٧\٩\٢٠١٤
تا رۆحمان لە رۆحی
(داعش) ئازاد نەبێ
لە (داعش)
ئازادمان نابێ.

شوان عوسمان
(داعش) وەکو گروپێکی ئیسلامی توندڕە و نە بێ رابردووە نە بە رابردووی
ئێمەدا نامۆیە، ئەو رابردوویەکی دووری لەناو هەناوی ئەو واقیعەدا هەیە
کە ئێستا بە رەنگ وسەنگێکی دیکە دەردەکەوێتبۆیە ئەوەلەپڕێکەوە
هەڵنەتۆقیوە، بەلکو بەرماوەی چەندین سەدەی سالاری بوونی هۆشمەندی
وزەینی باوی ئەو کۆمەڵگایەکە کە لە بەرەئەنجامدا بۆتە فەرهەنگ
وکەلەپورێکی کۆمەلایەتی رەقهەڵاتوو کە لە هەندێک جێگا بە کاڵی و لە
هەندێک شوێنی دیکەدا بە رەنگێکی تێر و قەوارە جیاواز دەبینرێت.
هەموو ئەو رەوتە تیرۆریستانە لە رابردوو ولە ئێستا هەر هەبووینە ئەوان
لە هەناوی زۆر لە تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایە گەرایەکیان هەبووە کە ئێستا
یەکە یەکە هێلکەکانیان دەتروکێت، هەمیشە کۆمەڵگای بێ ئاگا و هۆشمەندی
سەقەت و داخراو و ناشارستانی ژینگەیەکی باشن بۆ پیتانی گەشەی ئەوان،
هەروەها ئەوان ناراستەوخۆ کاریگەری خۆیان لەسەر دەوروبەری خۆیان
هەبووە،ئنجا دوایی دەپەڕنەوە ناو کۆمەڵگا پێشکەوتوو تر، بۆیە هەر رۆژە
بە رەنگێک دەردەکەون، سەردەمێک (ئیخوان و بزووتنەوەو ئەنسار و جیهاد و
کۆمەلی ئیسلامی)رۆژێک (قاعیدە) و ئێستاش (داعش)....
بەڵام ترسناکی سەرهەڵدانی ئەو دیاردانە ئەوەیە ،ئێمە بەبێ ئەوەی بە
خۆمان بزانین(داعش)ێک لەگەلماندا دەژیت لەتەکمانرێ دەکات ، هەموومان بە
جۆرێک بۆنی (داعش) دەدەین ، هەریەکەمان لە ناوەوەی خۆیدا رێ بە
کەلتووری (داعش) دەدات لەگەلی بڕوات ، ئەوەش سەرئەنجام کاریگەری خۆی
دەبێت و کار لەسەر هۆش و بیر کردنەوەو رەفتار و خەسلەتی رۆژانەمان
دروست دەکات، (داعش) لەگەلمان لەسەر سفرە دادەنیشێت و لە سەفەر پێشمان
دەکەوێت ، لەگەلمان نوێژ دەکات، لە مزگەوتەکان دەبێتە ئیمامێکی سونی و
فێری خووی جیهادی (داعش)یمان دەکات، باوکێک (داعش)ە کاتێک کوڕەکەی
دەداتە دەستێکی ناپاک تا فێری(جیهاد)ی بکات لە رێی خوا ، دایکێک لە
هەمان دایکی(داعش)ێک دەچێت کە کچەکانی بە (حیجابێک) رووبەرووی مێژووی
نەتەوەکەی و هەموو ئەو کۆمەلگا جیاوزانە دەکاتەوە کە (ئیسلام )نین،
بەلکو جولەکە وکاکەییو مەسیحی و یەزیدین..
