تارماییه‌کانی
مارکس.
د.فالح عه‌بدولجه‌بار
و: محه‌مه‌دی مشیر
ئه‌مڕۆ تارمایی مارکس به‌ده‌وری جیهانی پیشه‌سازی
دا ده‌خولێته‌وه،ئه‌و سه‌راپای ژیانی هۆشیارانه‌ی خۆی بۆ تێگه‌یشتن و
ره‌خنه‌گرتن و داڕماندنی ئه‌م جیهانه ته‌رخانکرد، له‌وانه‌شه ئێستا
به گاڵته‌جارییه‌وه یا به دڵخۆشییه‌وه( بڕوانێته ئه‌و جیهانه
پیشه‌سازییه‌ی له سه‌خترین قه‌یرانی گه‌ردوونیدا ده‌گه‌وزێ. هه‌مان
شێوه تارمایی (ئاده‌م سمیس) یش به‌ده‌وری هه‌مان جیهاندا ده‌خولێته‌وه
که سه‌راپای کاره‌کانی ژیانی بۆ هه‌وڵی تێگه‌یشتن له‌و جیهانه پیشه‌سازییه
و سه‌قامگیرکردن و مه‌زنکردنی ته‌رخانکرد و ده‌بینێ که بازاڕی له‌ده‌ستده‌رچوو
چۆن سزای جه‌ماوه‌ری سپارده‌کاران (مودعین) به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوانی
کار ده‌دات و چۆنیش به‌هره‌داران و سه‌وداکاران وه‌کو یه‌ک سزا ده‌دات.
وێڕای کینه‌م له وشه‌ی ( قه‌یران) له‌به‌ر زۆری رووتبوونه‌وه‌ی، وشه‌یه‌کی
چێتر بۆ وه‌سفکردنی دۆخه‌که نابینمه‌وه، به‌ڵام به واتایه‌کی
سنووردار کێشه‌یه‌کی سه‌خت له ئارادایه که هێشتا رێگه‌چاره‌کانی گه‌ڵاڵه
نه‌بوون. سێبه‌ره‌کانی مارکس و ئاده‌م سمیس – یش له ئاسمانی مشتومڕدا
ده‌خولێنه‌وه.
خه‌یاڵه‌کانی ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان (مارکس) وا ده‌ڕوانێته ئه‌و قه‌یرانانه‌ی
که له‌وه‌تای ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه،به‌شێوه‌یه‌کی
یه‌ک به‌دوای یه‌کی بێًپچڕانه‌وه، سه‌ریانهه‌ڵدا }یه‌که‌مجار له
ئاسیا( ئه‌نده‌نوسیا، مالیزیا، کۆریا و..تاد- جگه له تایوان)، دووه‌مجار
له روسیا و سێیه‌مجار له ئه‌مریکای لاتین دا { که دڕنده‌یی بازاڕ
ده‌سه‌لمێنن و ئاکاری زاڵیش له‌هه‌موویاندا - له‌وه‌ته‌ی
سه‌رهه‌ڵدانیانه‌وه - هه‌روه‌ک هی ئه‌و قه‌یرانه‌یه که له‌م
نزیکانه‌دا له بازاڕه‌کانی پاره له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکادا سه‌ریهه‌ڵدا، له بازاڕه‌کانی پشک، بازاڕه‌کانی ئاڵووێری
پاره‌و شتی تر،له کۆمپانیاکانی بارمته‌ی عه‌قاری و بانکه‌کان
سه‌ریهه‌ڵدا... واته قه‌یرانه‌که له‌وێدا سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه که به
ئابووری راسته‌قینه (به‌رهه‌مهێنان و ئاڵوگۆڕ) ناسراوه، به‌ڵکو
له‌وێدا روویداوه که پێی ده‌گوترێ ئابووری وه‌همی و بایه‌خ ده‌داته
گواستنه‌وه‌ی به‌هاکان (به‌ها کاغه‌زی و هێماکان) له نێوان موڵکداره
جیاجیاکاندا بێئه‌وه‌ی هی تازه‌ی لێبه‌رهه‌م بێت.
