''تاریق هاشمی'' شه‌کرت خوارد، موسڵ شارێکی کوردی و به‌شێکی گرنگی کوردستانه .
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
تاریق هاشمی، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێراق‌و، سه‌رۆکی حزبی ئیسلامی ئێراقی که‌له‌ڕاستیدا میراتگری حزبی به‌عسی عاره‌بی سۆشیالیستی ئێراقه‌که‌ی (سه‌ددام)ن، له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان له‌ڕۆژی شه‌ممه(26.1.2008)دا، که‌ماڵپه‌ڕی (ئه‌سوات ئهلئێراق – ده‌نگه‌کانی ئێراق) بڵاویکردۆته‌وه‌و، پاشان رۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ژماره‌ی (2743)ی یه‌کشه‌ممه(27.1.2008)دا ده‌قی لێدوانه‌که‌ی هاشمی بڵاوکردۆته‌وه. به‌گوێره‌ی خهباتو ئه‌سوات ئهلئێراق، هاشمی باسی ئه‌وه‌ی کردوهکهبههیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وان ئاماده‌نین سازش له‌سه‌ر عارهبێتی شاری نه‌ینه‌وا بکه‌ن، چونکه‌ئه‌و پێی وایهنهک شارێک به‌ڵکو پارێزگایه‌کی عاره‌بییه!
کاتێک کههاشمی پارێزگای نه‌ینه‌وا (موسڵ) به‌پارێزگایه‌کی عاره‌بی ناوده‌بات، مانای وایهناوبراو جگهلهخودی شاری موسڵ ته‌واوی قه‌زاو ناحیه‌کانی سه‌ر به (موسڵ)یش به‌شارو خاکی عاره‌بی ده‌زانێت! ئاشکراشهکهقهزاکانی شاری موسڵ دهکهونهههردوو به‌ری که‌ناری چهپو که‌ناری راستی دیجله، قه‌زاکانی که‌ناری چه‌پی پارێزگای موسڵ بریتین له‌نه‌ینه‌وا، ئاکرێ، شێخان، قهرهقۆشو تلکێف، هه‌روه‌ها قه‌زاکانی که‌ناری راستی پارێزگای موسڵ بریتین له‌موسڵ، شه‌نگال، ته‌له‌عفه‌ر، به‌عاج، شهڕگاتو حه‌زه‌ر. له‌وانه‌شه هاشمی داوای قه‌زاکانی ئاکرێ‌و ئامێدی-یشمان لێبکاته‌وه‌و به‌خاکی عارهبو ئێراقی بزانێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای نسکۆی (1975) ئه‌و دوو قهزایهبهبڕیارێکی شۆڤینیانه‌ی حکومه‌تی سه‌دامی نوێنه‌ری ئیمپریالیزمی عاره‌بی ئیسلامی له‌پارێزگای دهۆک دابڕابوونو خرابوونه‌سه‌ر موسڵ، ههرچهندهتهواوی پارێزگای دهۆک به‌هه‌موو قه‌زاو شارهدێکانیهوهبهشێک بووینهلهپارێزگای موسڵ، ئه‌وکاته‌ی که‌موسڵ بهدهۆک-یشهوهکوردنشین بووه‌و پارچه‌یه‌ک بووهلهکوردستان، به‌ڵام سه‌ددامی ره‌گه‌زپه‌رست به‌مه‌ستی به‌عاره‌بکردنی شار‌و پارێزگای موسڵ، له‌به‌رواری (27.5.1969)دا‌و به‌پێی بڕیاری ژماره(211)ی به‌ناو (ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش)، قه‌زاکانی (دهۆک، زاخۆ، ئامێدی، ئاکرێ‌و شاره‌دێی مزوری) له‌پارێزگای موسڵ دابڕیو، پارێزگای دهۆکی پێکهێنا. زانیومانهئۆتۆنۆمی هه‌رده‌م فراوانتر دهکرێتو بهرهوپێشهوهدهبردرێت، که‌چی له‌به‌ختی ئێمه‌ی کورددا به‌ناو ئۆتۆنۆمییهکهمان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌سایه‌ی بهعسو عارهبو ئیسلامدا به‌رته‌سک ده‌کرایه‌وه!
پێم وایهدهبوایهسهرکردایهتی کورد، په‌رله‌مانی کوردستان یاخود سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی باشووری کوردستان وه‌ڵامێکی قه‌پۆز شکێنانه‌ی تاریق هاشمییان بدابایه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رنا محه‌مه‌دی مه‌لا قادر، ئه‌ندامی ئۆفیسی رامیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، یان خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی لقی (14)ی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و جێگری پارێزگاری موسڵ، وه‌ڵامی ئه‌و قسهبێسهرو به‌رانه‌ی هاشمیان بدابایه‌وه، چونکه‌ئه‌و دوو که‌سه‌ی دوایی زۆرجار له‌ڕۆژنامه‌کانی (میدیا)و (جه‌ماوه‌ر)دا باسی کوردستانێتی شاری موسڵ-یان ده‌کردو، دڵی من‌و ملیۆنه‌ها کوردیان بهلێدوانو بۆچوونه‌کانیان خؤشدهکرد، که‌چی بهداخهوهلههیچ لایه‌ک هیچمان نه‌بیست! بۆیهوا بهندهبهچهند به‌ڵگه‌یه‌ک وه‌ڵامی تاریق هاشمی ده‌ده‌مه‌وه.
