٦\١١\٢٠١١
تاوانی کیمیایی
تورکیا!

جه‌مال عه‌لیالی
دیسانه‌که دووژمنێکی چه‌په‌ڵیتر لاپه‌ڕێکی
ڕه‌شی نامیلکه گلاوه‌که‌ی پڕ کرده‌وه. جارێکی‌تر، یێکیتر له داگیرکه‌ره‌کان
فه‌رمانێکیتری ده‌رکرد. ئه‌وه مسمارێکیتره بۆ ته‌خته‌به‌ری ته‌رمه
بۆگه‌نه‌کان، سنده گڵێکه بۆ چاڵی داڕمانیان، تۆپه‌ڵه هه‌ورێکی ڕه‌شه
بۆ گرتنی تیشکی هه‌تاویان. هه‌واڵی فه‌رمانی گریللاکانی هێزی پاراستنی
گه‌ل زۆر دڵته‌زێن بو، به یایبه‌ت به هۆی ئه‌و شێوه وه‌حشیانه‌ی که
سوپای تورک به‌کاری هێنا، ئه‌گینا، گریللا ناوێکی تره بۆ پێشمه‌رگه،
ئه‌ویش به کرده‌وه ده‌بێته سه‌رباز، سه‌رباز له پێناو ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌رکی خۆی که پاراستنه، له کاتی پێویست ده‌بێ گیان به‌خت بکات.
ئه‌و کرده‌وه نه یه‌که‌مه و نه کۆتایی، مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی
کورد پڕه له‌و ڕووداوانه، هه‌ر جاره‌ی به شێوازێک، هه‌ر گاوه‌ی به
ئامێرێک، هه‌ر ده‌مه‌و له لایه‌نێک. کۆمکووژی و فه‌رمانه‌کان لاوک و
به‌یه‌ت و حه‌یرانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد ئافراندووه، ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی
که ژیانه‌که‌ی دوو لایه‌نه، لایه‌کی فرمێسک و ئازار، لایه‌کی کۆڵ نه‌دان
و بووژانه‌وه.
ڕاسته که ئێستا فرمێسکه‌کانی پاش ئه‌و زامه گرانه ویشک نه‌بووته‌وه
به‌ڵام ره‌وره‌وه‌ی ژیان له به‌ره‌وپێش بوون، ناوه‌ستێ. به هۆی ئه‌وه‌ی
که نه‌ته‌وه‌ی کورد له مابه‌ین چوار داگیرکه‌ری دڕه‌نده قه‌فی
خواردۆته‌وه هه‌ر کات و ساتێک، پیلان و نه‌هامه‌تێکی تر دێته ئاراوه،
که‌واته نابێ له هیچ ڕووداوێک خافڵ بین، له به‌ر ئه‌وه که داگیرکه‌رانی
کوردستان هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه که کورد بخاپێنن تا نه‌پرژێته گشت کلێنه‌کان.
به هۆی ئه‌وه‌که ئه‌و "ڕووداو"ه دڵته‌زێنه ده‌توانێ بگوازرێته‌وه
قۆناخی "دیارده" پێویستی به خۆێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه هه‌یه. ئه‌و
کورته بابه‌ته هه‌وڵێکه بۆ وه‌به‌رچاو خستنی ڕووداوه‌که به مه‌به‌ستی
وه‌به‌رچاو خستنی بۆ لێکۆڵینه‌وه و پێداچوونه‌وه.
ئه‌و ڕووداوه یه‌که‌م جار نیه و دووا جاریش نابێ، که واته ده‌بێ (لانی
که‌م له‌مه به دوواوه) "مکاینزمێک" بۆ به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ل ئه‌و
شێوازه له شه‌ڕ، بدۆزرێته‌وه. گرینگی ئه‌و پێداویستییه زیاتر
ئاشکرا ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئێستا که وڵاتانی ڕۆژئاوا سوورن له پاڵپشتی
حکومه‌ته‌کانی داگیرکه‌ره، جا ئه‌و پشتیوانیه چ ڕاسته‌وخۆبێ، چ
ناڕاسته‌وخۆ.
سرووشتی مڕۆڤ ئه‌وه‌یه که بۆ پرسیاره‌کانی هه‌ڵوه‌دای وڵامی ده‌ستبه‌جێ
و هاسانه. هه‌ر به‌و پێیه نووسه‌ر ده‌ست ده‌داته یه‌که‌م وڵام که ئه‌ویش
کوتایی به شه‌ڕه. ئه‌و ئاواته زور پیرۆز و به جێیه به‌ڵام به
شایه‌تی مێژوو تا ئێستا ئه‌وه دووژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کوردن که شه‌ڕیان
به سه‌ر کورد داسه‌پاندووه. له سه‌رده‌مێ نۆێدا کاتێک باسی "خه‌باتی
مه‌ده‌نی" دێته گۆڕێ که دووژمنان ته‌نانه‌ت ئیزنی باس و ره‌خنه له
شێعر، پاراستنی ژینگه، هه‌ڵبژاردنی ناو، هه‌ڵبژاردنی شۆێنی ژیان، هه‌ڵبژاردنی
کار و کاسبی ... هتد ناده‌ن و به‌و "تاوانانه" خه‌ڵک ڕاپێچی گرتووخانه
ده‌که‌ن. جگه له حکومه‌ته‌کان که‌س ده‌توانێ بوێری په‌یدا بکات و به‌و
"تاوانبارانه‌ی" سه‌ره‌وه بڵێ: قه‌ی ناکا! تۆ که باسی ... ده‌که‌ی،
له ماڵی خۆت ڕۆنیشه تا ده‌گه‌نه سه‌رت و ڕاپێچی به‌ندیخانه‌ت ده‌که‌ن!
خۆێنه‌ر خۆی باش ئاگاداره که باسی "سیاسه‌ت" هه‌ر ناکرێ!... هه‌ر به‌و
هۆیه‌وه ده‌بێ له‌و وڵامه ده‌ستبه‌جێ و هاسانه واز بێنین، و بکه‌وینه
شۆێن وڵامێکیتر. به ڕای نووسه‌ر بۆچوونی خواره‌وه ڕه‌نگه تیشکێک (یه‌ک
تیشک) بخاته سه‌ر پرسیاره‌که.
بۆ شی کردنه‌وه‌ی هه‌ر دیارده‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگادا، پێشنیارێک ئه‌وه‌یه
که له ڕێگه‌ی "زانسته کۆمه‌ڵایه‌تی"یه‌کانه‌وه بکه‌وینه لێکۆڵینه‌وه.
زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پایه‌ی فه‌لسه‌فییان هه‌یه یاخود له سه‌ر
فه‌لسه‌فه دامه‌زراون. ئه‌و "وته"یه ته‌نانه‌ت له بواره‌کانی
تریشدا راستی خۆی له سه‌ر دیارده ده‌نوێنێ. به‌ڵام جیاوازییه‌ک ئه‌وه‌یه
که کاتێک به گشتی باس له‌و زانستانه‌ی که له یه‌که‌م پله‌دا ناکه‌ونه
خانی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، وه‌کو ته‌کنیک، ئه‌و کات پایه‌ی فه‌لسه‌فیه‌که
له چوارچێوه‌ی بیرکاری دا خۆی ده‌نوێنێ، واته ڵێکدانه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی
تۆزێک ویشکی گه‌ره‌که. چاوخشاندنێکی فه‌لسه‌فی له سه‌ر ڕووداو ده‌توانێ
به گۆێره‌ی نووسه‌ر، ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بخاته به‌ر چاوی خۆێنه‌ر.
بڕوانه ئه‌و وێنه‌یه (له بابه‌تێک له‌سه‌ر "سیسته‌م" وه‌رگیراوه):

ئه‌و وینه‌یه پێکهاتووه له خشتێک، سێ
بازنه‌ی " ب، ج، آ " له ناو خشته‌که و بازنه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی
خشته‌که. بازنه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی خشته‌که خۆی به‌شێکی "به‌گه‌وره‌کراو"
له بازنه‌ی "ج"یه. هه‌ر بازنه‌یه‌ک گوزاره‌ی یه‌ک "کات"ی ناسیاوه.
خشته‌که چوارچێوه‌ی به‌شێک له "شۆێن"ه له سه‌ر "زه‌وی". هه‌رکام له
بازنه‌کان "ڕووداو"ێکن که له چه‌ند شۆێنی جیاواز دێنه ئاراوه. له
بازنه‌ی "آ" ڕووداوێک ده‌قه‌ومێ. کاتێک ڕووداوه‌که ده‌قه‌ومێ، جگه له‌وه
که ئه‌و ڕووداوه هۆکاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ده‌سپێک و ته‌واو بوونی
"کاکڵی" ڕووداوه‌که دیاره. ئه‌گه‌ر ڕووداوێک "Redundance" بکرێ، له
"جل و به‌رگ و کۆسپی زۆربڵێیی" رزگار بکرێ، ئه‌وکات کاکڵه‌که‌ی ده‌که‌وێته
ده‌ر (بازنه‌کانی ب و آ، له خشته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌شێک له جل و به‌رگ
و کۆسپی زۆربلێیین).
بازنەکەی دەرەوەی خشتەکە بەشێکی زۆر بچووکی بازنەی "ج"یە. لێواری جخزی
بازنەکە دیوی ژوورەوەی ژمارە ١ و دیوی دەرەوەشی ژمارە ٢. نێوان لێواری
١ و ٢ جیاوازی لە کاتدا ھەیە، کاتێک لێواری یەکەم دەستپێدەکات، ئێستا
لێواری دووھەم نەھاتووتە ئاراوە. بە گۆێرەی Relativistic Theory دەکرێ
ئەو چخزە بە Event horizon ناودێر بکەین. جخز لە زمانی بیرکاری‌دا
خەیاڵیە، کەواتە ئەو مابەینە نە درێژایی، نە پانایی و نە قووڵاییە،
کەواتە یەک دیمنژوون دەمێنێتەوە، ئەویش کاتە، ئەو مابەینە کاتە نە چیتر.