ئاده‌م سمیس له‌و باوه‌ڕه‌دابوو که بازاڕ دادپه‌روه‌ره و یاسا و
رێساکانی په‌یوه‌ندییان به که‌سایه‌تییه‌کانی ناوییه‌وه نییه، ئیدی
دابه‌شکردنی کار له‌لای ئه‌ودا هه‌نگاوێکه بۆ پێشکه‌وتن ( بۆ
زیادکردنی به‌رهه‌مهێنان) و بازاڕیش پاداشتی به‌رهه‌مهێنه
سه‌نگینه‌کان ده‌داته‌وه و خراپه‌کانیش سزا ده‌دات.ئه‌و پاداشت و
سزایه نا که‌سێتییه له‌لای ئاده‌م سمیس دا په‌یوه‌ندی به
به‌رهه‌مهێنانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هه‌رخۆی وه‌ک دوژمنێکی ده‌وڵه‌تی
ده‌ست تێهاوێژ و پاسه‌وانێکی ئازادی تاک، له تیۆره لیبڕاڵه‌که‌یدا
رێگه ده‌دات که ده‌وڵه‌ت کارگه‌لێکی ئابووری ئه‌نجام بدات، واته
هه‌ندێ ئیشی گشتی ئه‌نجام بدات.
مارکس له‌و بازاڕه‌ی سمیس دا کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی یاسایی، کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری ده‌ستنیشانکرد. ئه‌و له‌وباوه‌ڕه‌دا بوو که ئه‌مه‌ی سمیس
سه‌رپێچیکردنی یاسای ئاڵۆگۆڕکردنی شته یه‌کسانه‌کانه له گه‌ڵ (
کاڵای کاردا) و هه‌ژاری و زۆری بێکاران به‌رهه‌مده‌هێنێ، دواتریش له
گۆڕه‌پانی ئابووریدا زێده‌به‌رهه‌م (ئابووری راسته‌قینه) و دابڕانی
فرۆشراوه‌کان له کڕاوه‌کان(بازاڕه‌کانی پاره) له ئارادایه.
چاره‌سازان بۆ چاره‌سه‌ری زێده‌به‌رهه‌م په‌نایان برده به‌ر تێکدانی
به‌رهه‌مهێنراوه‌کان یان دابه‌زاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌کاتی
بێبازاڕی و بنبه‌ستدا ، به‌ڵام بازاڕه‌کانی پاره له بێبازاڕییه
گه‌وره‌که‌ی ساڵی 1929 دا، دوابه‌دوای شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و به‌ر له
سه‌رکه‌وتنی نازیزم ،گه‌وره‌ترین زیانیان پێگه‌یشت.له هه‌ر دوو
حاڵه‌تیشدا چاره‌سه‌رکردنه‌که به‌وه بوو که ده‌وڵه‌تی نالیبڕاڵ له
(روسیا – ئه‌ڵمانیا) به شێوه‌یه‌کی چڕ ده‌ستبهاوێژێته نێو کاروباره
ئابوورییه‌کان و له ده‌وڵه‌تی لیبڕاڵیشدا (له ئه‌مریکا – رێککه‌وتنه
تازه‌که‌ی سه‌رۆک رۆزفلت) ده‌ستتێهاوێشتنه‌که چی وای له‌وی نالیبڕاڵدا
که‌متر نه‌بوو. تیۆری بازاڕی دابه‌شکرا و له نێوان به‌هه‌شتی
هاوسه‌نگییه‌کانی سمیس و دۆزه‌خی ناهه‌وسه‌نگییه‌کانی مارکس له‌سه‌ده‌ی
بیستدا هه‌موو هۆکارێکی بۆ ئه‌زمونداره‌کان ره‌خساند تا به دوو
رێڕه‌وی دژڕه‌ودا بڕۆن: یه‌که‌میان ، ده‌وڵه‌تێگی فره ئۆتۆریته‌خواز
که ئابووری ده‌ستگرتنه‌وه (اقتێاد الشحه) رێکده‌خات، واته بازاڕێک
رێکده‌خات بێبازاڕ، وه‌ک ده‌وڵه‌تی سۆسیالیزمی له‌به‌رگی ستالینی
دا،دووه‌میان ده‌وڵه‌تی لیبڕاڵ که متمانه‌ده‌کاته سه‌ر زه‌مینه‌ی
بازاڕی ئازاد، بازاڕی کراوه.
له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی بیستی کورتخایه‌ندا(1917- 1991)، هه‌ردوو سیسته‌م
کاریان لێککرد. له‌و میانه‌دا ده‌وڵه‌تی چاکسازی سۆسیالیستی له
لایه‌کدا هاته ئاراوه و ده‌وڵه‌تی به‌خته‌وه‌ریش له لایه‌کی
دیکه‌دا. ده‌شیا ئه‌م کارلێککردنه‌ی هه‌ردوو سیسته‌م به‌سه‌ر یه‌کتردا
به‌رده‌وامبێت ئه‌گه‌ر باڵی یه‌که‌م نه‌ڕووخابا له‌و کاته‌یدا که
ره‌وتی لیبڕاڵیزمی نوێ ( تاتشه‌ر و رێگان) نه‌شونمایکرد تا جڵه‌وی
کودێتا بگرێته ده‌ست به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی به‌خته‌وه‌ریدا که ببووه
نموونه‌یێکی خۆرئاوایی گشتگیر و گوتاری که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له
تێچووه‌کانی به‌رهه‌مهێنان وه‌ک:(کرێیه‌کان، بیمه‌و ده‌سته‌به‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی کرێکاران و باجه‌کان) ببووه گوتارێکی باوی ئه‌و کات.
