په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٤\٢٠١٢

بانگەوازی ژنان و ئافرەتان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خانەقین:

تاوانبارانی زەوتکردن و بڵاوکەرانی ڤیدیۆ و وێنەی زەوتکردن ریسوا و مەحکوم دەکەین.

 


پێش نزیکەی دوو مانگ پیاوێک بەناوی (ه.د، دانیشتوی جەلەولا، پیشە: وێنەگر)، کچێکی (تەمەن 15ساڵ) زەوتدەکات و ڤیدیوکەی بلاودەکرێتەوە. زەوتکردن، بڵاوکردنی ڤیدیو و وێنەی کچان بە ڤیدیو و وێنە و شکاندنی کەسایەتی و ئابرووبردنیان بەشێکن لە زنجیری چەوساندنەوەی مێینە لە کۆمەڵگەی باوکسالاری و ناعەداڵەتی و بەردەوام دووبارەدەبنەوە. لە کرتە ڤیدیوییەکە بە روونی توندوتیژی وحشیانەی دژ بە کچان لەبەرچاوە.

ئێمە کە ناومان لەخوارەوە هاتووە، لە کۆبوونەوەی ئیمڕۆ لە کتێبخانەی گشتی بڕیارماندا شانبەشانی ئەوەی هەڵمەتی بەرفراوان بۆ هوشیارکردنی کچان دژ بەو جۆرە تاوانە لە خوێندنگاکان و کەناڵەکانی راگەیاندن بەرپابکەین، چالاکیش ئەنجام دەدەین. لە کۆبوونەوەکەمان ئەم داواکارییانە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان رادەگەیەنین:

1/ تاوانباران لە دادگاییکردنی ئاشکرادا، دادگایی بکرێن و بە توندترین شێوە خۆیان و ئەوانەی ڤیدیو و وێنەکانیان بڵاودەکەنەوە، سزابدرێن.
2/ رێگا نەدرێ ئەم جۆرە تاوانە لە دەرەوەی دادگا چارەسەر بکرێن.
4/ قەدەغەکردنی مۆبایل لە خوێندنگاکان.
5/ شارەزایان و بەشداربوانی ئینترنێت، ناوی ئەو جۆرە تاونبارانە ئاشکرابکەن.

رۆژی چالاکی: 29/4/2012
شوێن: لەبەردەم دادگای خانەقین
کات: کاتژمێری 10بەیانی

پێکەوە دژ بە وەحشیگەری چەوساندنەوەی ژنان و ئافرەتان:
نا بۆ توندوتیژی!


لیژنەی بەرگریکردن لەبەرژەوەندییە گشتییەکان، رێکخراوی ماردین، قوتابخانەی کوردستان، ناوەندی چارەسەرکردن و بەرێوەبردنی کێشەکان، ئامادەیی پیشەسازی خانەقین، سەنتەری راگەیاندنی ژنان، کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، یەکێتی ژنانی کوردستان، رێکخراوی گوڵەکانی خانەقین، حزبی ئایندەی کوردستان، تیپی مۆسیقای خانەقین.

بۆ پەیوەندیکردن: د. رابیعە عەباس 07711329721، قاهرە حقی07704308262، سەلام عەبدوڵڵا 07700595583

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک