تاوانی دژ
به مرۆڤایه‌تیی.
نووسینی: عه‌دنان سه‌ید
حوسێن*

وه‌رگێڕانی:
جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
''
تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیی، ئه‌و تاوانه‌یه که به شێوازێکی
سیسته‌ماتیک، و به پێی نه‌خشه‌یه‌کی داڕێژراو بۆ داپڵۆسین و جیاکاری
له مامه‌ڵه‌کردندا به ئه‌نقه‌ست و مه‌به‌ستی زیانلێدانی لایه‌نی
دووهه‌م به‌رپاده‌کرێت، له لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به هه‌مان ده‌وڵه‌ت
یان ده‌وڵه‌تێکی تر، به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکێکی سڤیل که جیاوازن له
رووی ئینتیمای هزر و ئاین و ڕه‌گه‌ز و نیشتیمان و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه،
یان هه‌ر جیاوازیه‌کی تر ''.
ئه‌م پێناسه‌یه‌ی چه‌مکی(تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیی)له په‌رتووکی
(چه‌مکی تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تییه‌کان له یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا)ی
ولیم نێاره‌وه هاتوه، که له‌مدواییانه‌دا له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی
لێتوێژینه‌وه‌ی یه‌کگرتوی عه‌ربی له بێروت ده‌رچووه. ئامانجی
په‌رتووکه‌که له دیاریکردن و دۆکیۆمینتکردنی چه‌مکی تاوانه دژ به
مرۆڤایه‌تێکاندا ده‌رئه‌که‌وێت، به به‌راورد و ڕه‌چاوکردنی ئه‌و
گه‌شه‌کردنه‌ی یاسای گشتی نێوده‌وله‌تیی به‌ده‌ستی هێناوه. له‌به‌ر
ئه‌وه ده‌بینین به‌شه جیاجیاکانی هه‌ڵوێسته‌ی کردوه له‌سه‌ر
تاوانه‌کانی: کۆمه‌ڵکوژی، ئه‌شکه‌نجه‌دان، کۆیه‌له‌کردن،
ڕه‌گه‌زپه‌رستی، بێسه‌روشوێنکردن، توندوتیژی ڕه‌گه‌زی، دورخستنه‌وه‌ی
زۆره‌ملێ، کوشتنی ئه‌نقه‌ست، چه‌وساندنه‌وه، به‌ندکردنی هه‌ڕه‌مه‌کی
و ناڕه‌وا. که‌له سیسته‌می بنه‌ڕه‌تی ڕۆما‌ی دادگای تاوانه
نێوده‌وڵه‌تێکاندا هاتووه، و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش پشتی
پێبه‌ستووه له 17 ی ته‌موزی 1948دا. سه‌ره‌ڕای ڕاڤه‌کردنێکی چروپڕ
له توێی ماده‌ی حه‌وته‌مدا له‌مه‌ڕ: وێرانکاری ئاراسته‌کراو دژ به
هه‌ر کۆمه‌ڵه دانیشتوانێکی سڤیل، پاکتاوکردن، کۆیله‌کردن،
دوورخستنه‌وه و کۆچپێکردنی زۆره‌ملێ، ئه‌شکه‌نجه‌دان، به زۆر
سکپڕکردنی ژنان، چه‌وساندنه‌وه، تاوانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی،
بێسه‌روشوێنکردنی تاکه‌که‌سه‌کان.
گرنگی په‌رتووکه‌که له به‌دۆکیۆمینتکردنی تاوانه‌کان و دیاریکردنی
ڕێگای به دواداچونی نێوده‌وڵه‌تییدا ده‌رده‌که‌وێت. له‌و
به‌دۆکیۆمێنتکردنه‌دا هه‌وڵی ستاندارکردنی نه‌ریته کۆنه‌کانی کاتی
جه‌نگ به‌دی ئه‌که‌ین، تا ئه‌گاته دیاریکردنی تاوانه دژ به
مرۆڤایه‌تێکان، وه‌ک به‌شێکی جیا له تاوانه ده‌وڵه‌تیه‌کان، هه‌روه‌ک
ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه له کاتی جه‌نگه‌کاندا دژ به تاک و کۆمه‌ڵ
به‌رپابکرێت، له کاتی ئاشتیشدا به‌رپا ده‌کرێت، به مانایه‌کی تر ئه‌م
جۆره تاوانانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی کرده‌وه جه‌نگێکاندا
نابینرێنه‌وه.