ئێستا پاش ئەو Abstractە با داپەڕین بەرەو زەوی.
تێپەڕبوونی ڕۆداوێک لە چخزی "کاتەکە"ی زۆر گرینگ و مەترسیدارە. چۆنیەتی
تێپەربوونی لەو چخزە دەتوانێ کارتێکەری قووڵی لە داھاتووی ڕووداوەکەدا
ھەبێ. ڕووداوەکە دەتوانێ خۆی بدا لە یەک یان چەند فاکتەرێک کە لە
مابەین لێواری ١ و لێواری ٢ ی چخزەکەدا ھەن. ھەتا ماوی تێپەڕبوونی ئەو
مەودایەیەی نێوان ١ و ٢ کەمتر بێت، مەترسی/شانسی خۆلێکدانەکان کەمتر
دەبێتەوە. ئەو وتەیە گشت ڕووداوێک لە گشت شۆێنێک دەگرێتە بەر خۆ، ئەگەر
ڕۆژێک ھاتوو لە سەر ڕووداوێکی تایبەت ئەو وتە بەدی نەکرا ئەو کات ڕەنگە
بڵێین ئەوە "مینایەکی شاز"ە بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە دەقی ئەو مینا
شازەمان نەناسیوە و بەو شێوەیە خۆمان لە ماندووبوونی بیرکردنەوە بۆ
دۆزینەوەی وڵام دزیوەتەوە. ئێستا کاتی ئەوەیە کە دابەزینە سەر زەوی.
بە پێی زانیاری کۆن (ئەوەی دێتە بیری نووسەر) ناوچەی جەمووجۆڵی ھێزی
چەکداری دژ بە حکومەت بە گشتی سێ بەشە، ناوچەی سوور، واتە ئەو شۆێنانەی
کە دەستەڵاتی حکومەت بڕەوی نییه. ناوچەی کەسک، واتە ئەو شۆێنانەی کە
دەستەڵاتی حکومەت تێیدا لاوازە، جار ھەیە و جار نییه. ناوچەی زەرد،
واتە ئەو شۆێنانەی دەستەڵاتی حکومەت زۆرە (لە ھێندێک نووسراوە ئەو "رەنگانە"
پاش و پێشن، خۆێنەر خۆی دەتوانێ ئەگەر پێویستییەتی جێگە گۆڕکێیان پێ
بکات).
لەو شۆێنانەی حکومەت دەستەڵاتی زۆرە، واتە مەترسی لە سەر ھێزی دژبەری
چەکدار زۆرە، ھیچ پاساوێک بۆ "کۆمبوون" نییه. ئەگەر چەند یێکینەی
بچووک ھەر کام لە ڕێگەیەکەوە بکەونە شۆێنەگۆڕکێ، تەنانەت ئەو کاتیش
ھەرگیز نابێ خێرایی جێگەگۆڕکێ و ئاسۆی جێگەگۆڕکێکەیان بکەوێتە ناو یەک
بازنەوە، (بازنەی ٣).
ئه‌وجاره با به‌ته‌واوی ڕۆنیشین و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کۆتایی سازبده‌ین
له سه‌ر یه‌ک له به‌رهه‌مه‌کانی دووژمنان له‌و سه‌رده‌مه‌دا. کاتێک
هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆ خۆڵقاندین به ده‌گمه‌ن بڵینگۆ و مه‌نبه‌ر هه‌بوون بۆ
ئه‌وه‌ی که ده‌نگی نووساوی کورد بگاته گۆێ نه‌ته‌وه‌کانی جیهان.
ئێستا ئه‌و سه‌رده‌م نیه، ئێستا سه‌ره‌ڕای بلینگۆ و مه‌نبه‌ری زۆر،
مێدیای زل و زه‌به‌لاح، کۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌وانی شاره‌زا، ماف ناس، کۆمه‌ڵ
ناس و گه‌لێک خه‌ڵکی به توانا له زۆربه‌ی وڵاته‌کانی ده‌ره‌وه له
کۆچبه‌ری دا ده‌ژین. ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌توانن ده‌نگیان بکه‌نه یه‌ک و
به گوڕڕه ئاسمانی شین داڕمێنن و به هاواری نه‌ته‌وه‌که‌یان بچن.
گشتی ئه‌مانه که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ سازکردنی چه‌رخێکی به هێز پێک
دێنن. مخابن ئه‌و چه‌رخه ساز نه‌که‌راوه تا وه‌گه‌ڕ که‌وێ. ئێستا
کاتی ئه‌وه هاتووه، هه‌تا دره‌نگ نه‌بووه بکه‌وینه بیری سازکردنی
ئه‌و چه‌رخه.
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عه‌لیالی
|