سه‌ره‌تا هه‌روه‌کو عاره‌ب ده‌ڵێن: (أدینک من فمک)، منیش هه‌ر له‌ده‌می خۆیانهوهوهڵامیان ده‌ده‌مه‌وه. مێژوونووسی ناسراوی عاره‌ب، دکتۆر شاکر خه‌سباک، که‌خاوه‌نی چه‌ندین پهرتووکو لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیباوهڕپێکراوو به‌نرخه‌و بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵیش له‌زانکۆکانی ئێراقدا مامۆستا بووه، شاری موسڵ وه‌کو پارێزگایه‌ک دهخاتهناو سنووری باشووری کوردستان‌و ده‌ڵێت: (کوردستانی ئێراق بریتییه له چوار پارێزگا (لیوا) پارێزگاکانی: موسڵ، هه‌ولێر، سلێمانی‌و که‌رکوک هه‌روه‌ها به‌نێو پارێزگای دیاله‌شدا درێژه‌ی هه‌یه‌و ناوچه‌کانی خانه‌قین‌و مه‌نده‌لی ده‌گرێته‌وه).(1)
به‌هه‌مانشێوه، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی عاره‌بی ئێراقی، هادی ئهلدهفتهری، که‌خاوه‌نی دوو رۆژنامهبووهلهکاتی خۆیداو په‌رتووکێکیشی به‌ناوی (العراق الشمالي) نووسیوه‌و، له‌لاپه‌ڕه‌کانی (3-4)ی په‌رتووکی ناوبراودا ده‌ڵێت: (ناوچهشاخاویهکانو نیمچهشاخاویهکان هه‌ر له‌هێڵی شه‌نگال-ته‌له‌عفه‌ر-چیای مهکحولو دواتر چیای حه‌مرین هێڵی جیاکهرهوهیی نه‌ته‌وه‌یی نێوان کورد‌و عاره‌به. ئه‌م هه‌رێمه‌ش به‌کوردستان ناوده‌برێت، چونکهزۆربهی زۆری دانیشتوانه‌که‌ی کوردن، جگهلهکهمێکی نه‌بێت. هه‌روه‌ها کوردستان له‌پارێزگاکانی موسڵ، هه‌ولێر، کهرکوکو سلێمانی پێکدێت). لێره‌دا ئه‌و نووسه‌ره‌ش ته‌واوی پارێزگای موسڵ به‌خاکی کورد‌و به‌شێک له‌کوردستان داده‌نێت، خۆ ئه‌و نووسهرهلهناوهڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌و قسه‌یه‌ی کردووه، کاتێک هێشتا شۆڤینییهعارهبهکان به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستیان نه‌کردبوو بهبهعارهبکردنی شار‌و پارێزگای موسڵ، که‌رکوک، خانه‌قین، به‌دره، مه‌نده‌لی‌و چه‌ندین شوێنی تر له‌خاکی کوردستان.(2).
له‌به‌رئه‌وه‌ی تاریق هاشمی سه‌رۆکی به‌ناو حزبێکی ئیسلامیه، که‌حزبی ئیسلامی ئێراقه، بۆیهپهنا دهبهمهبهر ئینسکلۆپیدیای ئیسلام به‌زمانی ئینگلیزی کهلیوا روکن محه‌مه‌د نه‌جم نه‌قشبه‌ندی لهئینگلیزیهوهوهریگێڕاوهبۆ کوردی، بابزانین تاریق هاشمی تاچ راده‌یه‌ک باوه‌ڕی بهئینسکلۆپیدیاکهی خۆی ههیهکهبهشێوهیهکی ناڕاسته‌وخۆ باسی کوردستانێتی شاری موسڵ-مان بۆ دهکاتو نووسیوێتی: (تۆڕی رێگای سه‌ربازی له‌نێوان ئه‌و فڕۆکه‌خانانه‌ی کهکهوتوونهتهکوردستان بهمشێوهیهبڵاون: گرنگترینیان له‌تورکیا: ئه‌رزڕۆم، قارس، قه‌ره‌گۆز، ئاگری، ئالازیغ، مه‌ڵاتیه، وان‌و دیاربه‌کر، به‌ڵام له‌ئێراق: موسڵ، که‌رکوک، سمێڵ، ئامێدی‌و بامه‌ڕنی، له‌باکووری سوریاش: قامیشلی، هه‌روه‌ها له‌ئێران: سنه، کرمانشاو ورمێ). ئهوهئینسکلۆپیدیای ئیسلام ده‌رکه‌وت که‌شاری موسڵ به‌شارێکی کوردستانی ده‌زانێت، بۆیهلهباسکردنی فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان، باسی فڕۆکه‌خانه‌ی موسڵ وه‌کو فڕۆکه‌خانه‌یه‌ک ده‌کات کهدهکهوێتهکوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان). ههرچهندهدڵنیاشم نه‌ک له‌ئینسکلۆپیدیای ئیسلام، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر محه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدوڵڵا سه‌رله‌نوێ زیندوو بێته‌وه‌و سوڕه‌تێکی نوێ بخاته‌ناو قورئانهکهیانو لهسوڕهتهکهدا هاتبێت کهموسڵو که‌رکوک دوو شاری کوردین‌و دهکهونهناو سنووری کوردستان، نههاشمیو نهئیسلامیو شۆڤینیانی عاره‌ب که(هه‌ردووکیان دوو رووی یه‌ک دراون)، خۆیان وابه‌سته‌ی ئه‌و سوڕهیهناکهنو دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.(3).