به پێی بۆچوونی دانه‌ری په‌رتوکه‌که، ئه‌م تاوانانه ترسناکترین
تاوانی نێوده‌وڵه‌تیین. به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پله‌ی ترسناکی هه‌رچ
تاوانێکی نێوده‌وڵه‌تیی، ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه له کاتی جه‌نگدا به‌رپا
بووبن، یان له دوژمنکاریدا، یان تۆقاندندا، یان کۆمه‌ڵکوژییدا.....
یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌گه‌شه‌کردنیاندا گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی
که تاوانباران ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و سزابدرێن،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا و هه‌ندێک له
ده‌وڵه‌تانی تری وه‌ک ئیسرائیل سنوری لێپرسراوێتیان به‌زاندوه، له
پێشێلکردنی په‌یماننامه‌ی دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو یاسا
ڕاگه‌یاندراوه‌کانی ده‌وڵه‌تانی په‌یوه‌ندیدار به مافه‌کانی
مرۆڤه‌وه، و یاسا نێوده‌وله‌تییه مرۆییه‌کان، یان یاساکانی پاراستنی
خه‌ڵکی سڤیل له کاتی جه‌نگدا، که جه‌ختده‌کات له‌سه‌ر تاوانه‌کانی دژ
به مرۆڤایه‌تیی که به پله‌ی یه‌ک حورمه‌تی مرۆڤایه‌تیی ده‌سڕێته‌وه
و مرۆڤه‌کان تێکده‌شکێنێت. ئه‌مه‌ش هه‌موو جیاکرای و جیاوازیه‌کانی
ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و دینیه‌ک ڕه‌تده‌کاته‌وه.
په‌رتوکه‌که ئاماژه ده‌دات به پێگه‌ی کۆمه‌ڵکوژیی (Genocide) له
تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تییدا، به‌و پێیه‌ی که پایه‌کانی ئه‌م
تاوانه له ورده‌کاریه‌کانیدا ناسراوه، و سزادانی تاوانبارانیشی
دیاریکراوه. په‌یماننامه‌ی ڕۆما ئه‌م تاوانه‌ی له چوارچێوه‌ی تاوانی
دژ به مرۆڤایه‌تییدا داناوه، نه‌ک وه‌ک تاوانێکی جیا و سه‌ربه‌خۆ
لێی. لێره‌وه ئاماژه به دادگاکانی نۆرمبێرگ و تۆکیو ده‌دات دوای
جه‌نگی جیهانی دووهه‌م، که سه‌رکرده نازیه‌کان و فاشیه‌کان دادگای
تایبه‌تیان بۆ دانرا له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان. دیسان کار گه‌یشته
ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان دادگای تایبه‌تیان دانا بۆ
دادگایی‌کردنی تاوانبارانی جه‌نگ له روه‌ندا، بۆسنه، سیرالیون و
هه‌وڵدان بۆ گشتگیری دادگایی‌کردنی هه‌موو تاوانباره
نێوده‌وله‌تییه‌کان، ئه‌مه‌یه ناوه‌ڕۆکی په‌یمانامه‌ی دادگای رۆما بۆ
تاوانبارانی نێوده‌وله‌تیی.
