په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

          تاوانی عه شق.

عمران خه‌مبار

له باوه شی مه رگا ده ژیم
ئه جه ل ده ستی بۆم هێناوه
دوا دوایمه فرمێسکی چاو
بریسکه ی دێ و قه تیس ماوه
     ...........
ئه م ژیانه زیندانه بۆم
مه گه ر مه رگ ئازادم بکات
تاوان باری له ئاستی من
مه حاڵه خوا عه فوت بکات
     ...........
دوا هه ناسه ش به گه رووما
هه نگاو ده نێ بۆ ئازادی
ته مه ن هات و زوو تێپه ری
لای من خه و بوو خۆشی و شادی
     ...........
دواین ساتی ته مه ن ماوه
هاکه زانیت رۆژێ مردم
قه ت گه ردنت ئازاد ناکه م
وا ژیانت لێ تاڵ کردم.
     ...........

        سووره ماچ.
بگه رێوه په رده ی ره شی
کینه له دلت لابه
ده ره حمت بێ ئه ی خوای جوانی
دوایی بێنه به م عه زابه
بروات هه بێ نه ک هه ر دلم
روحیشم ده که م به قووربانی
گه ر بێیته وه وه کو جاران
ته نها جارێ لێم بروانی
بگه رێوه پرچی ره شت
بئالێنه به گه رنما
ده با عه شق و خۆشه ویستیت
شیرین تر بێ له نێو دلما
وه ره به سووراوی لێوت
ده مم پر که له سووره ماچ
له پێش ئه وه ی ده ردی دوریت
وه کو مه سیح بمدا له خاچ.


                   سه‌فه‌ر.
کتو پر بوو ئه و سه فه ره من تا ئێستاش بروا ناکه م
خۆ تۆ وتت له دووری تۆ چرکه یه کیکیش هه ڵناکه م
له گه ل لێدانی دڵتدا ده جار ده بووی به قوربانم
ئه ی پێم ناڵێی بۆ چ ئێستا خه م و ژانت پێ ناسانم
بتوتبایه به جێت دێڵم خۆ رێگه م لێ نه ئه گرتی
هه ر هیچ نه بێ بۆ دوا جار ماڵ ئاواییم لێ ئه کردی
هه موو رۆژی وه ک و شیتێ ده ڵێم نانا هه ر دێته وه
رۆژێ دادێ کۆرپه ی دلم له باوه شیا ژیر بێته وه
له ئێستاوه تا ئه وکاته ی خاک به ناخی خۆیما ئه بات
نه ک ته نیا بۆ تۆ ده ژیم دڵیشم بۆ تۆ لێده دات

           دیلی ئه‌وین.
مانگم کردۆته ئاوێنه
لێی ده روانم هه موو شه وێ
به ئومێدم ته نها جارێ
روخساری تۆ تیا ده رکه وێ
به ڵام زۆر مانگ ئاوا ده بێ و
دیسان شه به ق هه ڵدێته وه
تۆ هه ر نایه ی کۆرپه ی دلم
له باوه شتا ژیر بێته وه
نه نیگایه کم پێ ماوه
به دوای تۆ دا هه نگاو بنێم
نه ئه ژنۆم هێزی پێماوه
تاک و له ده ستی خه م هه ڵبێم
تۆ به جۆرێ دیلت کردووم
له سه ر رووی ئه م زه مینه دا
نه ئه وه تا خه م بمکوژێ
نه ده ستیشم به تۆ بگا.

                ئه‌م شه‌و.
ئه م شه و دلم وه ک و باران شه ونمی بۆ ده بارێ
من تێ ناگه م هه تا کو که ی دوایی نایه چاوه روانی
هه موو شه وێ گری دووریت ده سوتێنێ هه موو گیانم
دلم به کوڵ بۆ تۆ ده گری و بێ ئاگایه چاوه کانم
وه ک و ده روێش له خۆم ده ده م ئه دوێم له گه ل نیوه ی شه وا
تۆیش بێ ئاگا له حاڵی من ئێستا وای له قوڵی خه وا
خه یاڵ ده که م هاوسه ره که ت ئێستا ده بێ به قوربانت
له ژێر ماچا سوور بۆته وه سه ر رووی هه ر دوو گۆناکانت
تۆش توند باوه شت لێداوه نووساندوته به خۆته وه
منیش فرمێسک له سه ر گۆنام دڵۆپ دڵۆپ شۆر بۆته وه
وه خته رۆحم دێته ده رێ و جه رگ و دلم لێک بێته وه
حه ز ده که م هه ر ئه م شه وه بمرم سبه ینێ رۆژ نه بێته وه.


omran_xember@yahoo.se