٦\١٢\٢٠١٢ تاوانێکی تا بڵێی قێزەون و دڕندانەیە.
لە فەیسبووک و لە یوتوب، بۆ چەندین جار تاوانی ئەو پیاوە دڕندەیە پیشاندەدرێت کە بە زۆر سێکس لە گەڵ کورێکی گەنجدا دەکات، ئەم دڕندەیە چەند دڕندەیەکی تری بەدەورپشتەوەیە کە پێدەچێت خزم و کەسی بن، هەندێکیان دەڵێن دەی بە تەواوی هەمووی بۆ.......، هەندێکیتریان دەڵێن نا بەس بۆی.....، ئەوانیتر دەڵێن هەتیو بوەستە خۆت بەس ڕاپسکێنە با رزگارتبێت، کابرای دڕندەش وەک وەحش سواری پشتی ئەو گەنجە قوڕبەسەرە بووە و لەسەر یەک لێیدەبپرسێت بیڵێ لەسەر چی واتلێدەکەم!. من نامەوێت ئەو وێنە قێزەونە و لینکەکەی لێرەدا نیشانبدەم، بەڵام بە پێویستم زانی ڕای خۆمی لەسەر بڵێم. کە هیوادارم هیچ ڕۆشنبیر و نووسەر و خاون ویژدانێک بێدەنگ نەبێت و بوەستێتەوە دژی ئەم کارە قێزەونانەی ناو کۆمەڵگای کوردی.
ئەم تووندوتیژیی و کارە قێزەونە لە پێش هەموو کەسێکدا دەبیت دادوەرە گشتییەکان لێیبێنە قسە و قبوڵی نەکەن، ئەم تاوانانە لە دەیان ئۆپەراسوێنی دجلە ترسناکترە، ئەم تاوانانە هیچی کەمتر نییە لە تاوانی جینۆساید، ئەگەر تاوانی جینۆساید بۆ ئەوە بوو کە بە یەکجار پاکتاومان بکات، تەشەنەکردنی ئەم جۆرە تاوانانە ڕۆژ بە رۆژ و وردە وردە پاکتاومان دەکات و بە یەکجار هەرچی مۆراڵی مرۆیی و کەرمەتمان هەیە لەکەدار دەکات و وێران دەبین. وێرانبوونی کۆمەڵایەتی زۆر خراپترە لە وێرانبوونی باری ئابووری، چوونکە کە لە رووی کۆمەڵایەتییەوە وێرانبووین ناتوانین و خۆمان بۆناگیرێتەوە و وێرانییەکانی ئابووری و باری دەروونی و سیاسیی و فەرهەنگی خۆمان بۆچاکناکرێتەوە. مرۆڤ ئەساسە لە هەموو مەسەلەیەکدا، وێرانی مرۆڤەکان و کەرامەتشکاندنی مرۆڤەکان هەموو وێرانییەکانی تر بە دوای خۆیدا دەهێنێت. کاتێکیش مرۆڤ هەستی بە کەرامەتبەرزیی و شکۆمەندی خۆیکرد ئەوە دەتوانێت بەسەر هەموو وێرانییەکانی تردا سەرکەوێت سا درەنگ یان زوو. حورمەت و ڕێزی مرۆڤ بوێریی و ئازایەتی بە دوایخۆیدا دەهێنێت، کاتێکیش مرۆڤەکان بە تایبەتی گەنجەکان کە شکۆمەندییان نەما ئەوە کارەساتی نەمانی شکۆمەندی کۆمەڵگا بە دوای خۆیدا دەهێنێت. توندووتیژی هەرچییەک بێت هۆکارەکەی نەخۆشییەکی کۆمەڵایەتی هێندە ترسناکە کە ماڵوێرانیی و دواکەوتوویی و تاوان بە دوای تاواندا دەهێنێتە ئاراوە. تکایە با کەمپین دروستبکەین بە هەموومان دژی ئەم جۆرە تاوانانە.
|