ئه‌مڕۆکه‌ش، ئه‌و لیبڕاڵیزمه نوێیه‌ی که شایی بۆ (( کۆتایی مێژوو))
گێڕا خۆی به ناچاری ده‌بینێته‌وه تا به‌دوای سه‌ره‌تاکانی مێژووی
نیولیبڕاڵیزمدا بگه‌ڕێ و بپرسێ: ئایا قه‌یرانه‌که له بازاڕه‌کانی
پاره‌دایه، واته له ئابووریی وه‌همیدایه یان له ئابووریی
راسته‌قینه‌دا؟،ئایا سنووری ئه‌و ئازادییه‌ی له‌م که‌رته‌دا ده‌شێ
هه‌بێ چه‌نده که رۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی له وه‌به‌رهێنانه
راسته‌قینه‌کاندا ده‌گێڕێ و رۆڵێکی گرنگتریش له سه‌ودای پشکه‌کان و
دراوه‌کان و عه‌قارات و قه‌رزه ناپه‌سنده‌کان(القروچ غیر الحمیدە)
ده‌بینێ؟
وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ دڵخۆشی لیبڕاڵیسته‌کان به رووخانی بلۆکی
سۆسیالیستی و حزبه شیوعییه‌کان، چه‌په‌کان تاراده‌یه‌کی زۆر به‌و
قه‌یرانه‌ی لیبڕالیزم دڵخۆشن. به‌شێک له‌و دڵخۆشییه ده‌گاته ئاستێک
وابیربکه‌نه‌وه که گه‌ڕانه‌وه‌ی بزاڤه‌کانی چینی کرێکار یان
داته‌پینی ژیاریی سه‌رمایه‌داری ئه‌گه‌ری هه‌یه، بێئه‌وه‌ی بیر له‌و
راستییه بکه‌نه‌وه که چینی کرێکار له خۆرئاوا به‌رته‌سک بۆته‌وه و
له خۆرهه‌ڵاتیشدا گه‌شه‌ی نه‌کردووه و ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی
له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا زه‌ره‌رمه‌ندبوون سه‌ر به چینه تازه‌کانی
ناوه‌ندن و ملیۆنها سپارده‌کار و خاوه‌ن خانووه‌کان ( له رێگه‌ی
بارمته‌ی عه‌قارییه‌وه- الرهن العقاری) و باجده‌ره‌کان به‌گشتی (
له‌وانه‌ی که ده‌بینن پاره‌و موڵکه‌کانیان بۆ رزگارکردنی
نه‌هه‌نگه‌کانی سه‌وداکاری(مچاربە) به فێڕۆ ده‌چێت)، به‌ڵکو خاوه‌ن و
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئابووریی راسته‌قینه و زۆرانێک له سیاسه‌تمه‌درانیش
له‌و قه‌یرانه زه‌ره‌رمه‌ند بوون.بۆیه پانتایی ناڕه‌زایه‌تی نیمچه
گشتییه، به‌ڵکو که‌م وێنه‌یه. ره‌نگه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی که‌مێک
به‌رزه‌فتکاری و رێکخه‌ری جڵه‌وگیر ببێته مایه‌ی سستکردنی (( شۆڕشی
نیولیبڕاڵ)).ببڕای ببڕ نیوڵیبڕاڵه‌کان چیدی ناتوانن به‌هه‌مان
سه‌رگه‌رمی و گوڕی جاران لافی دادپه‌روه‌ری بازاڕ لێبده‌ن، چونکه
هه‌ندێ رووداوی مکۆم نیشانی ده‌ده‌ن که بازاڕه‌کانی پاره ده‌توانن
سه‌راپای سیسته‌می تێکچڕژاوی ئابووریی جیهانی بشڵه‌ژێنن : قه‌یرانی
بازاڕه‌کانی پاره مه‌یلی قه‌رزکردن لاواز ده‌کا و ئه‌مه‌شیان مه‌یلی
به‌کاربردن که‌مترده‌کا و هه‌ردووکیشیان ده‌بنه هۆی کرژبوونه‌وه‌ی
ئابووری راسته‌قینه(که ره‌نگه بگاته رادده‌ی بێبازاڕی)، ئه‌مه‌شیان
به‌شبه‌حاڵی خۆی بازاڕه‌کانی پاره لاوازده‌کا. له‌م بازنه
به‌تاڵه‌دا، که به بازنه‌یه‌کی دۆزه‌خی ده‌چێ، گوشاری