(داعش) لە مەکتەبە ودەبێتە مامۆستا دەرس بە منداڵەکانمان دەدا بە نوقلی
قسە و خەونی حۆریەکانی بەهەشت فڕیویان دەدا، داعش لە بازاڕە بەکەیفی
خۆی لەگەل جەژن و رەمەزاندا بازرگانی بە داهاتی نیشتیمانی دەکات، نرخی
شتومەک زیاد دەکات ناهێلێت نەدارەکان ئەو رۆژانە تێر بە زگی خۆیان بخۆن
،(داعش) خاوەن خانووە ماڵی بەکرێ دەدات وچاوی لەوەیە دەبل کرێ لە
کرێچیەکانی وەربگرێت، لە دەزگای پەروەردەدا بەڕێوبەرە لەناو پەرلەماندا
وەزیرە بڕیار دەدات چارەنووسی هەموومانیان لە دەستە..
لە وڵاتێک هەموو عەقلیەت وفەرهەنگێک لە خزمەت حیزب و حیزب لە خزمەت یەک
سەرکردایەتی و سەرکرداتیش لە خزمەت یەک سەرۆک و یەک سەرکردە بێت ،سەرۆک
وسەرکردەش لە خزمەت یەک عەقلیەت و یەک فەرهەنگی کۆن و سواو و سەقەت کار
بکات، نە سیاسەت و نە یاسا و نە پەروەردە و نە تەندروستی و نە (ئایین)
وەکو دەزگای بەرێوەڕایەتی و سەرچاوەی دادی کۆمەڵایەتی رەوا و رەوایەتی
دەبێت، بە ئاسایی کاری خۆیان ناکەن ، هەموویان دەکەونە خزمەت ئەو هێلە
سیاسیە دواکەوتوو و دووبارانەی وەکو (داعش) دەردەکەون ، لەگەل
دواکەوتنی کۆمەڵگا ئەوان بەرژەوەندیان زیاتر و دەسەڵاتیان باڵاتر دەبێت..
ئێمە ئەگەر جلمان رەش نیە وەکو (داعش) بەڵام دڵمان زۆر رەشە وەکو رەشی
ئەوان لەبەرامبەر نەتەوە و نیشتیمان وگۆڕانی کۆمەلگا بە بیر و کەلتووری
تازەدا، ئەگەرچی لە پەنای ئایات و دوعا و نوێژ و حەج خەریکی سەربڕین
نین ،بەڵام لە بازاڕ ولەسەر جادەو لە ناو کۆڕ وکۆبوونەوەکان هەمیشە
قۆڵی یەکتر دەبڕین و بە درۆ و فێڵ، بەرنامەکانی ژیانی گەلەکی بە
قوربانی بەرژەوەندی تایبەتی و بیروباوەڕە گۆجەکانمان دەکەن، ئایندەو
چارەنووسی شارستانیەت تێک دەدەین ،بە قەوڵی خۆیان ئەوەی کەسێکی (کافر)
نایکات خۆمان دەیکەین..
ئێمە دەروونمان پڕە لە پەتای (داعش) تا گەروومان هاتووە دەنگ ورەنگی
ئەوانمان گرتووە، لە میحرابی ماڵمان سەدای بەرز دەێتەوە بە (اللە
وئەکبەر) پێشنوێژیمان بۆ دەکەن هەموو رۆژێ بە چەند رکاتێک لە خشتەمان
دەبەن، سەری بۆ دەبەین و کڕنوشی بۆ مەزەندەکانیان دەبەین، (داعش) لە
جادە (پۆلیسی مرور)ە لەناو دادگاش دادوەرە فێری یاسا و نیزامی
دادپەروەریمان دەکات، (داعش) لەناو عەقلمان رۆشنبیرە بە پانی لێی
دانیشتووە بە عەقلی ئەو قسە دەکەین بە عەقلیەتی ئەو هەلسوکەوت دەکەین
بە فەتوای ئەویش بڕیار دەدەین...
(داعش) ئیرادە دەکوژێت تەسلیمی قەدەرمان دەکات، دەسەڵات و کۆمەڵیش
هەریەکەیان کەوتوونەتە خزمەت ئەوان و لە رووی بەرژەوەندی ئامانجیان
یەکە، هەریەکە بە جۆرێک باوەڕمان بە قەدەر زیاتر دەکەن و ئیرادەمان لێ
دەکوژن، بۆیە هەردووکیان وەکو ئەوان تەسلیمی قەزاوقەدەری جیاوازمان
دەکەن...