به‌ڵگه‌یه‌کی تری کوردستانێتی شاری موسڵ، ئه‌و قسه‌یه‌ی (دکتۆر وه‌لید حه‌مدی)یهکهسهبارهت به‌شاری موسڵ کردوویه‌تیو ده‌ڵێت: (دهوڵهتههاوپهیمانهکان له(سان ریمۆ)و له‌په‌یمانی (سێڤره) که‌له(10ی ئابی 1920)دا واژۆیانکردبوو دانیان به‌وه‌دانابوو که‌ناوچه‌ی موسڵ به‌شێک ده‌بێ له‌و دهوڵهتهکوردییهی که‌پێشنیازی دامه‌زراندنیان کردبوو. بۆیهبهپێی دادپهروهریو یاسا ئه‌و سامانی پهترۆلهدهبوو سامانی کورد بێت!). جانازانم شۆڤینی‌و به‌عسییه‌کی وه‌کو تاریق هاشمی سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگه‌یه، چ شه‌کرێکی تر ده‌شکێنێت؟ خۆ دکتۆر وه‌لید حه‌مدی تائێستاش له‌ژیاندا ماوه‌و یه‌ک دوو ساڵ به‌ر له‌کۆتایی سه‌ده‌ی بیست ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌بووه.(4).
لێره‌دا وه‌ڵامه‌که‌م به‌بۆچوونی ناودارێکی ئینگلیزی دێنم که‌سه‌رده‌مانێک هه‌وڵی له‌سه‌رپێ راگرتنی حکومه‌تی ئێراق‌و گه‌شه‌کردنی ئه‌و حکومه‌ته ده‌ستکرده‌ی ئینگلیزی له‌ئه‌ستۆ بووه، که (مسته‌ر ستیڤن هیمسلی لۆنگریک)ه، ناوبراوئهفسهرێکی رامیاری بووهبهپلهی (کاپتن)و پشکێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی له‌حکومه‌تی ئێراقدا. ئه‌و نووسهرهئینگلیزهسهبارهت به‌شاری موسڵ ده‌ڵێت: (موسڵ، پایته‌ختی سروشتی جه‌زیره‌و مه‌ڵبه‌ندی شاره‌کانی کوردستانی ناوه‌ندبوو، کهبهکهرهستهکانی خانوو دروستکردنی وه‌کو گه‌چ، به‌ردو دار به‌ناوبانگ بوو). ناوبراو شاری موسڵ نه‌ک ته‌نیا به‌شارێکی کوردی ساده، به‌ڵکو وه‌کو شارێکی گرنگ‌و پایته‌ختی کوردستان ناوه‌ندیش ناوده‌بات.(5).
سه‌رچاوه‌کان:
1- دکتۆر شاکر خه‌سباک، کورد‌و مه‌سه‌له‌ی کورد، ئه‌مجه‌د شاکه‌لی کردوویهبهکوردی، بنکه‌ی چاپه‌مه‌نی رۆژ، سوێد-1997. ل43.
2- عبدالرقیب یوسف، حدود کوردستان الجنوبیة تاریخیا وجغرافیا خلال خمسة الاف عام وما ترتب علی الحاقها بالعراق، الطبعة الاولی، مطبعة شڤان، جنوب کوردستان - السلیمانیة 2005. ل210.
3- اللوا‌ء الرکن محمد نجم‌الدین النقشبندي، الکورد و کوردستان ترجمة بحث منشور في دائرة المعارف الاسلامیة باللغة الانگلیزیة عام 1986، مطبعة المعروف- شارع السعدون 2002. ل35.
4- دکتۆر وه‌لید حه‌مدی، کورد‌و کوردستان له‌به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیادا، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د نوری تۆفیق، چاپی دووه‌م، ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپخانهئۆفسێتی هه‌واڵ، باشووری کوردستان - سلێمانی 1999. ل23.
5- المستر ستیڤن هیمسلي لونگیک، اربعة قرون من تاریخ العراق الحدیث، الطبعة السادسة 1985 بغداد - عراق. ل24.
دووشه‌ممه 4.2.2008
|