به‌رژه‌وه‌نده پێچه‌وانه‌کان که هانده‌ری مه‌ترسین له‌و داته‌پینه،
له گه‌ڵ فشاری ره‌وشته‌کی کۆمه‌ڵگه و گوشاری سیاسی (ده‌وڵه‌ت)
ده‌بنه پاڵنه‌ری هه‌نگاو نان به‌ره‌و سه‌پاندنی پتری به‌رزه‌فتکاری و
چاودێری. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ش ئامرازگه‌لی سیاسی نوێ له
ئارادان: یه‌کێتی ئه‌وروپا، کۆمه‌ڵی هه‌شت ده‌وڵه‌ته‌که.ئه‌و
دامه‌زراوه چاودێرکارانه‌ی وه‌کو( سندوقی نه‌خت، بانکی نێوده‌وڵه‌تی و
رێککه‌وتننامه‌ی بریتون وودز) دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م دامه‌زران،
رووخان یان په‌راوێزخران، که‌چی بیرمه‌ندانی ئابووری هه‌ست به‌وه
ده‌که‌ن که ساڵ له دوای ساڵ پێویستی بۆ دروستکردنی دامه‌زراوه‌ی
هاوجێ نه‌شونما ده‌کا و ره‌نگه دامرکاندنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئاسیایی
ده‌یان ملیاری گه‌ره‌ک بێت، هه‌ر وه‌ک چۆن کوژاندنه‌وه‌ی قه‌یرانی
روسیا نزیکه‌ی په‌نجا ملیاری تێده‌چێ، تێچووی دامرکاندنه‌وه‌ی
قه‌یرانی ئه‌مریکای لاتینیش له‌م دووه‌یان که‌متر نییه. پێشتر
دامرکاندنه‌وه‌که ئاسان بوو، چونکه سه‌نته‌ره بڕیارده‌ره‌کانی
ئابووری جیهانی ساغڵه‌م بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ر،
زلترین ئابووری نه‌خۆشه. که‌واته ده‌بێ شێوه‌که چۆن بێ ئه‌گه‌ر
هاتوو هه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ر سه‌رله‌نوێ هاوته‌ریبی قه‌یرانی
سه‌نته‌ر نه‌خۆش بکه‌ون؟ تای ته‌رازوو زیادتر به‌و لایه‌دایه که
خه‌یاڵه‌کانی مارکس و خه‌یاڵه‌کانی سمیس هه‌وڵه‌کانیان یه‌کبخه‌ن له
پێناو جڵه‌وکردنی زێتری سه‌رمایه تا به‌ر به غه‌ریزه له
ده‌ستده‌رچووه‌کانی وه‌ده‌ستهێنانی قازانج بگرێ و بازاڕیش ملکه‌چی
جۆرێک له به‌رزه‌فتکاری و به‌رنامه‌ڕێژی بکه‌ن، واته بیکه‌نه
قه‌واره‌یه‌کی پتر کۆمه‌ڵگه‌یی و که‌متریش تاکه‌که‌سی. لیبڕاڵسته‌کانیش
جارێکی دی دوایین دێڕه‌کانی ((سامانی ئوممه‌ته‌کان)) ده‌خوێننه‌وه تا
فه‌توایه‌کی تیۆری تێدا بدۆزنه‌وه که رێگه بدات ده‌وڵه‌تی لیبڕاڵ
زێتر و به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رم ، لیبڕاڵییه‌تی بازاڕه‌کانی سه‌رکوت بکات،
که ئه‌مه‌ش سوودبه‌خشه. ره‌نگه قه‌یرانه‌که به‌خێرایی چاره‌سه‌ر
بکرێ یا ماوه‌یه‌کی درێژتر بخایه‌نێ، به‌ڵام راڤه‌کارییه‌کانی ئه‌م
قه‌یرانه بۆچوونی هه‌مه‌جۆر و پێچه‌وانه دێننه ئاراوه و هه‌مان
پرسیاره دێرینه‌که زیندوو ده‌که‌نه‌وه: تاک یا کۆمه‌ڵ، ئازادی و
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌که‌میان یاخود به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌کانی دووه‌میان؟
ئه‌وه‌ی جێگیره ئاسته‌نگه‌که ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه:
(ئه‌لحه‌یات 12/10/2008)
|