ئەو کەلتوورە دواکەوتووە تا دێت دەست بەسەر نەک هەر جومگەکانی دەسەلاتی
کۆمەڵ دەگرێت، تەنانەت کۆنترۆلی جومگەکانیخۆشمان دەکات وەکو خڕۆکەی
سوور وایە لەناو خوێنمان دەڕوات هەموو لەشمانی لەناوەوەو دەرەوە تووشی
سەرەتان کردووە، رۆژانە بە ڤایرۆسی وتەکانیان رەجم دەکەین و رەجم
دەکرێین، وەکو ئەوان حەز دەکەین جگە لە خۆمان کەس لە دونیا نەبێت ئەوەی
ئیسلام نەبێت کافرە ئەوەی کافر بێت نابێت لەناومان و لە دەوروبەرماندا
بژیت، هەموو بیرورا وفەلەسەفەیەکی دژمان قبول نابێ و رەتی دەکەینەوە بە
فەتوایەکی کوشتن و(تەحریم) و(تەکفیر) و(تەجریم) و(تجریید) و(تەجهید)
و(تەهمیش)..
وەکو ئەوان لەچەمکی ئازادی دەڕوانین ،هاوشانی ئەوان تەماشای عەدالەتی
کۆمەڵایەتیدەکەین ، بە هەمان چاویلکەی ئەوانەوەتەماشای یەکسانی نێوان
ژن وپیاوان دەکەین، ژنان بە گەورەترین موسیبەت وکوفر وگوناح و شەیتان
دەزانین،کاتێک رۆژانە ژنان لەسەر شەرەف و ناموس بەدەستی پیاوان لەبن
چاوی یاسا و پۆلیسەوە دەکوژرێن ،چ جییاوازیەک لە نێوان کرداری (داعش)
وکرداری خۆمان ودەسەڵاتمان هەیە، ئەوەی راستیەک بدرکێنێت شەیتانەو هەر
کەسێک لەسەر باوەڕی خۆیان نەبێت کافرە و مەلعونە رەجم کردنی حەلالە..
وەکو (داعش)حەز لە چەک دەکەین و خێر و بەرەکەتمان لە شەڕدایە
بازرگانەکان هەمیشە خێر لەوە دەبینن کۆمەڵگا لە قەیران دابێت ،تا نرخ
گران بکەن ، بەنزین و کرێ و بازاڕ لەگەل قەیرانەکان گران دەبێت و هەموو
شتێک دەبێتە ئەزمە ، باشە ئێمە بۆ لە خۆمان ناپرسین ئەو هەموو
قەیرانانە لە کوێ هاتوون، دەبێتئەوە باش بزانین خۆمان پێش هەموو
ئەزمەیەک ئەزمەیەکی گەورەین، خۆمان (داعش)ێکی دڵرەشین لە ناوەوەدا،
ئێمە هیچ جیاوزیەکمان نەماوە لەگەل ئەواندا، ئێمە هەروەکو ئەوان دەکەین
کاتێک حەز ناکەین عەقلمان نوێ بببێتەوە و باوەڕمان بە گۆڕانی خۆمان و
دەوروبەرمان نیە، کەوابوو ئەوان بە خۆمان غەریب نین بەڵام ئەوان لە
ئێمە توندتر و بوێر ترن دەزانن چیان دەوێت کار بۆ چ دەکەن، ئێمەش وەکو
پاشکۆ لەبن کاریگەری ئەواندا ژیان دەبەینە سەر..
ئێمە ئەگەر بمانەوێت لە قەدەر وپاشکۆیی پەڵەرەشەکانی (داعش) رزگارمان
بێت ، دەبێت (داعش) ی ناوەخۆی خۆمان بکوژین ،دەبێت (داعش) ی دەسەڵات
ریسوا بکەین ،دەبێت خۆمان لە (داعش)ی کەلتووری کۆمەڵگا ئازاد بکەین
دەبێت هەق بە بەرامبەر بدەین قسە بکەن ئازاد بن تا نەبنە (داعش) تا
ئەوان نەبنە خۆمان وخۆمانیش نەبینە (داعش)...
٢٠١٤ - هۆلەندە
ماڵپهڕی
شوان عوسمان
|