پەیمانگەکانى هەرێمى
کوردستان کە ساڵانە بە سەدان خوێندکار وەردەگرێت و لەبەر زۆرى دەرچوانى
شەشەمى ئامادەیى چەند سالێکیشە کراوەتە دوو دەوام! چەند مامۆستاو کادرى
پیشەى رۆژانە و شەوانە وانەى تێدا دەلێنەوە. ئەوە جیا لەوەى کە
ڕووبەرەکەى ئەوەندە فراوان و گەورەیە لە هەموو کۆلێژ و پەیمانگەکانى تر
زیاترە. جوگرافیاکەشى وارێکەوتووە کە دەکەوێتە سەر شەقامێکى سەرەکى
نێوان کەرکوک و هەولێر، کە ڕۆژانە ئەو کەسانەى لە ڕێگەى کەرکوکەوە دێنە
پایتەخت بە پێش پەیمانگەى تەکنیکى هەولێر تێدەپەڕن.
ئەوەى شایەنى هەڵوەستە لەسەر کردن بێت ئەوەیە کە ئەم پەیمانگە
بەستەزمانە نە پارکێکى ئۆتومبێل ڕاگرتنى هەیە نە گلۆپەکانى بەردەمیشى
کار دەکەن. بەیانیان بەردەمى پەیمانگە پڕ ئوتومبێلە لەو بەرو ئەوبەرى
شەقامەکە قەلەباڵغیەکى زۆریان دروستکردووە کە بۆتە هۆى دواخستنى دەوامى
ئەو فەرمانبەر و خوێندکارانەى بەوێدا تێدەپەڕن. ئێوارانیش دواى سەعات
شەش لاى پەیمانگەى تەکنیکى جیا لە گلۆپى ئوتومبێلەکان هیچ ڕوناکیەکى تر
نابینى، کە کاتێدا کە بەسەدان خوێندکار لە چواڕوانى ئوتومبیل یان
خەریکى پەڕینەوەن لەو شەقامەدا وەهەر وەها ئەوەى شارەزا نەبێ بە شو
بەوێدا تێبپەڕێ بڕوابکەن نازانێ ئەوە پەیمانگەیە لەبەر ئەوەى هیچ شتێک
دیار نیە. ئەو دیاردانە لەلایەک دیاردەیەکى زۆر ناشرینە بەردەم
پەیمانگەیەکى پایتەخت بەو شێوەیە تاریک و جەنجاڵ بێت لەلایەکى تریش
مەترسى زۆر هەیە لەسەر گیانى خوێندکاران لەو شەقامە چونکە لەبەر تاریکى
ئەو شوفێرانەى بەو شەقامە تێدەپەڕن جارى وا هەیە هیچ شتێکیان لێ دیار
نابێت و لەوانەیە خۆیان بکێشن بە خوێندکارێک و شەهیدى بکەن.
بۆیە لەسەر لایەنى پەیوەندیدا پێویستە کە بەزووترین کات چارەسەرى ئەم
گرفتە بکات و ڕووى گەشى خوێندن و پێشکەوتن با لەناو ئەو تاریکەیدا وون
نەبێ..
ماڵپەڕی جەعفەر جەوهەر خدر
|