٢٢\١٢\٢٠١٤
تارمایی.

ستار ئه‌حمه‌د
شه‌و به
دیار بێداری مه‌رگه‌وه نووچ ئه‌ده‌ی
به‌یانی تابلۆیه‌ك بۆ سبه‌ی ده‌كێشی
من له‌به‌ر ئاوێنه‌ی ته‌ڵخه‌وه
ده‌له‌رزم بۆ چاوی داهاتوو
تۆش هه‌نیه‌ی ئه‌ستێره ده‌تاشی و
ده‌بیته شنه‌ی ردێنی داری توو
شه‌قامێك له تاریكی
ده‌مپێچێته‌وه به‌ره‌و ئه‌و دیوی گوزارشت
تاوێك له‌وشه‌م ده‌ئاڵێی
نه‌له‌پاڵ مردنا گوزه‌رێ تێمده‌گات
نه گه‌رمی هه‌ناسه‌ت
ده‌مخاته سه‌مای حه‌ق
ئه‌زموونی باڵدارانم فێركه
ده‌مه‌وێ بفڕ‌م و
له‌لانه‌ی ته‌رزه‌دا
ماڵێكم هه‌بێت بۆ مه‌ودای سره‌وتن
نیگات له سروه‌ی شه‌ماڵدا
ده‌روازه‌ی ژیانی بێنه‌وام داده‌خا
دێمه‌وه بۆ كه‌نار ئه‌و رۆحه‌ی
له تیشكی تابلۆدا
له‌ره‌نگی تاریكی بێزاره‌و
به‌ده‌نگی شه‌قژنت ئاشنایه
سه‌رابی كڕێوه‌ت
ژووره‌كه‌م ده‌كاته ژوانگه‌ی مه‌رگه‌زێ
ناوێك نابینم بۆ پێناسه‌ت
رێگایه‌ك نامباته هه‌ودای ره‌هابوون
له پاڵ شیعرێكی رزاوا
له نێو پاییزه په‌یڤ و
رسته‌ی بێ حه‌رفا
سپێده‌یه‌ك نابێته هاوخه‌مم
ئه‌م دێڕی ئه‌لبوومی ئه‌وینه
له‌نێو هه‌ژانی یادگارما دیاره
زاراوه‌ی ته‌نیایی و
ئه‌دگاری وه‌رین و هه‌ڵبوونه
وێنه‌یه‌ك دیوارێ رامووسێ
ته‌مومژ چوارچێوه‌ت ره‌نگده‌كا
ده‌بیته تێكه‌ڵه‌ی به‌فرو خوێن
من پێكی ژه‌هری خۆر
به رۆحم ده‌پێوم
تۆش ئاڵای تاریكی هه‌ڵده‌گری
نه‌با نه‌خشه‌ی سینه‌ت ده‌سڕێته‌وه
نه له‌گه‌ڵ هوزانی به‌رداشا
بۆ خه‌می لووتكه‌یه‌ك
له كاڵای تارمایی چیایه‌كا ده‌مری.
star.ahmad62@ymail.com
|