به‌مانایه‌کی تر سه‌رکرده ده‌وڵه‌تیه‌کان و به‌رپرسه‌کان زیاتر له
جاران به‌رپرسن به‌رامبه‌ر به کاره‌کانیان و تاوانه‌کانیان. زۆر له
ڕه‌خنه‌گرانی سه‌رۆکی وڵاتان له به‌رپرسیاره‌تی نێوده‌وله‌تییدا
به‌هانه ده‌هێنه‌وه بۆ خۆ ده‌ربازکردن له به‌رپرسیارێتی
نێوده‌وله‌تییدا.(وه‌ک سه‌رۆکه‌کانی ئامریکا و
ئیسرائیل و هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که له‌گه‌ڵیاندا یه‌ک
سیاسه‌تیان هه‌یه ..... وه‌رگێر)
گرنگی چه‌مکی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیی، ئه‌وه‌یه که پێگه‌ی سه‌رۆک
و سه‌رۆکایه‌تی وڵاتێک ڕێگرنابێت له‌به‌رده‌م دادگاییکردنیاندا له‌سه‌ر
به‌رپاکردنی تاوانه‌کانیان. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌ی که سه‌رۆکایه‌تی
پایه‌یه‌کی گرنگه له یاسای نێوده‌وله‌تییدا به گشتی، ئه‌و ڕاستیه‌ش
هه‌یه که ناکرێت له ژێر په‌رده‌ی سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تدا تاوانی دژ
به مرۆڤایه‌تیی ئه‌نجامبدرێت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه
به‌رامبه‌ر به گه‌لی هه‌مان وڵات ئه‌نجامدرا.(وه‌ک
ئه‌وه‌ی سه‌دام حسه‌ین کردی به‌رامبه‌ر به گه‌لی عێراق به گشتی وبه
تایبه‌تی گه‌لی کورد... وه‌رگێر)
به‌شی ده‌هه‌می ئه‌م په‌رتوکه لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی
لێپرسینه‌وه‌و سزادان، له ڕوانگه‌ی مافه بنچینه‌ییه‌کانی مافی
مرۆڤه‌وه، که ڕه‌هایه‌و چه‌ندوچونی تێدانیه ، ئه‌ویش مافی ژیان و
به‌دن و حورمه‌ته. که پاکاتاوکردن و کوشتنی به گرنگترین تاوان
داناوه دژ به مرۆڤایه‌تیی. وه ئاماژه ده‌دا به‌و پێوه‌ره‌ی که
هه‌رچ تاوانێک له تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تیی که کۆمه‌ڵگای
نێوده‌وله‌تیی دانیناوه به ترسناکیدا، و دژایه‌تی ده‌کات له‌گه‌ڵ
مافه‌کانی مرۆڤدا که شایه‌نی که‌مکردنه‌وه و داشکاندن نیه. لێره‌دا
پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌دات: بنه‌ما نێوده‌وله‌تییه به‌دواچووه‌کانی
تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تیی، بنه‌ماگه‌لێکی وه‌ک خۆی وه‌رگیراو و
چه‌سپاوو پیاده‌کراون بۆ هه‌موو وه‌ک یه‌ک؟
ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه بۆچوونه‌کان زۆرن، هه‌ندێکیان بنه‌ماکان ته‌نها
ده‌به‌ستێته‌وه به ڕێکه‌وتننامه ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه،(به
پێی ئه‌م بۆچوونه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که په‌یماننامه‌ی نێوده‌وله‌تیی
ڕۆمایان مۆرنه‌کردوه بۆیان هه‌یه په‌یوه‌ست نه‌بن به پرسنسیپه‌کانی
ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌وه....... وه‌رگێر) هه‌شیانه مافه‌کانی
مرۆڤ به گشتگیری داده‌نێت بۆ هه‌مووان. به‌بێ ڕه‌چاوکردنی
بۆچوونه‌کان. بنه‌ماکان ئاراسته‌یه‌کی په‌یوه‌ستداری گشتی ده‌وڵه‌تانه
دژ به تاوانه‌کانی مرۆڤایه‌تیی و ئه‌نجامی لێپرسینه‌وه و سزاکانی.
بنه‌ماگشتیه‌کان بوونیان هه‌بێت یان نا پرنسیپێکی گشتگیرن.
هه‌ر‌چه‌نده هاوپه‌یمانی ڕۆما گشتگیربێت بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تان و
ده‌وڵه‌تان په‌یوه‌ستبکات پێوه‌ی، له هه‌مان کاتدا پیاده‌کردنی
بنه‌ماکان ده‌که‌ونه ژێر ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تانه‌وه!. لێره‌وه‌یه
ده‌بێت دانبنرێت به که‌لێنه‌کانی ئه‌م پرسه‌دا، له هه‌مووشیان زیاتر
کاتێک نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا که ده‌ستیکێشایه‌وه له
مۆرکردنی په‌یماننامه‌ی ڕۆما‌ی دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وله‌تیی.
ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی تری خسته‌به‌رده‌ست له‌گه‌ڵ ده‌یان ده‌وڵه‌تی تردا
بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی دادگایی به‌رپرسه ئامریکیه‌کان به‌رامبه‌ر به هه‌ر
تاوانێکی ئه‌نجامدراو له دره‌وه‌ی خاکی ئامریکادا. ئه‌مه‌ش خۆ
دزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتی و لاوازی پرنسیپه گشتگیرێکه‌یه.
هه‌ڵوێسته‌کردن له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتن و هاتنه ئارای (ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل)به‌پێی یاسا وه‌ک خۆی، واته یاسایه‌کی ڕووت
(واته به‌بێ بیانو وبه‌هانه سیاسیه‌کان...وه‌رگێر) ڕوون‌و
ئاشکرایه. که سیسته‌مێکی چه‌سپاو له ئارادایه بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دانی
فه‌له‌ستینیه‌کان چ وه‌ک تاک چ وه‌ک گه‌ل. به‌تێڕامان و وردبوونه‌وه
له دیواری دروستکراوی جیاکردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌کان له زفه‌ی
ڕۆژئاوادا، که له دادگای دادی نێوده‌وله‌تیی لاهای بووه به
به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی، که گرنگترین دۆزی ململانێی فه‌له‌ستینی و
عه‌ره‌ب و ئیسرائیلیه‌کانه.
له به‌دواچوونی بێسه‌روشوێنکراواندا به ئه‌نقه‌ست، ژماره‌ی
گۆڕه‌کان ڕاسته‌وخۆ دێنه‌وه بیرمان، زیندانه نهێنیه‌کان، کۆچپێکردن و
دوورخستنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان، ڕێکخستنی به‌رده‌وامی گواستنه‌وه‌ی
ئیسرائیلیه‌کان بۆ ئیسرائیل.
داگیرساندنی کوره‌ی ئاگری ئه‌م دوایه‌ی جه‌نگی ئیسرایل بۆ سه‌ر غه‌زه
به‌ڵگه‌یه‌کی بێچه‌ندوچوونه له سه‌ر تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیی
له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رکرده ئیسرائیلیه‌کانی وه‌ک( ئۆلمرت و باراک و
ولیفنی)، دوای ئابڵوقه‌یه‌کی ئابووری و ئاسایش بۆ سه‌ر غه‌زه که
زیاتر له ساڵێکی خایاند. ئه‌م جاره‌یان تاوانگه‌لێکی باوه‌ڕپێکراو و
مافگه‌لیکێ نێوده‌وله‌تیی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهه‌ڵاتیی بۆ به دادگایی
گه‌یاندنی تاوانبارانی جه‌نگ هه‌یه. وه‌ک ده‌گوترێ: ئیسرائیل لایه‌نێک
نییه له دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وله‌تیی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش
چاره‌سه‌ری تاوانه‌کانی ناکات له سۆنگه‌ی مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئامریکا بۆ بڕیاره‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به لای که‌مه‌وه....
ئه‌مه‌ش ڕاسته، به‌ڵام کۆمه‌ڵی گشتی ده‌توانێت بجوڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ی که یاسا نیشتیمانیه‌کانی ڕێگه‌ی پێداون به
دادگایی‌کردنی تاوانبارانی جه‌نگ به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی
وڵاته‌که‌ی.
یاسا ده‌وڵه‌تیه‌کان هه‌ڵکشاون بۆ ئه‌و ئاسته‌ی که دادگایی
تاوانبارانی دژ به مرۆڤایه‌تیی بکرێت له کاتی شکاندنی سنوری
به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌تدا به‌و پێیه‌ی پێچه‌وانه‌یه‌کی ڕوونه له
په‌یوه‌ندییه نێوده‌وله‌تییه‌کاندا.
________________________________________
*(عه‌دنان
سه‌ید حوسێن): نووسه‌ر، مامۆستای
په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له زانکۆی لوبنان دا.
سه‌رچاوه:
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات.
jihadhammah@yahoo.com
|