تاریق هاشمی،
نوێنه‌ری ئێمه نییه.

جه‌مال کۆشش
له‌په‌یوه‌ند به فیتۆی تاریق هاشمی له‌سه‌ر
ره‌دکردنه‌وه‌ی به‌ندی یه‌کی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق
لهجانیوهری 2010 دا.
بڕیاره یاسایه‌ک بۆ شێوازی جێبه‌جێکردنی ده‌نگ
ومافی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک و دیموکراسیکردنی
کۆمهڵگهلهلایهن په‌رله‌مانی عیراقهوهپهسهند کرابیت بۆ ئایندهی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌عیراقدا. ئه‌م یاسایه‌ش هه‌موو که‌س تا مالکیش خۆی
به‌مه‌غدوور ده‌زانیت، ده‌سه‌لاتی کوردی خۆی بهفریوخواردوو ده‌زانیت،
...به‌لام له‌راستیدا ئه‌م یاسایهقوڵکردنهوهی بنه‌ماکانی گرژی و
توندوتیژی و ناکۆکیه‌کانه. مۆنۆپۆلکردنی مافی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی
هاولاتیان و قه‌تیسکردنیان له بازنه‌ی ستراتیژی سیاسی هیزه دینی ونهتهوهییهکاندا
، نادیموکراتیترین پراتیکیکهکهسهرجهم پرۆسه‌که‌ی له‌بری هه‌ڵبژاردنه‌وه
ده‌گۆڕیت بۆ سه‌رکوتی سپی و پێشیلکردنی ئازادییهمهدهنی و مافی
هاولاتیان به‌شیوه‌ی تاک و کۆمه‌ڵ.
تاریق هاشمی، وه‌ک چێگری سه‌رۆککۆماری عیراق، گوایه
له‌سه‌ر که‌می به‌شی نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی عیراقی له
کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق دا ڕه‌خنه‌ی گرتووه
و داوای زیادکردنی کردووه. ((له%5
بکرێت به%15)). به‌پیی ئاماره‌کان له‌ئیستادا نزیکه‌ی 5 ملیۆن په‌نابه‌ری
عیراقی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی عیراقدا ده‌ژین.
تاریق هاشمی، له‌ڕوانگه‌یه‌کی به‌رژه‌وه‌ندخوازی سوننیهی سیاسیه‌وه ،
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌حزابی شیعه‌و ریژه‌ی کورسی حزبه کوردییه‌کاندا ئه‌م
فیتۆیهیهی به‌کارهیناوه. هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به
قه‌باره و ئازار
و به نوێنه‌رایه‌تی واقعی په‌نابه‌رانه‌وه
نییه.
هیچ رۆژێک له‌په‌یوه‌ند به‌مه‌سه‌له‌ی پهنابهرانهوهرۆڵیکی پۆزه‌تیفی
نه‌بووه،بهپێچهوانهوهزۆربهی وهفدهئهوروپییهکان که‌سه‌ردانی
عیراقییان کردووهلهسهر مه‌سه‌له‌ی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌گه‌ل
ئه‌و دانیشتوون و وه‌ته‌نانه‌ت به‌پێی هه‌واله‌کان ئه‌بیت ئه‌و وه‌فده‌ی
که‌سه‌ردانی دانمارکییان کرد که‌راسته‌وخۆ له‌ژیر ڕێنوێنی ئه‌ودابوو،
ده‌ستی ڕاسته‌وخۆی هه‌بووه له‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی‌دا.
تاریق هاشمی نا‌توانیت ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ئیمهبیت له‌مه‌ڕ یاسای هه‌لبژاردنه‌کان.
نا‌توانیت له‌سه‌ر مافه‌کانمان به‌وه‌ڵام بیت.....که‌سانیک ده‌توانن
نوینه‌رایه‌تی ئیمه بکه‌ن که
به‌شیک بووبیتن له
نارهزایهتیهکنمان، له ئاواته‌کانمان،
له مافه‌کانمان و
بۆی تیکۆشابن. ئیمه
هه‌لاتووی ده‌ستی هاشمیهکان، مالکیه‌کان، تاڵهبانیهکانین..
22.11.2009
0041787557786
jamal-hasan@hotmail.com
|