تاوانباری ژمارە
21
ی ئەنفال ئەنوەر
حمدامین
پیرۆز بایی لە
سەرۆک بارزانی دەکات بە بۆنەی سەرکەوتنییەوە.
عەلی مەحمود محەمەد
ڕائیدی
فرۆکەوان ئەنوەر حەمەدەمین کە تاوانکاری ژمارە 21 ی تۆمەتبارانی
ئەنفالە لە ڕیزی423 تاوانکارەکەی ئەنفال و لە دادگای باڵای تاوانەکان
وەک تۆمەتبار ناوی هاتۆتەوە "جارێ نازانم لە کێسەکانی دیکە ڕۆڵی چییە"،
لە ڕێگای ڕۆژنامەی کوردستان ڕاپۆرتی ژمارە680ی بەرواری 9-8-2009 ەوە
بروسکەی پیرۆزبایی ناردووە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی
بە بۆنەی سەرکەوتنییەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی .
پێی دەچێت لە بری گرتن و دادگایی کردنی ناوبراو لە پای تاوانی ئەنفال ،پلە
و پایەی ڕائید ئەنوەر بەرز کرابێتەوە بۆ پلەی فەریقی ڕوکنی یەکەم و لە
فەرماندەی سربیشەوە بەرز بووبێتەوە بۆ فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئاسمانی
ئێراقی،بەڕاستی بەرزبوونەوەیەکی سەیرە،لەم وڵاتە هەزاران عەقید و لیوای
عەلوج پەیدا بووبێت ،ئەمیش مافی خۆیەتی وا سەرکەوێت .
ئیتر گەلۆ ئەنفالکردن و بەشداریکردن لە قڕ کردنی ئەم گەلە بن دەستە
تەنها پاداشت کردنی بە دواوە بێت بۆ عاشقانی دەسەڵات نەیکەن؟.
لەوەختی مەرحوم سەداما،ڕۆژنامەکان لەبەر ناردنی بروسکەی بۆی
بەرناکەوت،ترسم هەیە بەو قۆناغەدا بڕۆینەوە،لەمەشدا فەریقی یەکەمی ڕوکن
ئەنوەر حەمەدەمین گۆڵی خۆی لە ماستاو چی و لەگامەکانی سەردەمە
جیاجیاکان کرد.
دەڵێی مێژوو دوبارە دەبێتەوە،عیزەت دووری بەفر فرۆش و عەلی کیمیاوی
عەریفی فاشل بوونە فەریق ڕوکن،ئەوا کاکە ئەنوەریش گەیشت پێی،ئاخری
هەموو لایەکتان خێر بێت گەلۆ ،باژۆ بەرەو کۆمەڵگەی مەدەنی و حوکمی یاسا
و دادگای ئازاد و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و هەڵبژاردنی بێگەرد.
بەم شێوەیەی خوارەوە ناو ڕیز بەندی لە لیستی تۆمەتبارانی ئەنفال لە
دادگای بالای تاوانەکان هاتووە :
21- الرائد التیار ( انور حمدامین) السرب/4
|