تارمایى ژنیَكى سپى.
ناڵه
حه‌سه‌ن
شه‌وه‌كان رِه‌ت ده‌بن
منیش / له كه‌ژاوه‌ى مردن
دوور ده‌كه‌ومه‌وه .
رِۆژه‌كان رِه‌ت ده‌بن
تارمایى ژنیَكى سپى
له‌باخچه‌كانى ته‌نیاییم نزیك ده‌بیَته‌وه
سه‌ده‌كان رِه‌ت ده‌بن
شه‌قامه‌كان پرده‌بن له گومان
وه‌رزه‌كانى
نیَوان من وخه‌ونه‌كانى
نیَو تارمایى ژنیَكى سپى
پرده‌بن له ترس
دووریه‌كانى
نیَوان من و ده‌ریاكانى
نیَو تارمایى ژنیَكى سپى
پر ده‌بن له عه‌شق
هۆ ژنه گیاییه‌كه‌ى
نیَو تارماییه سپیه‌كانى به‌فر و
نیَو خه‌یاڵه گه‌رمه‌كانى
شه‌وه شیرینیه‌كانى شیعر
منیش له چاوه‌رِوانى تۆدا
له نیو یادگاریه‌كانى دره‌خت و
گریانه‌كانى به‌رد و
شه‌وه مۆماویه‌كانى مانگ دا
به‌دیار
چه‌ند وینه‌یه‌كى پرِاوپرِ له روانینى په‌پووله‌یى
به رِیَنوسه نارنجیه‌كانى خه‌فه‌ت
رۆمانه‌كانى عه‌شق ده‌نوسمه‌وه
منیش /
له چاوه‌رِوانى تۆدا
له نیَوشه‌وه مانگه‌شه‌ویه‌كانى
نیَو چاوه‌كانى ماسى و
له نیَو خه‌ونه پاییزییه‌كانى كات و
له نیَو بالكۆنه فیَنكه‌كانى خۆره‌تاودا
به دیار چه‌ند كتیَبیَكى پرِاوپرِ
له بازنه نه‌غماویه‌كانى غوربه‌ت
حه‌سره‌ته نارنجیه‌كانم ده‌نوسمه‌وه
شه‌وه‌كانم رِه‌ت ده‌بن
تارمایى ژنیَكى سپى
له سه‌رسینگى مۆنالیزاى ته‌مه‌نى من
ده‌رده‌كه‌وىَ و
ویَنه‌ى كۆده‌كانى عه‌شق و
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى پرِ له سیحرم بۆ ده‌كیَشىَ
رۆژه‌كان و وه‌رزه‌كان و سه‌ده‌كانم
ره‌ت ده‌بن
تارمایى ژنیَكى سپى
له مردنه رِۆمانسیه‌كانم
نزیك ده‌بیَته‌وه
نزیك نزیك نزیك
چاوه‌كانى له‌سه‌ریه‌ك داده‌نیَ و
له نیَو بازنه‌كانى بیَ ده‌نگیدا
ده‌گریىَ و ده‌گریَ و ده‌گرییَ
منیش له چاوه‌روانى
شه‌ویَكى شیرینى نیَوباوه‌شى ئه‌و ژنه‌دا
ئیَواره ئه‌سمه‌رییه‌كان و
وه‌رزه وه‌نه‌وشه‌ییه‌كان و
مانگه مۆماویه‌كانم.......داده‌گیرسیَنم
منیش له چاوه‌رِوانى
مژینى لیَوه ناسكه‌كانى ئه‌و ژنه‌دا
له سه‌ر سینگى مۆنالیزاى خه‌ونه‌كانم
ویَنه‌ى ژووریَك و سیسه‌میَك و مۆمیَك
له‌سه‌رئاویَنه‌ى روون روونه‌كانى خه‌یاڵیشم
ویَنه‌ى سیَویَكى سوور سوور ده‌كیَشم
رِۆژه‌كانم رِه‌ت ده‌بن
له نیَو رِووخساره نارنجیه‌كه‌ى یاده‌كانم
سه‌به‌ته‌یه‌ك پر له میَوه‌و
ده‌لاقه‌یه‌ك پر له كتیَب و
گوڵدانیَك پر له گوڵ
سه‌مام بۆ ده‌كه‌ن و له‌ئامیَزم ده‌گرن
ویَنه‌ى شه‌ویَكى شیرینى پر له شیعرم
بۆ ده‌كیَشن
شه‌ویَكى پرِ له باران و
پرِ له هاوار و پرِ له شه‌پۆڵ و پرِ له فرین
رِۆژه‌كان و شه‌وه‌كان و سه‌ده‌كانم
رِه‌ت ده‌بن
تارمایى ژنیَكى سپى
له سه‌ر سینگى مۆنالیزاى هه‌ناسه‌ى من
ده‌رده‌كه‌وىَ و
دیَته نیَو كیَڵگه سپیه‌كانى رِۆحم
به نیَو كۆلاَنه كچیَنیه‌كانى
ده‌ماره‌كانى عاتیفه‌م پیاسه ده‌كات و
به‌سه‌ر په‌یژه‌كانى خۆشه‌ویستیم / هه‌ڵده‌گه‌رىَ
له نیَو كازیَوه‌ى گلیَنه‌ى چاوه‌كانم
راده‌كشىَ
بۆ هه‌تا هه‌تایه /
له‌ویَدا ده‌میَنیَته‌وه
وه‌رزه‌كانى من ره‌ت ده‌بن
منیش له چاوه‌روانى
شه‌ویَكى شیرینى نیَو باوه‌شى ئه‌و ژنه‌دا
له سه‌ر سینگى مۆنالیزاى برینه‌كانم
به " كۆده‌كانى داڤنشى "
ویَنه‌ى چه‌مانه‌وه‌ى خۆم ده‌كیَشم
بۆ هه‌تا هه‌تایه
له نیَو فرِینه‌كانى عه‌شقیَكى ئه‌به‌دى
له نیَو /
خه‌یاڵه به‌فرینییه كریستالییه‌كانى ته‌نیایی دا
ده‌میَنمه‌وه
كتیَبیَك پر له شیعرى عاشقانه
به رِیَنووسه نارنجیه‌كانى غوربه‌ت
بۆ نیگار و
بۆ رِووخساره ئاویَنه‌ییه‌كه‌ى
ئه‌و ژنه سپیه لیَو به‌باره / ده‌نووسمه‌وه .
سیبته‌مبه‌رى 2006
|